Accessibility links

کاوە شێخ باس لە جیاوازی نێوان دنیای پـێش ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕین دەکات


ڕۆژنامەونووس کاوە شێخ دەڵێت دنیای پێش راپەڕین سەرتاپا شەڕ و دنیایەکی تەواو سەربازی بوو، ئەمەش وایکرد لە ڕاپەڕین دەنگی خەڵک وەک تەقینەوەیەک دەربکەوێت، بۆیە ئەوە دەبینین راپەڕین بەرھەمی پلان و پڕۆژە نەبوو، بەڵکو راپەڕین یەکەمین ئامانجی رووخانی حکومەتی بەعس بوو.

ھۆکارەکان چی بوون کە راپەڕین نەتوانێت حزبە کوردییەکان یەکبخا و ئەوەندەی نەبرد شەڕی براکوژی ھەڵگیرسا؟

لەوەڵامی ئەمەدا « کاوە شێخ» گوتی: شەڕی براکوژی بەرھەمی راپەڕین نەبوو، پێشووتر لە شاخیش براکوژی ھەبووە.لە سەرەتای راپەڕین یەکڕیزی ھەبوو و ئەمەیش ھۆکاری سەرکەوتنەکەی بوو. بەڵام کە ھاتنەوە شار زامە کۆنەکەی شاخیان تەڕ بووەوە، حزبەکان لە شاخ ململانێکانیان لەسەر ئاستی کەسی بوو بەڵام لە شار بابەتی پارە و دەسەڵاتی تێکەوت، ئەوان لە شاخ چەند جۆگەیەکیان لەژێر دەست بوو، بەڵام لە شار کەوتنە سەر پارە و حکومڕانی.

کاوە شێخ
کاوە شێخ

ھەروەھا رۆژنامەنووس « کاوە شێخ» لە بارەی خاوەنی راپەڕینەوە وەھا دوا: سەرشێتی سەدام خاوەنی راپەڕینە، خەڵک و حزبەکانیش ئەم سەر کێشییەیان بەکارھێنا بۆ ئەوەی راپەڕین ئەنجام بدەن.

راپەڕین بەرھەمی ھۆشیاربوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی سیاسی نەبوو، ئامادەکاری بۆ نەکرابوو، ھۆکاری سەرەکی لەبەر ئەوەی ھەمووی سێ ساڵ بوو تاوانی ھەڵەبجە و ئەنفال روویدابوو، خەڵکی ئێمە لەو شۆکە دەرنەچووبوو، نەک ئەدیبان بەڵکو تەنانەت سەرکردە سیاسییەکانیش دەستیان بە خەڵک نەگەیشت.لە بارەی دنیای دوای راپەڕینەوەش، دنیای دوای راپەڕینیش ئەو دنیایە نەبوو کە شەڕی تێدا نەبێت و لەو ئارامییەدا بێت، ھەتا رۆشنبیران دەست بکەن بە گێڕانی رۆڵی خۆیان. چونکە راستەوخۆ گوازرایەوە بۆ دابەشکاری و ململانێی سیاسی، بۆیە دەرفەت بە کەس نەدرا رۆڵی خۆی ببینێ و بە تایبەت رۆشنبیران چەندان دەستەیان دروستکرد بۆ ئاشتی بەڵام ھیچییان کاریگەر نەبوون تا بەر بە شەڕێکی دیکە بگرن کە شەڕی ناوخۆ بوو.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:14 0:00

XS
SM
MD
LG