Accessibility links

حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێک دەردەکات لەسەر کەرتی تەندروستی


بەهۆی گلەیی و دەڕبڕینی نارەزایی و ڕەخنەی زۆر لە لایەن نەخوش و هاووڵاتیانەوە بە گشتی لەسەر کەرتی تەندروستی و دەرمانی ئێکسپایەر ، چەند بڕیارێک لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دراون لەسەر کەرتی تەندروستی بەو هۆیەوە ڕۆژی چوارشەممە دکتور رێکەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی گوتەبێژی حکومەتى هەرێم و ئامانج رحیم سکرتیری ئەنجومەنی وەزیران کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا لەبارەی بڕیارەکانی حکومەت لەبارەی دەرمان و ڕەوشی تەندروستی ، دکتۆر رێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندرۆستی دەڵێت ئەو سزایانەی کە دانراون بۆ ئەو کەسانەی کە دەرمانی قاچاغیان دەهێنا زور کەم بوو بەڵام لە ئێستادا سزا و سەرپێچیەکانیان زور زیادکردووە بۆ ئەوەی ئەو خەڵکانەی کە تا ئیستا ناترسن لە هێنانی دەرمانی قاچاغ و تەزویر لەو سزایانە بترسن و سزای گونجاو و توندی خویان وەربگرن و ئەو قانونانەی کە دانراون زور باشن زوربەیان لە سەر پێشنیاری وەزارەتی تەندرۆستی بووە.

لە لایەکی ترەوە ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت ئەوانەی سوودیان لە شپرزەیی بازاڕی دەرمان وەرگرتووە ئەوانە دژایەتی ئەو بابەتە دەکەن و هیچ چارەسەرێکیان لەبەر دەست نیە ، لەمەودوا هیچ دکتۆرێک بووی نیە لەسەر ڕەچەتەی نەخۆش ناوی بازرگانی و کۆمپانیا بەرهەمهێنەری دەرمان بنوسێت ، هەر ڕەچەتەیەکی دکتۆر بەر دەستی لیژنەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بکەوێت کە ناوی بازرگانی کۆمپانیای بەرهەمهینەری دەرمانەکەی تێدا نوسیبێت لەمەودوا لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت .

سەفین دزەیی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی ئەو بریارانەی کە دراون بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی باشتر بەڵام بریارەکانیان بە تەنها بەس نین پێویستە چاودێری بەردەوام هەبێت و ئالیەتیش دەستنیشان بکریت بۆ چاودێری یاخود سزادانی ئەو کەسانەی کە سەرپێچی دەکەن ، ساخکردنەوەی دەرمانی خراپ و ئەو جۆرەی کە دەهاتە کوردستان لە ژێر ناوی ناسراوی نێودەوڵەتی بەڵام وەکو مزەوەر دەهات و هەندێکیشیان دەرمانەکان دەرمانی چاک بوون بەڵام بە قاچاغ دەهات کۆنتڕۆڵی پێویست نەدەکرا لەبەر ئەوە ئەو بریارانە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵە.

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی تایبەتی دەرکرد سەبارەت بە مامەڵە کردن بەدەرمان و رێکخستنی چۆنیەتی هەڵگرتنی دەرمان و کاروباری دەرمانخانەکان و چاودێری نرخ و جۆرو کواڵیتی دەرمانەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:30 0:00

XS
SM
MD
LG