Accessibility links

عەلی حەمە ساڵح : ئەولەویەتی بزووتنەوەی گۆڕان چاکسازی گشتیە


عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئـەحمەد زێباری لە دەنگی ئەمەریکا لەبارەی رێککەوتنی سیاسی نێوان گۆڕان و پارتی و یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و دەستلەکارکێشانەوەی بەشێک له لایەنگرەکانیان و چەند پرسێکی ترەوە دەدوێت.

ئـەولەویەتی کارەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا چی دەبێت ؟

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت ئەولەویەتی بزووتنەوەی گۆڕان چاکسازی گشتیە بە مانای چاکسازی ئابوری چاکسازی کارگێڕی چاکسازی یاسایی چاکسازی قانوونی و لەناو ئەمانە بژێوی ژیانی خەڵک لە چاکسازی دارایی و ئابوریدا لە داهات و خەرجیدا لە بە دامەزراوەییکردنی کەرتی نەوتدا خوی دەبینێتەوە ئەمە گرنگیەکی تەواوی هەیە کە دواتر چارەسەرکردنی کێشەی موچە و ئەو گرفتانە.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئاخو فڕاکسیۆنی گۆڕان تا چەند لەگەڵ ئـەو‌رێککەوتنانەیە کە بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکرێن و کراويشن لەگەڵ ئـەوەشدا بۆچی گۆڕان بۆهیچ کام لە پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کاندیدی نەبوو, سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت ئێمە پێشتریش تێبینیمان لە سەر دەستەی سەرۆکایەتی هەبووە و لە کۆبوونەوەکانیشدا موناقشەمان کردووە بەڵام دواتر دوای ئەوەی 5/2 رێکەوتنێک لە نێوان یەکێتی نشتیمان و پارتی دیموکراتدا کرا کە سەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەشی و لە خاڵی چواردەی رێکەوتنەکەشدا ئاماژە بەوە دا سکرتێری پەرلەمان بدرێت بە کەمە نەتەوایەتیەکان بویە لەو چوارچێوەیەدا ئەمە هۆکار بوو بو ئەوەی کە ئێمە لە پۆستەکانی دیکەی سەرۆکایەتی هەرێم سەرۆکایەتی حکومەت وەزیرە خزمەتگوزاری و سیادیەکان پشکمان هەبێت.

گۆڕان چوون دەروانێتە ئەو نیگەرانیانەی بەشێک لە ئەندام و لایەنگرەکانیان کە لەسەر بزوتنەوەکە دروست بوونە تەنانەت دەستلەکارکێشانەوەی بەشێک لە لایەنگرەکانتانی بەدوای خویدا هێناوە دوای ئەو رێککەوتنە سیاسیەی نێوان گۆڕان و پارتی ؟

ناوبراو لەوبارەیەوە دەڵێت تەبعەن بە رێز و تەقدیرێکی زورەوە دەروانینە ئەو ڕەخنانەی کە دەگیرێن ڕەخنەکان لە نیشانەی زیندوویەتی بزووتنەوەی گۆڕانە بێگومان بزووتنەوەی گۆران بزووتنەوەیەکی جەماوەری گەورەیە دەنگدەرێکی زوری هەرچەندە رەنگە ژمارەی هەڵسوراو رێکخستنەکان کەم بێت بەڵام دەنگدەرێکی زوری هەیە ئێمە رێز لەو ڕەخنانە دەگرین بەڵام دواجار بریاری بەشداریکردنی بزووتنەوەی گۆڕان لە حکومەتدا لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی دیموکراسیا لە جڤات بووە جڤات بە زورینە دەنگی داوە سروشتی حیزبیش وایە دەبێت ئیلتیزام بکرێت بە قەراری زورینەوە.

لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان کێشە و ناکوکیەکانی نێوان گۆران و پارتی بەشێکی پەیوەندی بە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە هەبوو دەپرسین گۆڕان بۆ ئـەم خولەی پەرلەمانی کوردستان کە خولی پێنجەمە چوون و بە چ شێوازێک دەیەوێ مامەڵە لەگەڵ یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا بکات، لەوبارەیەوە عەلی حەمە ساڵح گووتی ئێمە لە پێشوتریشدا لە سەرەتا 2009 خاڵی جەوهەری هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم بووە بە بێ ئەوەی کێشەکەمان شەخسی بێت پێمان وابووە بۆ کوردستان وا باشترە سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت بۆ ئەوەی لە ژێر ریقابە و چاودێری پەرلەمانا بێت ئێستا سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت و بۆ دەسهەڵاتەکانیشی ئتیفاق وایە کە لە نوسینەوەی دەستوردا دەسهەڵاتەکان هەمواربکرێ بە تەوافوق.

گۆڕان چ پۆستێک لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا وەردەگرێت بینیمان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هیچ پۆستێکی وەرنەگرت لە کاتێکدا دوازدە کۆرسی پەرلەمانی هەیە ؟ سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان گووتی پۆستەکان لە اعلامدا بڵاوکراوەتەوە بەشێکی ڕەنگە هەندێکی کەم و زوری تێدا بێت بەڵام لە ئایندەیەکی نزیکدا گۆران بە فەرمی خوی هەمووی ئیعلان دەکات.

لە وەڵامی پرسیاری کۆتایی ئەم وتووێژەکەدا , لەبارەی ئەوەی کەوا گوێبیستی چەند پۆستێک دەبین کە بزووتنەوەی گۆڕان وەریاندەگرێت دەگوترێت گەر هاتە سەر ئـەوەی یەکێتی و پارتی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتەوە دابنیشن و رێکبکەون گۆڕان ئـەو پۆستانەی بەرناکەوێت کە ئێستا زۆر باسیان لێوە دەکرێت ، چونکە دەگوترێت گەر گۆڕان ڕێژەی پۆستەکانی ئەوەندە بێت دەبێت یەکێتی نزیکەی دوو ئەوەندەی هەبێت بەو پێیەی کە ڕێژەی کۆرسیەکانی یەکێتی نزیک دەبێتەوە لە دوو ئـەوەندەی کۆرسیەکانی گۆڕان بەم شێوەیەش بێت پارتی ڕێژەی پۆستەکانی لە کابینەی نۆیەم کەم دەبێتەوە, عەلی حەمە ساڵح لەوبارەیەوە دەڵێت بەدڵنیاییەوە ئەم قسە ڕاست نیە ئەو ئتیفاقیەی کە ئیمزای لەسەر کراوە وەک خوی جێبەجێ دەکرێت لە دابەشکردنی پۆستەکانداو هیچ ئەگەرێکی وا بوونی نیە ، پەیوەندی بە ئێمەوە نیە یەکێتی و پارتی چی دەکەن بەڵام ئێمە ئتیفاقێکمان لەگەڵ پارتی کردووە و تا ئەم ساتە ئەوەیە کە ئتیفاقیەکە وەک خوی جێبەجێ بکرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:47 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG