Accessibility links

د.كازم فاروق: بەپێێ ڕاپرسیەک کە ئەنجامماندا زیاتر له‌ (70%)ی ڕاپرسیه‌كه‌ پێێان باشبوو نه‌وه‌ی نوێ بچێته‌ په‌رله‌مان


د.کازم فاروق وتەبێژی فەرمی جوڵانەوەی نەوەی نوێ

د.کازم فاروق وتەبێژی فەرمی جوڵانەوەی نەوەی نوي دەڵێت" بەپێێ ڕاپرسیەک کە ئەنجامماندا لە نێوان دەنگدەران و خۆبەخشان و ئەندامانی نەوەی نوێ له‌ (70%)ی زیاتر پێێان باشبوو کە کاندیدە دەرچووەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەشداری خولی پێنجەمی پەرلەمان بکەن، جگە لەوەی هۆکاری تر هەبوو بەڵام بۆ ئێستا هەر ئەوەندە هۆکار هەیە باسی بکەین ئەگەر لەداهاتودا ڕونکردنەوەی زیاتر هەبوو لەسەر هۆکاری بەشداریکردنمان لەپەرلەمان بێگومان باسی دەکەین."

لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاراردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبەردەم دەزگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نوسانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" بەهۆی ئەنجامدانی ساختەکارییەوە، ئەگەر ئەنجامەکانی هەڵىژاردن بەم شێەوەیە بمێنێتەوە ئەوا کاندیدە دەرچوەکانیان نانيرنە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و دەبنە ئۆپۆزسیۆنی شەقام." بەڵام ڕۆژی چوارشەممە جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند" بەشداری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و دەبنە ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمان."

لەوتوێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ د.کازم فاروق وتەبێژی فەرمی نەوەی نوێ و کاندیدی دەرچووی جوڵانەوەکە بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هۆکاری بڕیاردانیان بۆ بەشداریکردنیان لە خولی پەرلەمان پێچەوانەی قسەکانی سەرۆکی جوڵانەوەکە لە ڕۆژێک دوای پڕۆسەی هەڵبژاردن وتی" ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا هەندێک بابەتی تێدا گفتوگۆ کرد ئەم بابەتە (بڕیاردان بۆ بەشداریکردن لەخولی نوێێ پەرلەمان) لەم کاتەدا بەڕاوێژکردن و گفتوگۆکردن گۆڕینەوەی "ڕا" بوو لەنێوان ئەنجومەنی باڵادا بەسود وەرگرتن لەهەندێک خاڵ، لەوانە ڕاپرسیەک لەنێوان خۆبەخشەران و دەنگدەران و ئەندامانی نەوەی نوێ ئەنجامدرا وە تێیدا زیاتر لە (70%)ی ئەو بەشداربوانەی ڕاپرسیەکە پێیان باشبوو کەنەوەی نوێ بەشداری خولی پێنجەمی پەرلەمان بکات وەک فراکسیۆنێکی ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمان، دووەم خەڵکانی دەرەوەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە هاوسۆزسی و دڵسۆزییان بۆ نەوەی نوێ هەیە بەشێوازێک لەشێوازەکانیش هاوسۆزییان هەیە بۆ دۆخی ئێستای کوردستان پێێان باشبوو کە نەوەی نوێ وەک ئۆپۆزسیۆنێکی کارا و چالاک بەشدار لە پەرلەمانی هەرێم بکات، خاڵی سێێەم کە ئەنجومەنی باڵا بەهەند وەریگرت لەبڕیاردانی بەشداریکردن لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بریتی بوو لەوەی لەزنجیرەیەک کۆبونەوە و دیدارمان لەگەڵ نوێنەر و کونسڵی وڵاتاندا وە بەسود وەرگرتن لە سەرنج و تێبینیەکانیان ئەوانیش بەهەمان شێوە پێێان باشبوو نەوەی نوێ بەشداربێت لەخولی نوێێ پەرلەمانی کوردستاندا ئەم هەموو هۆکارە پێکەوە وای لە ئەنجومەنی باڵاکرد کە بڕیاربدات کاندیدانی دەرچووی نەوەی نوێ بنێرێت بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان."

وتەبێژی فەرمی نەوەی نوێ ئامادەنەبوو ڕونکردنەوەی زیاتر و وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە و وتی" بۆ ئێستا وەک لەڕاگەیەنراوەکەشدا باسی ئەم خاڵانەمان کردووە کەبۆچی چوینە ناو پەرلەمان؟ هەر ئەوەندەیە ئەگەر لەداهاتوشدا ڕونکردنەوەی زیاترمان هەبوو بێگومان باسی دەکەین."

بەبڕوای بەشێک لەوانەی ڕەخنە لەبڕیاری نەوەی نوێ دەگرن بۆ بەشداریکردن لە خولی پەرلەمان و بە پاشەگەزبونەوەی هەڵوێستی سەرۆکی جوڵانەوەی نوێێ ناو دەبەن پێێان وایە کە نەوەی نوێ سەرەتا ویستی هەرسێ لایەنەکە( گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو) هەمان هەڵوێست وەرگرن بەتایبەت پاش ئه‌وەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند" ئێـمە ئۆپۆزسیۆنێکی جیاواز دەبین و ناچینە پەرلەمان" بەڵام پاش بڕیاری هەرسێ حیزبەکە جوڵانەوەی نەوەی نوێش" پەشیمان بوەوە بڕیاری چونه‌ په‌رله‌مانیدا."

بەڵام د.کازم فاروق سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی" ئەوە سەرنجی ئەو خەڵکە خۆیەتی ئێـمە لەسەر سەرنج و قسەی ئەملاو لا ئیش ناکەین بەرنامەی خۆمانمان هەیە دەنگدەر و خەڵکی خۆمانمان هەیە ڕێزی دەنگدەری خۆی دەگرێت لەکوێدا پێویست کرد نەوەی نوێ بڕیاری خۆی وەردەگرێت."

لەوەڵامی ئو پرسیارەی نەوەی نوێ ئێستا جیاوازی لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی چیە کە ئەوان پێشتر ڕایانگەیاند بەشداری حکومەت ناکەن بەڵام دەچنە پەرلەمان؟ وتەبێژی فەرمی نەوەی نوێ ئامادەنەبوو وەڵام بداتەوە و وتی" ئێستا دەزگای ڕاگەیاندنی زۆر لەسەر خەتە ناتوانم قسەی زیاتر بکەم."

بەڵام دواتر لەبارەی ئەوەی ئێستا چ شتێک هەیە نەوەی نوێ شانازی پێوە بکات کە وەک ئۆپۆزسیۆنەکانی پێشوو بێت و بچێته‌ په‌رله‌مان؟ لەکاتێکدا پێشتر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی" ئۆپۆزسیۆنێکی جیاواز دەبین لەسەر شەقام و ساختەکاری قبوڵ ناکەین و ناچینە پەرلەمان.؟

د.کازم فاروق وتی" نەوەی نوێ سەرتاپای شانازییە لەداهاتودا بەرنامەی خۆمان خاڵ بەخاڵ دەخەینەڕوو."

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:11 0:00

XS
SM
MD
LG