Accessibility links

چارەنووسى 8 تۆمەتبار بە کۆمەڵکوژکردنى گوندێکى کوردنیشین بە هەڵواسراوى ماوەتەوە


8 ئەندامى گروپە توندڕەوەکان، ماوەى 10 ساڵە بە تۆمەتى کوشت و بڕکردنى دانیشتوانى گوندێکى کوردنیشین دەستگیرکراون، بەڵام تا ئێستا دۆسیەکانیان یەکلایى نەکراوەتەوە.

لە رۆژى 19/5/2007 نزیکەى 25 چەکدارى سەربە گروپە توندڕەوەکان، هەڵیانکوتایە سەر گوندى حەمید شەفى سەربە ناحیەى مەندەلى پارێزگاى دیالە و دواى جیاکردنەوەى ژن و پیاوەکان لەیەکترى، 15 پیاوى گوندەکەیان لەپێش چاوى ژن و منداڵەکانیان، کۆمەڵ کوژ کرد.

ئازاد حەمید شەفى سەرۆکى ئەنجومەنى ناحیەى مەندەلى و کەسى نزیکى کوژراوەکان، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ئەو 25 کەسەى دەستیان لە تاوانەکەدا هەبووە، 12 کەسیان لەلایەن ئەمەریکیەکانەوە کوژران، 8 کەسیشیان دەستگیرکراون، 5 کەسەکەى تریان چارەنوسیان نادیارە."

دواى کۆمەڵ کوژکردنى پیاوەکانیان، ژن و منداڵەکان گوندەکەیان بەیەکجارى چۆڵکرد و زۆربەیان ماڵەکانیان بۆ بەغدا گواستەوە.

ئازاد حەمید شەفى، ئاماژەى بەوەکرد ئەو 8 کەسەى دەستگیرکراون لەئێستادا لە گرتوخانەکانى بەغدان و تائێستا حوکم نەدراون، وتى"دادوەر پێیوتین، ئەوانە دۆسیەى تریان لەسەرەو تاوانیان زۆر ئەنجامداوە، بۆیە 10 ساڵە هەر لە ژێر لێکۆڵینەوەدان."

وتیشى"ئێمە داواى لە سێدارەدانى 8 تاوانبارەکەمان کردووە و دەبووایە لە سێدارە بدرایەن، بەڵام تائێستا حوکم نەدراون."

لەبەرانبەردا، کاوە لەتیف ى پارێزەر، پێیوایە مانەوەى تۆمەتبار بۆ ماوەى 10 ساڵ لە ژێر لێکۆڵینەوەدا، یاسایى نیە، وتى"دەبێت تۆمەتبار لەماوەیەکى دیاریکراودا حوکم بدرێت، گەر تاوانەکەى بەسەردا ساغ بێتەوە."

زۆربەى ئەو چەکدارانەى بەشداربوون لە کۆمەڵکوژکردنى پیاوانى گوندى حەمید شەفى دا، عەرەبەکانى ناوچەى نەداى پارێزگاى دیالە بوون و ئەوکات چەکدارى گروپە توندرەوەکان بوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:45 0:00

XS
SM
MD
LG