Accessibility links

کازم فاروق لە بارەی دانیشتنە چاوەڕوانکراوەکەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەدوێت


سەرۆکی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە بارەی بڕیاری پارتی و یەکێتی بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی پەرلەمان لە 18 ی ئەم مانگە دەڵێت کۆتایی هێنانە بەو مەهزەلە و کارە قێزەونەی کە خۆیان 128 ڕۆژە خەڵکی هەرێمی کوردستانیان پێوەی سەرقاڵ کردووە و فەوزایەکی یاسایی و رەقابیان دروستکردووە.

دوای ئەوەی کە 128 ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تێپەڕی کرد و حکومەت پێکنەهات و پەرلەمانیش تەنها یەک دانیشتنی کرد و دوای چەندین کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی کە براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەکانن دواجار لە دوا کۆبوونەوەیاندا بڕیاریان دا کە 18 ئەم مانگە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی ئەنجام بدرێن.

لەوبارەیەوە سەرۆکی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا لەبارەی بڕیاری پارتی و یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت بەلای ئێمە ئەم شتانە قیمەتی خۆیان نیە خۆیان پەرلەمانیان پەکخستووە، خۆیان 128ڕوژە لە دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران پەرلەمانی کوردستانيان پەکخستووە و ئێستاش کە هاتون بڕیارێکی وایانداوە ئەسڵەن لە جیاتی ئەوەی بەلای ئێمەوە بڕیارێکی ئەوەندە گرنگ بێت کۆتایی هێنانە بەو مەهزەلەو کارە قیزەونەی کە خۆیان 128 ڕۆژە خەڵکی هەرێمی کوردستانیان پێوە سەرقاڵ کردووە و فەوزایەکی یاسایی و رەقابیان دروستکردووە لە هەرێمی کوردستان ئەمانە هەموی هەمان عەقلیەت و هەمان سیناریۆ کۆنەکانه، چوار ساڵ جارێک دووبارەی دەکەنەوە لەبەر چاوی خەڵکی هەرێمی کوردستان.

لەبارەی ئـەو‌ رێککەوتنەی کە بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەکرێت ، هەڵویستی نەوەی نوێ چیە ؟

دکتۆر کازم فاروق سەرۆکی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمان کوردستان دەڵێت بە نیسبەت ئێمەوە هەڵویستی ئێمە زۆر ڕوونە ئێمە لە سەرەتاوە ئوپۆزسیونبوونی خۆمان ڕاگەیاندووە و هەڵمانبژاردووە چەند جارێکیش داوامان لە هێزەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی کردووە کە بەرەیەکی بەهێز دروست بکەین هەموومان پێکەوە بەرەیەکی فراوانی نەیاری یەکێتی و پارتی دروست بکەین و کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی هەژمونی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی بۆ کۆتایی هێنان بە حوکمی بنەماڵە لە هەرێمی کوردستان بەڵام بەداخەوە دیارە ئەو لایەنانە زیاتر مەیلیان بەلای یەکێتی و پارتی هەبووە بویە تا ئێستا وەکو پێویست نەهاتوون بەدەنگ ئەم بانگەوازەی نەوەی نوێ بۆ دروستکردنی ئەو بەرەیە، دواجار یەکێتی و پارتیش ئەم جۆرە بێ دەنگیەی لایەنەکانی تریان قوستووتەوە بۆ ئەوەی کە تەنانەت دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بخەنە ناو ململانێکان یان بەش بەشێنەکەی دابەشکردنی کێک و پۆست و پارەی دەسەڵات و لایەنەکانی تری دەرەوەی یەکێتی و پارتیش بەو شێوازە بێ دەنگیان هەڵبژاردووە لەبەر ئەوە بەراستی لای ئێمە ئەوەی گرنگە خومان وەکو هێزیکی خاوەن هەڵویست ڕوون و ئاشکرا بەبوێرانە ئەم چوار ساڵەی لەبەردەم یەکێتی و پارتیدا لەبەرامبەر ئەو هێزانە دەوەستینەوە ئەو حکومەتەش ئەو کابینەیەی کە پێکدەهێنرێت لە بچوکترین تا گەورەترین گەندەڵی لەهەر شوێنێک کە ئەنجام بدرێت لەبەرامبەریدا بە بوێرانە و چاڵاکانەو ئازایانە دەوەستینەوە جا هەر هێزو لایەنێکیش بەشداربێ لە کابینەکە بەلای ئێمەوە گرنگ نیە بەلای ئێمەوە گرنگ ئەوەیە لەگەڵ خەڵکدا بین لە لایەک لەهەمان کاتیشدا بە بوێرانە و دژی گەندەڵی دەوەستینەوە لەکابینەی داهاتوودا .

