Accessibility links

ئەسعەد عەلی : پارتی دەیەوێت بە دیدێکی ئەمنی ئەمجارە حوکمڕانی بکات


هێشتا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم یەکلایی نەبووەتەوەو بەردەوام کۆبوونەوەی لایەنی جیاواز دەبینرێت، لەگەڵ لایەنی براوەی هەڵبژاردن کە پارتی دیموکراتی کوردستانە.

بەرای ئەم شیکەرەوە سیاسییە ئەسعەد عەلی ئەو گۆرانکارییەی لە نێو پارتیدا رویداوە، خۆیان ناوی دەبەن بە نوێ گەرایی لە نێو پارتی، بەڵام شۆکێک لە ناو پارتیدا دروست بووە کە لە رابردووش باڵە سەربازییەکان لە کۆنگرەکاندا ویستویانە سەرکەون، بەڵام بۆیان نەلواوە، ئەمجارە هێزێکە لە ناو پارتی کە دەڵیت ئێستا بەم دیدەی منەوە حوکمڕانی دەکرێت و وتیشی"ئەمجارە پارتی دەیەوێت بە دیدێکی ئەمنی حوکمڕانی بکات، ئەمە وەرچەرخانێکە لە ناو ئەو حیزبە کە یەکەمجارە کەسایەتییەکی سەربازی دەبێتە رووی پارتی."

سەبارەت بە پیکهێنانی کابینەکەش پێی وایە پێکی دێنن بێ ئاوڕدانەوە لە ژمارەی کورسی و كێ چی بەردەکەوێت. بەلایەوە، ئەو دانوستانانەی لە لایەن لایەنەکانەوە دەبینرێت، بۆ پێکهێنانی حکومەت نییە "لە هەڕێمی کوردستان هیچ شتێک نییە بە ناوی حکومەتی هەرێم، وەکو حکومەت. چونکە ناتوانێ حکومەتێک پێک بێنن بە واتای حوکمداری، هیچ کابینەیەکی حکومەتی هەرێم هەیکەلێکی سیاسی و ئیداری نەبووە، تاوەکو بەرپرسیار بێت لەسەر هەموو جومگەکانی ژیانی خەڵک و دابینی بکات".

ئەم نوسەرە گفتوگۆی لایەنەکان بۆ دروست کردنی حکومەت بە شیوەیەکی دی ناو دێنێت "دانیشتنەکانیان، گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت نییە، یان وەک فۆرمی خراپی رابردوو لەسەر ژمارەی کاندیدو پۆستی وەزاری. گفتوگۆکان زیاتر بۆ خۆنیشاندانە بە شەقام، بۆ ئەوەی باری ئابووری چوارساڵی دی خۆیان و حیزبەکانیان مسۆگەر بکەن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:01 0:00

XS
SM
MD
LG