Accessibility links

كاكه‌مین نه‌جار: بڕیاری سیاسی دەچێتەوە لای كاك مەسعود بارزانی، چونکە "مەرجەعە" و شت بەبێ ئەو ناکرێت لەکوردستان


 كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

لە وتوێژێکی ژیار محەمەد لەگەڵ کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت" بەپێی پێوەری هەڵبژاردن مامەڵە لەگەڵ لایەنە بەشداربووەکانی حکومەتدا دەکەین ناکرێت پارتی 45 کورسی هەیە، حیزبێکی وەک گۆڕان 10-12 کورسی هەیە هەمان بەشداری بێت، بەڵام سەبارەت بە یەکێتی حسابی خەبات و ماندوبونیان دەکەین، دەکرێت"موڕاعات" یان بکرێن، هاوکارییان بکرێت لەبەشی خۆمان زیادە بدەین بەیەکێتی بەڵام لەهەموو حاڵەتێک دەگەڕێینەوە سەر پێوەری هەڵبژاردن چونکە دەبێت حساب بۆ دەنگدەری پارتیش بکرێت، دەشڵێت" کاک مەسرور تەنها نابێت لەحکومەت ئێمە و "جەنابی سەرۆک" و کاک نێجیرڤانیش هاوکاری دەکەین ، بۆیە من لەو بڕوایەدام زۆر سەرکەوتوو دەبێت لە ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان. وای بۆ دەچم کابینەی داهاتوو باشتر بتوانێت خزمەتگوزاری پێشکەش بەخەڵک بکات وە وەزع باشتر بێت لەڕابردوو، دەربارەی ئەوەی مەسعود بارزانی دەبێتە مەرجەع؟ کاکەمین نەجار وتی" " خۆی حکومەت دەبێت سەرۆکایەتی هەرێم دەبێت لەداهاتوو بەڵام کەدەڵێین مەرجەع ناڵێین بڕیارە ئیدارییەکان چونکە ئەو کات حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم دەبێت بڕیارە ئیدارییەکان لای ئەوان دەبێت بەڵام بڕیاری سیاسی دەچێتەوە لای کاک مەسعود، چونکە کاک مەسعود مەرجەعە شت بێ کاک مەسعود ناکرێت لەکوردستان بەڵام جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان هەیە لەکوردستان هەریەک کاری خۆی دەکات، بەڵام کاک مەسعود وەک کەسێکی سیاسی و مەرجەع "موتابع" و ئاگادار دەبێت.، هەروەها دەشڵێت" وەجاری پێشووش کەسمان دەرنەکرد لەحکومەت، بەڵام دۆخێک هاتە پێش کە وای دەخواست سەرۆکی پەرلەمان دەوام نەکات چونکە ئەگەر وامان نەکردایە دۆخەکە بەرەو خراپتر دەڕۆیشت، بەڵام ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان پەیڕەوی ناوخۆ و یاسای پەرلەمان جێ بەجێ بکات کاری پەرلەمان بکات، بۆ دەریان دەکەین؟ دەرکردن نیە ئەوانیش وەک ئێمە مافی خۆیانە لەو حکومەتە بەشداربن."

کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەرەتای گفتوگۆکەدا وتی" وەکو مەرج مەرجمان نیە، چونکە ئەوانەی لەهەڵبژاردن دەنگیان هێناوە دەیانەوێت بەشداری حکومەت بکەن ئێمەش پێمان باشە بەشداری بکەم دەمانەوێت حکومەتێک پێکبهێنین حکومەتی زۆرینە بێت ئەمە نەک وەک مەرج بەڵکو پێمان باشە ئەوانەی بەشداری حکومەت دەکەن شان بدەنە بەر بەرپرسیارێتی نەک وەک جاری پێشوو لەنیوەی ڕێگا بەجێمان بهێڵن، وە ناکرێت بێنە ناو حکومەت پێیەکیشیان لە ئۆپۆزسیۆن بێت ئەمە "مەعقول" نیە چونکە خەڵكێک ئەگەر هاتە ناو حکومەت دەبێت "تەحەمولی مەسئولیەت" بکات وەک ئێمە هەر ئەوەندەیە ئەگەرنا مەرجمان نیە."

