سه‌رله به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشهمه له‌قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ، 7 ئه‌ندامى خێزانێك به‌هۆى ئاگر كه‌وتنه‌وه و سوتانى ماڵه‌كه‌یانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا، كه سه‌رجه‌م قوربانیه‌كان عه‌ره‌بى ئاواره‌ن.
ئه‌یوب حه‌مه‌غه‌ریب جێگرى به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"كاتێك ئاگادار كراینه‌وه له‌رووداوه‌كه، تیمێكمان به‌چه‌ند ئهمبۆڵانسێكهوه ره‌وانه كردووه و پشكنینیان بۆ ماڵه‌كه كردووه."
قوربانیه‌كان له ژن و پیاوێك و 4 مناڵ و داپیره‌یان پێكهاتون، داپیره‌یان ته‌مه‌نى 61 ساڵ بووه، باوكیان ته‌مه‌نى 31 ساڵ و ژنه‌كه‌ش ته‌مه‌نى 24 ساڵ بووه، هه‌روه‌ها 4 مناڵه‌كه‌ش ته‌مه‌نیان له‌نێوان 1 بۆ 8 ساڵدا بووه.
جێگرى به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ته‌رمى 7 كه‌سه‌كه ره‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى سلێمانى كراون.
سه‌باره‌ت به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه، ئه‌یوب حه‌مه‌غه‌ریب وتى"رێژه‌ى سوتاوى قوربانیه‌كان كه‌م بووه، سه‌رجه‌میان به‌هۆى دوكه‌ڵه‌وه خنكاون."
وتیشى"ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه له ئه‌نجامى هیته‌ر و شۆرتی كاره‌با-وه بووه، دواتر ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ى كردووه و ماڵه‌كه‌یان سوتاوه، ئه‌وانیش به‌هۆى دوكه‌ڵه‌وه خنكاون."