Accessibility links

ئاوات عەلی: رۆژنامەوانەکانمان دەستگیرنەکرابوون بەڵکو ڕفێندرابوون


بەهۆی روماڵی خۆپیشاندانەکەی شیلادزێی سەر بە پارێزگای دهۆک، ئەو پێنج رۆژنامەنووسەی کەناڵی ئێن ئارتی کە لە لایەن پارتییەوە دەسگیرکرابوون، ئازاد کران.

بەرپرسی دامەزراوەی نالیا لەم وتوێژەدا باس لەوە دەکات، دەسگیر کردنی رۆژنامەوانەکانیان لەبەر ئەوە بووە روماڵی خۆپیشاندانی نارەزایەتی خەڵکی شیلادزێیان کردووە، دەشڵێت "دەسگیرکردنەکە نایاساییە، چونکە هیچ بڕیارێکی دادگایان پێ نەبووە، نازانی چەکدار هاتوون لە کاتی روماڵ داویانە بەسەر نوسینگەکەمان و دایان خستووە، ئەوە دەسگیرکردن نییە، بەڵکو ڕفاندووە. ئێستاش کە ئازادییان کردووە، مۆبایل وکەرەستە مێدییاییەکانیان بۆ نەگەڕاندونەتەوە."

لە وتوێژەکە بەرپرسی یەکەمی ئێن ئارتی باس لەوە دەکات، لەوەتەی ئەو کەناڵە دروست بووە لە گواستنەوەی ناڕەزایەتی خەڵکدا لە لایەن حیزبەکانی دەسەڵاتەوە تووشی دەسگیر کردنو سوتانی کە ناڵەکەو داخستنی نوسینگەکانیان بوونەتەوە.

"ئەوە بەرنامەی ئێن ئار تییە کە لەبەرەی خەڵکەو دەنگی خەڵکە، وازیشی لێ ناهێنین، بەڵکو بەردەوام دەبین."

لەبەشێکی تردا باس لەوەش کراوە ئێن ئار تی تا چەند سەربەخۆیی خۆی دەپارێزێت، باش ئەوەی نەوەی نوێ وەک پارتێکی کوردی دروست بووە و سەرۆکی پێشووی ئێن ئارتی سەرۆکێتی، لەو بارەیەوە ئاوات دەڵیت "سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پشتگیری دارایی ئێن ئارتی دەکات، بەڵام لە ئێن ئارتییەوە جوێن بە سەرۆکی نەوەی نوێ دەدریت بڵاو بووەتەوەو هیچ هێلێکی سوورمان نییە، ئێستاش یەکەم کەناڵی دەنگی خەڵکین کە هەموو نارەزایەتییەکان بڵاو دەبنەوە بە بێ جیاوازی، ئێن ئارتی وەکو کەناڵی تر نییە کە بەرپرسی سیاسی بیجوڵینێ یان کەناڵی حیزبی بێت."

ئاوات لە درێژەی وتوێژەکە باسی لەوەش کردووە، نوسینگەکەمان لە دهۆک لە لایەن پارتییەوە داخراوە، هەرچی رێکخراوی داکۆکیکار لە رۆژنامەوانان لە دنیا و کونسوڵ گەرییەکانی لە هەرێمن ئاگادار کراونەتەوەو ئەوەش ناشرینە بۆ نێو وناوبانگی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەو پێی وایە"بەرپرسانی هەرێم دەربەستی ئەوە نین."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:56 0:00

XS
SM
MD
LG