وتیشی" ئێمە بەشداری ڕاستەقینە بەهەموو ئەو حیزبانە دەکەین کەبەشداری حکومەت دەکرێت، بەڵام وەک دەزانرێت هەڵبژاردن بۆ ئەوە دەکرێت بۆ ئەوەی هەرکەسە و قەبارەی خۆی بزانێت، ناکرێت پارتی 45 کورسی هەیە، حیزبێکی وەک گۆڕان 10-12 کورسی هەیە هەمان بەشداری بێت، دەبێت هەڵبژاردن پێوەر بێت بۆ ئەو بەشداری کردنە، واتە دەبێت پێوەری بەشداری کردن هەڵبژاردن بێت، ئەگەر هەڵبژاردن پێوەر نەبێت کەواتە بۆ خەڵک ماندوو بکەین؟ ئەوە خەڵکە لەهەڵبژاردن بڕیاردەدات هەریەکەمان قەبارەمان چەندە لەو حکومەتە؟ بەڵێ هەڵبژاردن پێوەری سەرەکیە."

دەربارەی ئەوەی ئایا بەهەمان پێوەری هەڵبژاردن مامەڵە لەگەڵ یەکێتیدا دەکەن؟ کاکەمین نەجار وتی" بێگومان یەکێتی نیشتمانی کوردستان 21 کورسی هەیە ئێمەش 45 ناکرێت هەردوکمان وەک یەک بین، بەڵام حسابی خەبات و ماندوبونیان دەکەین، دەکرێت"موڕاعات" یان بکرێت، هاوکارییان بکرێت لەبەشی خۆمان زیادە بدەین بەیەکێتی بەڵام لەهەموو حاڵەتێک دەگەڕێینەوە سەر پێوەری هەڵبژاردن چونکە دەبێت حساب بۆ دەنگدەری پارتیش بکرێت.ئەگەر دەنگدەری پارتی دەنگدەدات بەپارتی بەڵام لەگەڵ یەکێتی-ش وەک یەک بن کەواتە هەڵبژاردن بۆچیە؟"

دەربارەی ئەوەی ئایا پێشبینی دەکات کابینەی نوێی حکومەت جیاواز بێت لەم کابینەیەی ئێستا؟ کاکەمین نەجار وتی" وای بۆ دەچم کابینەی نوێ باشتر بێت، چونکە کابینەی ڕابردوو توشی کێشەی زۆربوو، توشی قەیرانی دارایی، شەڕی داعش، ژمارەیەکی زۆر ئاوارە ڕووی کردە هەرێم وای بۆ دەچم ئەو کێشانە لەم کابینە نوێیە کەم بێتەوە، وە لەگەڵ بەغداش پەیوەندییمان باشترە، وەک ڕابردوو بۆیە وای بۆ دەچم کابینەی داهاتوو باشتر بتوانێت خزمەتگوزاری پێشکەش بەخەڵک بکات وە وەزع باشتر بێت لەڕابردوو، بەڵام هەوڵەکانی کاک نێچیرڤان لەحکومەتی جێی پێزانین و دەستخۆشیە."

نەجاڕ وتیشی" کاک مەسرور بەتەنها نیە لەحکومەت ئێـمە هەموومان هاوکاری دەکەین، وە جەنابی سەرۆک-یش هاوکاری دەکات، هەروەها کاک نێجیرڤانیش کە ئەزمونێکی زۆر باشی هەیە هاوکاری کاک مەسرور دەکات، بۆیە من لەو بڕوایەدام زۆر سەرکەوتوو دەبێت لە ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان."

هەروەها سەبارەت بەوەی "مەسعود بارزانی" وەک مەرجەعی کوردستان کاروبارەکان بەڕێوەدەبات؟

کاکەین نەجار دەڵێت" کاک مەسعود خۆی مەرجەعە، ئەگەر لای خەڵکیش مەرجەع نەبێت بێ سێ و دوو لای پارتیەکان مەرجەعە، هەموو گفتوگۆکان و بڕیارەکان دەچێتەوە لای "جەنابی سەرۆک" هەم سەرۆکی حیزبە هەم مەرجەعە بینیمان کە سەردانی بەغدای کرد، دەبێت هەمووان پشتیوانی کاک مەسعود بکەین چونکە کاک مەسعود "مەرجەعی کوردستان" و "خاوەن قەزیەکەشە" وە دەشزانێت چی دەکات، دەزانێت کوردستان چی دەوێت وە چی بۆ میللەتی کورد پێویستە وە هەوڵی زۆر لەگەڵ بەغداد دەدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەگفتوگۆ و جێ بەجێ کردنی دەستور."

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەمە واتای هەموو بڕیارەکان دەچنەوە لای کاک مەسعود بۆ بڕیاری کۆتایی؟

کاکەمین نەجار وتی" خۆی حکومەت دەبێت سەرۆکایەتی هەرێم دەبێت لەداهاتوو بەڵام کەدەڵێین مەرجەع ناڵێین بڕیارە ئیدارییەکان چونکە ئەو کات حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم دەبێت بڕیارە ئیدارییەکان لای ئەوان دەبێت بەڵام بڕیاری سیاسی دەچێتەوە لای کاک مەسعود، چونکە کاک مەسعود مەرجەعە شت بێ کاک مەسعود ناکرێت لەکوردستان بەڵام جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان هەیە لەکوردستان هەریەک کاری خۆی دەکات، بەڵام کاک مەسعود وەک کەسێکی سیاسی و مەرجەع "موتابع" و ئاگادار دەبێت."

سەبارەت بەگللەیی لایەنەکان کە هەموو پۆستە سیادییەکانی هەرێم لای پارتیە؟

کاکەمین نەجار وتی" پۆستەکان بەپێی "ئیستحقاقی" هەڵبژاردن دابەش دەکرێت، پۆستی سەرۆک کۆمار لای یەکێتیە، پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش یا دەدرێتە یەکێتی یاخود لایەنێکی تر هێشتا دیار نیە، بەڵام بەپێی "ئیستحقاق"ی هەڵبژاردن زۆرترین پۆستەکان لای پارتی دەبێت ئەوە مافی خۆی دەبێت پارتی."

هەروەها جەختیکردەوە" ئێمە نامەنوێت بەتەنها بین لەحکومەت دەمانەوێت لایەنەکان بەشداری بکەن لەگەڵمان، ئەوەمان باسکرد کەناکرێت حیزبێک بەشداری لەحکومەت بکات بەڵام "دەمی ئێواران" بچێت گللەیی لەحکومەت بکات لە ڕاگەیاندنەکان، دەبێت هەوڵی چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان بدات دەبێت لەڕێگەی وەزیرەکانیانەوە کەموکوڕییەکان لەناو ئەنجومەنی وەزیران بخەنەڕوو."

دەربارەی ئەوەی ئایا ئەگەر گۆڕان داوای بەڵێنی لێکردن بۆ ئەوەی کە وەک جاری پێشوو وەزیرەکانیان لەحکومەت دەرنەکەن؟

کاکەمین نەجار وتی" ئێمە کەسمان دەرنەکرد لەحکومەت، وەجاری پێشووش کەسمان دەرنەکرد لەحکومەت، بەڵام دۆخێک هاتە پێش کە وای دەخواست سەرۆکی پەرلەمان دەوام نەکات چونکە ئەگەر وامان نەکردایە دۆخەکە بەرەو خراپتر دەڕۆیشت، بەڵام ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان پەیڕەوی ناوخۆ و یاسای پەرلەمان جێ بەجێ بکات کاری پەرلەمان بکات، بۆ دەریان دەکەین؟ دەرکردن نیە ئەوانیش وەک ئێمە مافی خۆیانە لەو حکومەتە بەشداربن."

ڕاشیگەیاند" جارێ نازانم سەرۆک وەزیران جێگرێکی دەبێت یا دوو جێگر، وە وەزیرەکانیشمان یەکلایی نەکردۆتەوە، وەفدمان داناوە دانوستان دەکەین."

دەربارەی کۆمەڵی ئیسلامی ئایا سەردانیان دەکەن؟ ئایا بەشدارییان لەحکومەت پێدەکەن؟

کاکەمین نەجار وتی" ئێمە وەفدێکمان داناوە جارێ زووە بوترێت کێ بەشداری حکومەت پێدەکرێت یا بەشداری ناکات، دوای دیراسە کردن و کۆبونەوە ئەوکات بڕیار لەوبارەیەوە دەدەین."

دەربارەی شوێن گرەوە بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم؟ ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی وتی" جارێ زووە باس لەوەبکرێت ئێستا ئێمە باسمان لەپێکهێنانی حکومەت کردووە، دوای پێکهێنانی حکومەت بێگومان کەسێک بۆ ئەو پۆستەش دیاردەکەین."

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:54 0:00

XS
SM
MD
LG