بەو پێیەی ئێوە زور جار لەنێو خەڵکدا دەبینرێن بەرێوەنەچوونی دانیشتنەکانی پەرلەمان و کونەبونەوەيان چ کاریگەریەکی بەسەر گۆڕەپان و شەقامی کوردی دروستکردووە ؟

سەرۆکی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ گووتی یەکێتی و پارتی کردویانە جۆرێک لە فرسەت هێنان لە خەڵک چاڵاک نەبونی پەرلەمان نەبونی رەقابە لەسەر حکومەتەوە وا دەکات کە لەم کاتانە فرسەتێکی چاک لە گیرفان و پارە و داهات و قوت هاوڵاتیان دنیایەک گەندەڵی و بریاری بێسەروبەرانە دەردەچێت لەبەر ئەوەی پەرلەمانێکی چاڵاک وجودی نیە هەر ڕۆژێک لە شوێنێک خوپیشاندان دەکرێت دژی بریارێکی سەقەتی حکومەت دژی نەبونی خزمەتگوزاری دژی لەشکرکێشی وڵاتانی دەوروبەر دژی نەبونی موچە دژی خراپی بژێوی، ئەمە هەمووی لە فەراغی پەرلەمان و نەبونی رەقابەیەکی توکمەو توندو توڵ و ئازایە لەسەر حوکومەت ئەم بابەتانە رودەدات لەبەر ئەوە بە دڵنیاییەوە 128 ڕۆژ پەکخستنی پەرلەمان وا دەکات کە گەندەڵی بەم شێوازەی ئێستا باڵ بەسەر هەموو کوردستان بکێشی زەرەرمەندی یەکەم و کۆتایی برێتیە لە هاووڵاتی .

لە وەڵامی ئـەو‌ەی کە نەوەی نوێ پێی وایە دەبێت چوون و بە چ شێوازێک پەرلەمانی کوردستان دەست بەدانیشتنەکانی بکات دکتۆر کازم فاروق لەوبارەیەوە گووتی پەرلەمان دەبوایە هەر لە یەکەم ڕۆژەوە لە 6/11 کە سوێندی یاسایی خورا دەبوایە هەر ئەو ڕۆژە دەستەی سەرۆکایەتی پێکبهێنریت و پەرلەمانیش نەکرێت بە شوێنی ململانێی حیزبی و شوێنی بەش بەشێنە و کۆرسی و پۆست پوستێنە ، دەبوایە هەر لە یەکەم ڕۆژ دەستەی سەروکایەتی پێکبهێنریت و پەرلەمان دەست بکات بە کاری خوی و کاری رەقابی بەڵام ئەوە خوت دەزانی 128 ڕۆژ تێپەریوە بەسەر سوێند خواردنی پەرلەمانتاران و ئێستاش هێشتا نزیکەی دوو هەفتەی تریش هیچ ئاماژەیەک نیە بۆ ئەوەی کە دانیشتن بکرێت دوا جار وەکو باسم کرد هاووڵاتی زەرەر دەکات.

