Accessibility links

دکتۆر کەمال سەید قادر: بزوتنەوەی گۆڕان ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستەقینە نەبوو


بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر کۆمەڵێک خاڵی گشتی رێکەوتوون کە پەیوەندی بە بارودۆخی ئابوری و بژیۆی ژیانی خەڵک و پاشەکەوتی موچەوە هەبوو. بەڵام ئەوەی چاودێران و رەخنەگران لەبارەیەوە دەدوێن ئەوەیە لەپشت ئەو رێکەوتنەوە کۆمەڵێک دابەشکاریی پۆست و پلەوپایەی حکومەت بوونی هەبووە. هەرچەند گۆڕان پێیانوایە لەپێناو چاکسازی و گۆڕانکاریی سیاسیدا ئەم هەنگاوەیان ناوە، بەڵام خوێندنەوەی سەر بەخۆیانەو ئەکادیمیانە بۆ ئەو رێکەوتنە باس لەشتێکی دیکە دەکەن.

ئاسۆ جەبار بۆ ئەو مەبەستە وتووێژی لەگەڵ توێژەرو مامۆستای زانکۆ لە ڤیەنا دکتۆر کەمال سەید قادردا سازکردووە....

دکتۆر کەمال دەڵێت "ئەم رێکەوتنەی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکرات لەنێوان دوو دەستەبژێردا سازکراوە."

هاوکات دەشڵێت "نەدەبوایە بزوتنەوەی گۆڕان رێکەوتنەکەیان بشاردایەتەوە بە ناوی چکسازییەوە."

سەبارەت بە ئۆپۆزسیۆنبوونی بزوتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت "بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرەتاوە لەپەرلەمان جموجۆڵیان هەبوو، دەبوایە گۆڕان خۆی دابەزێتە گۆڕەپانەکە و دژ بە دەسەڵاتێکی گەندەڵ و ستەمکار چالاکی هەبێت."

هەروەها هەر لەوبارەیەوە دەشڵێت "بزوتنەوەی گۆڕان ئۆپۆزسیۆنێکی راستەقینە نەبوون."

دەشڵێت "بزوتنەوەی گۆڕان تەنها ئامانجیان چوونە ناو دەسەڵات بوو."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:51 0:00

XS
SM
MD
LG