Accessibility links

كۆمسیۆن ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند


هه‌ندرێن محه‌مه‌د- له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان_عیراق

كاتژمێر(12 )ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی به‌غداد، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمه‌كه‌، ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی(30 ) ی ئه‌یلولی هه‌رێمی كوردستانی عیراقی ڕاگه‌یاند.

هه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا وتی" ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن فه‌رمین، به‌ڵام شیاوی تانه‌ لێدانن له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ری دادگای پێداچونه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌نجامه‌كانیش ده‌بنه‌ (كۆتایی-ڕه‌ها) له‌دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن دادگاوه‌."

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند" به‌هۆی سكاڵای لایه‌نه‌كانه‌وه‌ (١١٩،١١٧)ده‌نگ له‌ (٩٦) بنكه‌ له‌ هه‌رسێ پارێزگاكه‌(هه‌ولێر، دهۆك هه‌روه‌ها سلێمانی) پوچەڵکراونەتەوە، كه‌(٥٩) بنكه‌ له‌هه‌ولێر، وه‌ (٢٧) بنكه‌ له‌سلێمانی، هه‌روه‌ها (١١) بنكه‌شیان له‌ شاری دهۆك بوون."

دواتر سلێمان مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ ناوی لیسته‌ براوه‌كان، ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان و هه‌روه‌ها ژماره‌ی كورسیه‌كانیان كرد و وتی" پارتی دیموكراتی كوردستان( ٦٦٨) هەزار و ٧٠ دەنگ (٤٥ کورسی)، یەکێتی (٣١٩) هەزار و (٩١٢) دەنگ (٢١ کورسی)، گۆڕان (١٨٨) هەزار و (٩١٣) دەنگ (١٢ کورسی)، جوڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێ (١٢٧) هەزار و (١١٥) دەنگ (٨ کورسی)، کۆمەڵ (١٠٩) هەزار و (٤٩٤) دەنگ (٧ کورسی)، بەرەو ئیسڵاح (٧٩) هەزار و (٣٣٤) دەنگ (٥ کورسی)، سەردەم (١٥) هەزار و (٥٨١) دەنگ (١ کورسی)، لیستی ئازادی ته‌نها(٨) هەزار و (٦٣) دەنگ (١ کورسی)یان بەدەستهێناوە."

به‌ پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌-ش" پارتی دیموكراتی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ به‌ده‌ستهێنانی(٤٥) كورسی به‌ده‌ستهناوه‌، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش پله‌ی دووه‌م به‌به‌ده‌ستهێنانی(٢١) كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌، هه‌ریه‌ك له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێش له‌ڕیزبه‌ندی پله‌ی سێیه‌م و چواره‌مدان."

هه‌روه‌ها به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك-یش كه‌ به‌ناوی نوێنه‌رانی (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ،كۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌كگرتووی ئیسلامی)له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و نوێنه‌رانه‌ واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن نه‌كردووه‌ و ڕه‌تیان كردۆته‌وه‌."

ده‌قی به‌یاننامه‌ی نوێنه‌ری گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو،، بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنكانی په‌رله‌مانی هه‌رێم
ده‌قی به‌یاننامه‌ی نوێنه‌ری گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو،، بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنكانی په‌رله‌مانی هه‌رێم

ڕۆژی( 30)ی ئه‌یلول-ی ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردن بۆ( 111) ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێمی كوردستانی_عیراق (په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان) له‌هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌نجامدرا.

XS
SM
MD
LG