Accessibility links

بێگه‌رد تاڵه‌بانی:بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا ڕێكه‌وتنێكی تر له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌نجام ده‌درێت


بێگه‌رد تاڵه‌بانی

لەوتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوکات پەرلەمانتاری ئەو حیزبە لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت " تا ئەم ساتەی قسەی تێدا دەکەم یەکێتی باسی پۆستەکانی لەناوخۆی حیزب وه‌ لەگەڵ پارتی-ش نەکردووە تەنها ڕێکەوتنە سیاسیەکەی واژۆ کردووە، لەو ڕێکەوتنە سیاسیەی نێوان پارتی و یەکێتی-ش باسی دابەشکردنی پۆستەکان نەکراوە بەڵکو ئەوە ڕێکەوتنێکی جیاوازە چاوەڕێی ئەو ڕێککەوتنەین کە لەچەند ڕۆژی داهاتوو لەنێوان پارتی و یەکێتی دەکرێت بۆ دابەشکردنی پۆستەکان بۆ ئەوەی بەرچاومان ڕوون بێت یەکێتی چ پۆستێک وەردەگرێت دوای ئەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەوڵدەدات کاندیدەکان بۆ پۆستەکانی پەرلەمان و حکومەت کەوەریدەگرێت یەکلایی بکاتەوە، ده‌شڵێت: هەر لەسەرەتای دانوستانەکانەوە یه‌كێتی هەمیشە پەیامی ئەوەبووە کە پۆست هێندە گرنگ نیە بەلایەوە ئەوەندەی ڕێکەوتنی سیاسی پێ گرنگە کە بابەتی شێوازی حکومڕانی و پێکەوە کارکردن لەبەغداد و ناوچە دابڕێنراوەکانی هەرێمی پێ گرنگ بوو، حەتمەن ئەم ڕێکەوتنە باسی پۆستی تێدا نەبووە بەڵام کە ڕێکەوتنەکە واژۆ کرا بۆ ئەوەیە واتای ئەوەی یەکێتی ئیتر بەشداری دەکات لەم حکومەتە وە بەرچاوی ڕوونە کەبنەمای بەشداریکردنەکەی چۆنە."

لەسەرەتای وتوويژەکەدا بێگەرد تاڵەبانی وتی" ئێمە لەسەر بڕیاری مەکتەبی سیاسی و ئەنجونەنی سەرکردایەتی یەکێتی بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی هەرێممان بایکۆتکردبوو تا ئەوکاتەی پارتی و یەکێتی ڕێکەوتنی سیاسی واژۆ دەکەن، پاش واژۆکردنی ئەو ڕێکەوتنەش من دڵنیام مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستی فراکسیۆنەکەی واڵا دەکات بۆ بەشداریکردنی لە دانیشتنەکانی پەرلەمان وە ڕێکەوتنی فراکسیۆنەکان بۆ دیاریکردنی پشکی یەکێتی لە لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان چاوەڕێین مەکتەبی سیاسی دەستمان واڵا بکات وە کاندیدەکانیشمان بۆ لیژنەکانی پەرلەمان ئامادەیە،"هەڤاڵانمان" دابەشکردووە بەسەر لیژنەکانی پەرلەمان ."

دەربارەی ئەوەی ئایا دوای ڕێکەوتنە سیاسیەکەی نێوان یەکێتی و پارتی، یەکێتی داوای پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە پارتی دەکاتەوە؟ تاڵەبانی وتی" تا ئەم ساتەی قسەی تێدا دەکەم یەکێتی باسی پۆستەکانی لەناوخۆ و لەگەڵ پارتی-ش نەکردووە تەنها ڕێکەوتنە سیاسیەکەی واژۆ کردووە چاوەڕێی ئەو ڕێککەوتنەین کە لەچەند ڕۆژی داهاتوو لەنێوان پارتی و یەکێتی دەکرێت بۆ دابەشکردنی پۆستەکان بۆ ئەوەی بەرچاومان ڕوون بێت یەکێتی چ پۆستێک وەردەگرێت دوای ئەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەوڵدەدات کاندیدەکان بۆ پۆستەکانی پەرلەمان و حکومەت کەوەریدەگرێت یەکلایی بکاتەوە."

بێگەرد تاڵەبانی جەختیکردەوە، لەڕێکەوتنە سیاسیەکەی نێوان پارتی و یەکێتی باسی دابەشکردنی پۆستەکان نەکراوە بەڵکو ئەوە ڕێکەوتنێکی جیاوازە، وتیشی" وەک دەزانرێت یەکێتی هەر لەسەرەتای دانوستانەکانەوە هەمیشە پەیامی ئەوەبووە کە پۆست هێندە گرنگ نیە بەلایەوە ئەوەندەی ڕێکەوتنی سیاسی پێ گرنگە کە بابەتی شێوازی حکومڕانی و پێکەوە کارکردن لەبەغداد و ناوچە دابڕێنراوەکانی هەرێمی پێ گرنگ بوو، حەتمەن ئەم ڕێکەوتنە باسی پۆستی تێدا نەبووە بەڵام کە ڕێکەوتنەکە واژۆ کرا بۆ ئەوەیە واتای ئەوەی یەکێتی ئیتر بەشداری دەکات لەم حکومەتە وە بەرچاوی ڕوونە کەبنەمای بەشداریکردنەکەی چۆنە کەڕێکەوتنەکە دیاریکردووە بۆیە لەمەودوا ئێمە دەکەوینە گفتوگۆ بۆ ئەو پۆست و پشکانەی یەکێتی وەریدەگرێت لە حکومەتی داهاتووی هەرێم و پەرلەمان، لەم ڕێکەوتنە سیاسیە باسی پۆست نەکراوە بەڵام ئەم ڕێکەوتنە سیاسیە دەرگای کردەوە لەبەردەم پێکهێنانی کابینە وەزاریەکە تا یەکێتی گفتوگۆ بکات بۆ ئەو پشکانەی لە حکومەت و پەرلەمان وەریان دەگرێت واتە تەواو ئیتر یەکێتی بەشدار دەبێت لەحکومەت."

سەبارەت بەوەی ئایا لەناوخۆی حیزبدا یەکێتی کاندیدی بۆ ئەو پۆستانە دیاریکردووه‌ کە وابڕیارە لە پەرلەمان و حکومەت وەریبگرن؟ بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی" وەک وتم ئێمە پۆستمان یەکلایی نەکردۆتەوە تا کاندیدی بۆ یەکلایی بکەینەوە، کاتێک ڕێکەوتن لەسەر پۆستەکان دەکەین ئەوکات یەکێتی بەپێی شایستەیی ئەوکەسانە کە پێویستە لەپۆستەکان دابنرێن کاندیدەکان یەکلایی دەکاتەوە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:37 0:00

XS
SM
MD
LG