Accessibility links

د.ڕه‌ئوف عوسمان: هەموو ئەگەرەکان لەبەردەم بزوتنەوەی گۆڕان کراوەیە


 د.ڕه‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وی گۆڕان- فۆتۆ- جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
د.ڕه‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وی گۆڕان- فۆتۆ- جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان

لە وتوێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ د.ڕەئوف عوسمان سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، د.ڕەئوف دەڵێت" هەموو ئەگەرەکان لەبەردەم بزوتنەوەی گۆڕان کراوەیە، بەڵام جارێ لەسەر ئەنجامی تانە و سکاڵاکانی کە پێشکەشمان کردووە وەستاوین، دەشڵێت" چەندین هۆکاری"زاتی و بابەتی" هەبوون کە هۆکار بوون بۆ کەمبونەوەی دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بەڵام ساختەکاری و نەچونی خەڵک بەڕێژەیەکی زۆر بۆ سەر سندوقی دەنگدان هۆکاری سەرەکین، ڕەنگە بەشێکی کەمی پەیوەندی بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە هەبێت، لەبارەی بەشداری کردنی بزوتنەوەی گۆڕان لەکابینەی نوێی حکومەتی هەرێم؟ د.ڕەئوف عوسمان دەڵێت" له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕای بەشداری کردن یاخود بەشداری نەکردن لەحکومەت جیاوازە هەیە دەڵێت، با بەشداری بکەین، هەشە دەڵێت با بەشداری نەکەین، بەڵام ئێـمە دەوەستین چونکە دوا بڕیار لای جڤاتی نیشتمانیە، واتە ئێستا بڕیارمان نەداوە و دەیخەینە بەردەم جڤاتی نیشتمانی."

د.ڕەئوف عوسمان سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرەتای وتوێژەکەدا ئاماژەی بەشێوازی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد و وتی"ئەو ساختەکارییانەی ئەمجارە لەکوردستان کرا دەرهێنانی ڕەگەزنامەی ساختە بەواژۆی جیاوازی ئەفسەری ڕەگەزنامە، وە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەکاتێکی ناکاودا وە بوارنەدان بەزیاتر "دیراسە"کردنی سکاڵا ئەمانە کۆمەڵە بەڵگەن کە ئەنجامەکان نادروستن و دەستکاری ئەنجامەکان کراون، ئەمەش تاقیکردنەوەی دیموکراسی لەکوردستان خستەژێر پرسیارەوە.،هەر ئەمەشە وای لەهاوڵاتی کردووە کە توشی نائومێدی ببێت لەپڕۆسەی هەڵبژاردن و بڵێت" خۆ من بچم بۆ دەنگدان، یاخود نا دەنگەکانم ساختە دەکرێت، پشتیوانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاش بۆ هەرێمی کوردستان لەبەر دیموکراسیە، بەڵام لاسایی کردنەوەی وڵاتە دیکتاتۆرییەکانی ڕۆژهەڵات وادەکات پشتیوانی ئەوانیش بخاتە ژێر پرسیارەوە."

پێش هەڵبژاردنەکان 30-9 بزوتنەوەی گۆڕان داوای دواخستنی هەڵبژاردنی دەکرد، کە بەوتەی"شۆڕش حاجی" کەشوهەوای هەڵبژاردن لەبارنەبوو" سەبارەت بەوەی بۆچی بەشداری هەڵبژاردنتان کرد کە دەتانزانی ساختەکاری دەکرێت؟

د.ڕەئوف عوسمان وتی" ئێمە لەبەردەم "ئەمرێکی واقیعداین" وە ئەگەر لەپڕۆسەیەکی وادا بەشداری نەکەین زیاتر دەرفەت دەدرێتە هەندێک لایەن بەتایبەت دوو حیزبەکە ئەوان ببنە باڵادەست، ئەوان "هەموو شت بن، خۆ ئەگەر ئەنجامەکانیش ساختەکاری تێدابکرێت بەڵام هاوبەشی کردن لەپڕۆسەکە مانای ئەوەیە کە سورین لەسەر پەیڕەوی دیموکراسی، لەبەر ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بزوتنەوەیەکی "مەدەنی"ە بۆیە بۆ گۆڕانکاری پەنا دەباتە بەر ڕێگای"مەدەنی"و دیموکراسی کەهەڵبژاردنە."

سەبارەت بەوەی ئایا پەشیمان نین لە بەشداریکردن لەهەڵبژاردن؟

سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وتی" خۆی ئێمە دەچینە شەڕێکەوە (شەڕێکی دیموکراسی-هەڵبژاردن)، ئەم شەڕە لایەنەکان هەریەکەی بەقورسایی خۆی دەیکات، بەڵام کێشەکە ئەوەیە هەندێک لایەن دەیەوێت ئەو شەڕە بەساختەکاری بباتەوە، کێشەکە زیاتر گەورەتر دەبێت کاتێک ئەو لایەنانە خاوەن هێز و پارە و دەسەڵات بن."

