Accessibility links

خانمە فیلمسازێکی کورد: ئەو منداڵانەی سەیری فیلمی توندوتیژ دەکەن کاریگەری لەسەر دەروونیان جێدەهێڵێت


باڤی یاسین کە خانمە فیلمسازێکی کوردە باس له کاریگەری بڵاوکردنەوەی کلتووری توندوتیژی و نایەکسانی ڕەگەزی دەکات لەڕێی سینەماوە و پێی وایە دەبێت سینەمای کوردی کە لە سەرەتای گەشەسەندنیدایە بە ئاراستەیەکی تەندرووست هەنگاو بنێت و دوور بێت لە نایەکسانی ڕەگەزی، چونکە ئەو توندوتیژییانەی لە سینەما و فیلمەکاندا پیشانی بینەر ئەدرێت، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەریان هەیە و چەندین توێژینەوەی زانستی ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە.

هەروەها باسیشی لەوە کرد کە لە ئێستادا و لەسەر ئاستی دونیادا دامەزراوی گەورە هەن کە کار لەسەر یەکسانی ڕەگەزی دەکەن لە سینەمادا و تاکو ئێستا بەشێوەیەکی باش هەنگاوی ناوە، پێویسته سینەمای کوردیش سوودی لێببینێت و بە ئاراستەیەکی درووست هەنگاوبنێت.

باڤی یاسین خانمە فیلمسازێکی کوردە و لە ئێستادا خوێندکاری دکتۆرایە لەسەر (Women Empowerment).

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:53 0:00

XS
SM
MD
LG