Accessibility links

عەزیز رەئوف: بزوتنەوەی گۆڕان کۆتایی هاتووە


Aziz Rauf

گۆڕانکارییە سیاسییەکانی دە ساڵی رابردووی هەرێمی کوردستان تێکڕا جێی پرسیارو رەخنەی رژدی رۆشنبیران و شارزەیان بووە، ئەکادیمیست و رۆشنبیرە سەربەخۆکانی دەرەوەی کایەی دەسەڵات تەنها رەخنەیان لە پارتەکانی ناو دەسەڵات نەگرتووە هاوکات رەخنەشیان لەو بزوتنەوەو کایە سیاسیانەش گرتووە کە وەک ئۆپۆزسیۆن دەرکەوتن و دواتر چونە ناو حکومەتەوە.

کێشەو گرفتەکانی هەرێمی کوردستان تەنها سیاسی نین بەڵکە ئابوری و شارستانیشن؛ بەڵام بۆشاییە سیاسییەکان و ناڕوونی و نائومێدی هاوڵاتیانیش پێکەوە کۆڵەکە گرنگەکانی ئەو قەیرانانەن کە تا ئەوڕۆکە بە هەڵواسراوی ماونەتەوە.

بزوتنەوەی گۆڕان یەکێک بوو لەو هێزانەی بە گوڕی ئۆپۆزسیۆنبوونەوە هاتە گۆڕەپانی سیاسییەوەو بەڵام بە تەوژمێکی بەهێزەوە خۆی کردەوە بەناو حکومەت و وەزارەتەکاندا. بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە ئاسۆ جەبار وتوێژی لەگەڵ نوسەر شرۆڤەکار عەزیز رەئوفدا سازکردووە...

عەزیز رەئوف دەڵێت "لە 2018 دا تاوانێکی زۆر گەورەیە دوای داخستنی پەرلەمان و دەرکردنی وەزیرەکانی گۆڕان؛ پێموایە بزوتنەوەی گۆڕان هەڵەیەکی کوشندە دەکات."

دەشڵێت "شەقامی ئێمە شەقامێکی بێساحێبە..." و "جیاوازییەکی ریشەی قوڵ لە نێوان پارتی سۆشیالست و بزوتنەوەی گۆڕان نیە."

هاوکات دەڵێت "نە دەبوایە گۆڕان دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکەی قبوڵبکردایە، نەوەی جورئەت بکات و لەتەلەفیزیۆنەوە بڵێت پارتی زۆرینەی هێناوەو مافی ئەوەی هەیە کابینە پێکبهێنێت."

دواجار دەڵێت "بزوتنەوەی گۆڕان کۆتایی هاتووە."

لەسەرنجێکی دیکەدا عەزیز رەئوف دەڵێت "لە 65% ی خەڵکی کوردستان دەنگیان نەداوە، کەواتە نیوە زیاتر بەشداریان لەهەڵبژاردندا نەکردووە، واتە ئەو خەڵکە لەگەڵ ئەو مۆدێلە لەدەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا نیە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:00 0:00

XS
SM
MD
LG