فشارەکانی ئێوە چین بۆ بەریوەچوونی دانیشتنەکانی پەرلەمان یاخود چیتان کرد يان چی دەکەن لە داهاتوو بۆ بەرێوەچوونی دانیشتنەکانی پەرلەمان ؟

ناوبراو دەڵێت ئەگەر تێبینی بکەن هەر لە یەکەم سەعاتی دانیشتنی پەرلەمان ئێمه وەکو‌ نەوەی نوێ لەناو هۆڵی پەرلەمان دوای ئەوەی کە ئەو پێشنیارە خوێندرایەوە کە یەکەم دانیشتن بە هەڵپەسێردراوی بە کراوەيی بهێلدرێتەوە ئێمە وەکو فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ داوای نوقتەی نیزامیمان کرد قسە بکەین کە ئەو پێشنیارە نایاسایی یە لە هیچ دەقێکی پەیرەوی ناوخوی یاساکان جێگای نابێتەوە بەڵام ئیتر یەکێتی و پارتی بە بێ دەنگی لایەنەکان و ئیمزاى هەندێک لایەنە‌کانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی دانیشتنەکەی هێشتەوە ئێمە هەر لە وێوە هەڵویستمان دەربڕی دوای ئەوەی کە هاتینە دەرەوە ئوپۆزسیونبوونی خومان راگەیاند دوای هەفتەیەک یاداشتێکمان دا بە سەرۆکی تەمەن یان سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دووبارە وڵام نەبوو دوای ئەوە سکاڵای یاساییمان تۆمارکرد چەند دانیشتنێک لە دادگای کارگێڕی هەولێر سکاڵا یاساییەکە چوووە پێشەوە تا لە کۆتاییدا بریاردرا کە ئەم سکاڵایە لە ئیختیساسی ئەو دادگایە نیە و پرسیارمان کرد لە ئیختیساسی چ دادگایەکە ئەم سکالایە گوتیان هیچ دادگایەک نیە لە هەرێمی کوردستان بتوانێت سەیری ئەم جورە سکاڵایە بکات تەنانەت دادگاکانیش ئیفلیچ کرابوون لە بەرامبەر ئەو یاسا شکێنی و پەیرەو شکێنیەی کە سەرۆکی تەمەن یان سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بە هاوکاری یەکێتی پارتی و هەندێک لە هێزەکانی تر کە ئەنجامیان دا ئێمە فشاری مەدەنی و یاساییمان کرد کۆمەڵێک رێکارمان گرتەبەر تەنانەت یەکێک لە ئەندام پەرلەمانتاری ئێمه گووتی‌ ئامادەین وەکو جۆرێک لە مانگرتنیش لە ناو پەرلەمان ئەنجام بدەین ئەگەر پێویست بکات و ئامادەیی فراکسیۆنی ئێمەی دەربڕی ئەگەر هەندێک فڕاکسیۆنی تریش بێنە گەڵمان تا فشارەکە گەورەتر بکەین ئەوەی پێویست بێت بۆ کاراکردنی پەرلەمان نەوەی نوێ لە فشاری مەدەنی لە رێکاری یاسایی گرتەبەر .

نەوەی نوێ تا ئیستا چەند سکاڵای دژی بە کراوەیی هێشتنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کردووە و سکاڵاکان چ ئەنجامێکی هەبووە ؟

سەرۆکی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لەوبارەیەوە دەڵیت رێکارە یاساییەکان کە گرتمانە بەر سەرەتا لە رێی دادنووسەوە تەزەلوبمان پێشکێیش کرد بە سەرۆکی تەمەن یان سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان و لە دوای 15 رۆژ مولەت سەرۆکی تەمەن وڵامی نەبوو یان کۆتایی نەهێنا بەو پەیرەو شکێنی و یاسا شکێنیە لەبەر ئەوە چووین بۆ دادگای کارگێڕی لەدادگای کارگێری سکاڵامان تۆمار کرد نزیکەی 4 بۆ 5 دانیشتنی دادگا بەرێوەچوو لە کۆتاییدا دادگا گوتی ئەوە ئیختیساسی ئێمە نیە دەبێت دادگای دەستوری تەداخول بکات و لە هەرێمی کوردستانیش دادگای دەستوری بوونی نیە ئیتر لەوێ سکاڵاکە بەجۆرێک لە کراوەیی مایە و تا ئەمرۆ درێژەی کێشا بەداخەوە .

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:26 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG