Accessibility links

پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدی خۆی بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت ڕادەگەیەنێت


مەحمود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پـیرمام گوتی لە لایەن مەکتبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کاندیدکراوە بۆ پـۆستی سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی بۆ پـۆستی سەرۆکی حکومەت.

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەم بڕیارە لە میانەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دراوە.

جێی ئاماژەیە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی ئەمساڵدا، پارتی دیموکراتی کوردستان 45 کورسی بەدەستهێنا و یەکێتی نیشتمانی کوردستان 21 کورسی و بزوتنەوەی گۆڕان 12 کورسی.

XS
SM
MD
LG