لەبارەی هۆکاری کەمبونەوەی دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان؟ د.ڕەئوف عوسمان وتی" خۆی هۆکارەکان زۆرن، هەندێکی "زاتیە" هەندێکی "بابەتیە" کە دەوروبەریش دەگرێتەوە، وە خەڵک زۆریان نەهاتنە دەنگدان، وە دووەم ساختەکاری بە ژمارەی زۆر و سەدان هەزار ئەمەش وایکردووە کە دەنگەکانی گۆڕان کەم بکات هی ئەوان زیاد بکات، بەڵام بەشێکیشی پەیوەندی بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە هەیە بەڵام بڕواناکەم ئەوەندە زۆربێت چونکە وەک وتم، خۆ بزوتنەوەی گۆڕان پارەی نەوتی نەخواردووە،كۆمپانیای نیه‌، یا بەرپرس نیە لەموچە و دۆخی گوزەرانی خەڵک."

د.ڕەئوف عوسمان ئەوەشی وت" هەموو ئەگەرەکان لەبەردەم بزوتنەوەی گۆڕان کراوەیە، یار و نەیار پێمان دەڵێن ئەم ڕێژە دەنگە هی ئێوە نیە."

لەبارەی ئەو ئەگەرانەی لەبەردەم بزوتنەوەی گۆڕان کراوەیە چیە؟ سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕونیکردەوە" ئەگەرەکان یەکەم: ڕازی نین بەم ئەنجامە، چونکە ئەو ئەنجامانە هی ئێـمە نین یار و نەیار ئيوەمان پێ دەڵێن، ئێمـە لەهەڵبژاردنی پێشوو دووەم بوین ئێستا بوینە هێزی سێیەم وە حەزدەکەم ئەوەش بڵێم دروست بونی لیستی نوێ وەک لیستەکەی کاک شاسوار ئەمەش کاریگەری هەبووە کەم تا زۆر لەسەر گۆڕینی جوگرافیای دەنگەکان."

د.ڕەئوف عوسمان لەبارەی ئەگەرەکانی تر و بەشداری کردنی بزوتنەوەی گۆڕان لەکابینەی پێشووی حکومەت وتی" جارێ دەوەستین کۆمەڵێک تانە و سکاڵا و بەڵگەی سەلمێنەرمان پێشكه‌شكردووه‌ چاوەڕێێ ئەنجامەکان دەکەین ئەوکات "لکل حادث حدث"،بەشداری کردنی بزوتنەوەی گۆڕان-یش پەیوەندی بەبڕیاری جڤاتی نیشتمانیەوە هەیە،بۆچونەکانیش لەناو بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بەبەشداری کردن،یاخود بەشداری نەکردن لەحکومەتی داهاتوو جیاوازە هەیە دەڵێت، با بەشداری بکەین، هەشە دەڵێت با بەشداری نەکەین، بەڵام ئێـمە دەوەستین چونکە دوا بڕیار لای جڤاتی نیشتمانیە، واتە ئێستا بڕیارمان نەداوە و دەیخەینە بەردەم جڤاتی نیشتمانی."

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا بڕیارتان داوە بەشداری گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم بکەن؟ د.ڕەئوف عوسمان وتی" وەک ئاماژەم پێکرد ئەوە دەمێنێتەوە بۆ دوای ئەنجامی تانە و سکاڵاکانمان، بزانین بەچ لایەکدا دەکەوێ."

سەبارەت بەدەستلەکارکێشانەوەکان لەناو بزوتنەوەی گۆڕان یاخود ڕۆیشتنی هەندێک بەرپرسی گۆڕان بۆ ناو یەکێتی و پارتی؟ د.ڕەئوف عوسمان وتی" لەهەرێمی کوردستاندا، ئەم"بەراو بەرکردن"ە حاڵەتێکی ئاساییە، ئێمـە حیزبی سیاسی وادادەنێێن "قیتارێک"ە کە کۆمەڵێک خەڵک دادەبەزێت، کۆمەڵێک خەڵک سەردەکەوێت و دێتە پێشەوە، ئەوە حاڵەتێکە ناکرێت لەسەر ئەوە "قیاس"ی قەبارەی حیزبێک بکەی، ئێستا هەندێک برادەرمان چونەتە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لەدەرەوەی گۆڕان پێداگری دەکەن بێنە ناو جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، واتە ئەوە نەبێت چوار کەس ڕۆیشت ئێتر واتای حیزبەکە بۆشایی گەورەی تێکەوت بەپێچەوانەوە بزوتنەوەی گۆڕان شەپۆلێکی گەورەی جەماوەریە."

لەبارەی ڕێ و شوێنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ لێپرسینەوە لەسەرکردەکانی خۆی وەک هەندێک دەڵێن بونەتە هۆی شکستی گۆڕان؟ سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وتی" بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری هەڵبژاردنی ناوخۆیی داوە لەوێ بڕیار دەدرێت، کێ بمێنێتەوە وە کێ بڕوات، وەک لە"مەنتقی" سیاسی دەڵێن"البقاء للأصلح"

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:45 0:00

XS
SM
MD
LG