Accessibility links

موحسن ئەدیب: هیچ حزبێکی کوردی نیـیە ئیش لەسەر خاڵە هاوبەشەکانی کۆمەڵگای کوردی بکات


هەرچەندە لایەنە کوردیـیەکان ناکۆکن لەسەر چۆنیەتی ناودێرکردنی ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 ی هەرێمی کوردستان، بەڵام هیچیان نکوڵیـیان نیـیە لەوەی نسکۆیەکی دیکە بووە لە مێژووی درێژی خەباتی گەلی کورد بۆ بەدەستهێنانی مافی زیاتر.

موحسن ئەدیب نووسەر و لێکۆڵەرەوە لە شاری سلێمانی لە وتووێژێکدا لەگەڵ یەحیا بەرزنجی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە دەڵێت ڕۆژێکە کە "تیایدا خەڵک بێ هیوا دەکرێت لەوەی پـێی دەگوترێت شۆڕش، لەوەی پـێی دەگوترێت کوردایەتی، لەوەی پـێی دەگوترێت هەوڵێک بۆ دروستکردنی کیانێکی کوردی."

دەشڵێت "ئێمە لە باشوری کوردستان خاوەنی چوارچێوەیەک نین کە هەمووان کۆبکاتەوە و هەمووان کۆکبن لەسەری.... ئێستاش لە باشوری کوردستان و لە بەشەکانی دیکە، هەمیشە ئیش لەسەر تۆخکردنەوەی جیاوازیـیەکان دەکرێت."

پاشان دەپـرسێت و دەڵێت تۆ حزبێکی کوردی یان ڕۆشنبیرێکی سیاسی حزبێکی کوردیت بینیوە ئیش لەسەر خاڵە هاوبەشەکانی کۆمەڵکای کوردی و ئینسانی کوردی بکات؟

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:26 0:00

XS
SM
MD
LG