Accessibility links

د.شۆڕش حاجی: ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن پێشبینی كراوبوو، له‌به‌ر ئه‌و كه‌شوهه‌وایه‌ی له‌كوردستان هه‌یه


Shorsh Haji

لەمیانەی وتوێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، د.شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،دەڵێت" ئێستاش پێم وایە کەشوهەوای هەڵبژاردن لەبارنەبوو، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێشبینی كراوبوو له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌كوردستان هه‌یه‌، بەڵام من کەسێکی حیزبیم و پابەندی بڕیاری حیزبەکەم بووم، سەبارەت بەداواکاری بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی-ش دەڵێت" وەک خۆم ئەگەر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی بوو کەموکورتی و هۆکار لای من بوبێت ئەوا داوای لێبوردن دەکەم، بەڵام ناکرێت لەسەر داواکاری کەسێک یان چەند کەسێک، هەر دوای ئەوەی جڤاتی گشتی هەڵوێستی فەرمی لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن دەربڕی، ئەوکات ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی نیشتمانی دەکرێت و تێیدا هەڵبژاردن بۆ خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی و سەرجەم ژورەکان و ئۆرگانەکانی گۆڕان دەکرێتەوە، لەبارەی هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕانیشەوە دەڵێت" ئێستا چاوەڕێی کۆمسیۆنین ئەگەر سکاڵاکان یەکلایی نەکرێتەوە دەنگە دزراوەکانی گۆڕان نەگێڕنەوە، وە دەنگە ساختەکانی پارتی و یەکێتی و پارتی هەڵنەوەشێتەوە، ئەوا هەڵوێستی ترمان دەبێت کە زۆربەی زۆری هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایان وایە کە سەرلەبەری ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پڕۆسەکە ڕەتبکەینەوە ئەوە وەک هەنگاوی یەکەم، کەدەڵێم هەنگاوی یەکەم واتە هەنگاوی تریشی بەدوادادێت."

شۆڕش حاجی لەسەرەتای وتووێژەکەدا ئاماژەی بە هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان کرد لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و وتی" ئێمە پێمان وایە لەهەڵبژاردنی 30-9) ساختەکاریەکی گەورە کراوە هەر لەزاخۆ تا خانەقین سەدان بەڵگەی حاشا هەڵنەگرمان هەیە، زیاتر لە(200)هه‌زار دەنگ زیاد کراوە بۆ یەكيتی و پارتی وە دەیان هەزار دەنگی گۆڕان پوچەڵ کراونەتەوە. ئێستا چاوەڕێی کۆمسیۆنین ئەگەر سکاڵاکان یەکلایی نەکرێتەوە دەنگە دزراوەکانی گۆڕان نەگێڕنەوە، وە دەنگە ساختەکانی پارتی و یەکێتی و پارتی هەڵنەوەشێتەوە، ئەوا هەڵوێستی ترمان دەبێت کە زۆربەی زۆری هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایان وایە کە سەرلەبەری ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و كۆی پڕۆسەکە ڕەتبکەینەوە ئەوە وەک هەنگاوی یەکەم، کەدەڵێم هەنگاوی یەکەم واتە هەنگاوی تریشی بەدوادادێت."

سەبارەت بەوەی ئەگەر ئەوان(بزوتنەوەی گۆڕان) دەنگەکان ڕەتبکەنەوە چی لەبابەتەکە دەگۆڕێت؟ شۆڕش حاجی وتی" ئەوە دەگۆڕێت، کە ئەو خەباتی مەدەنیەی گۆڕان وەک شاڕێێ گۆڕانکاری لەکوردستان گرتبویە بەر لەڕێگای سندوقی دەنگدانەوە دەرفەتێکی تریشمان دایە گۆڕانکاری لەڕێگای سندوقەکانی دەنگدانەوە، بەڵام ئیتر ئەم شاڕێێ گۆڕانکاریە لەگەڵ دوو هێزی خۆسەپێنی وەک پارتی و یەکێتی دەکەوێتە ژير پرسیارەوە لەلایەن هاوڵاتیانی کوردستانەوە."

سەبارەت بەداوای دەستلەکارکيشانەوەی ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕيکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەهۆی کەمبونەوەی دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان؟ شۆڕش حاجی وتی" من وەک خۆم، وەک ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن و سکرتێری کاروباری خەڵک ئەگەر لە ئاست چاوەڕوانی ئەوان نەبوبێتم ئەوا داوای لێبوردن دەکەم چونکە جوامێری مرۆڤ لەوەدایە دان بەهەڵەی خۆی بنێت، بەڵام وەک خۆم دەڵێم ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان پێم بڵێت" کەمتەرخەمی لەتۆ-یە ئەوا ئامادەم نەک داوای لێبوردن بکەم بەڵکو دەستیش لەکاردەکێشمەوە.ئەمەش لەسەر داوای بزوتنەوەکە نەک کەسێک یا چەند کەسێک چونکە ئەوە شتێکی تەندروست نیە، بەڵام بەوەی کەوا هۆکاری کەمبونەوەی دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان بدرێتە پاڵ یەک ئۆرگان و یەک کەسێک لەبزوتنەوەکە ئەوە بەشتێکی بابەتی و زانستی نازانم ، بڕیارمان داوە."

وتیشی" ئێمە بڕیارمان داوە دوای ڕاگەیاندنی هەڵوێستی فەرمی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی نێوخۆیی دەکرێت بۆ کۆنفرانسی نیشتمانی، لەوێ هەڵبژاردن بۆ خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی و سەرجەم ژورەکان و ئۆرگانەکانی گۆڕان دەکرێتەوە."

د.شۆڕش حاجی جەختی لەسەر هەڵوێستی پێشووی کردەوە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و وتی" بەڵێ من پێم وابوو "فیعلەن" کەشوهەوای هەڵبژاردن لەبار نیە ،ئەم هەلومەرجەی لەکوردستان لە ئارادایە وە تۆماری دەنگی پاک نەبوو من خۆم لەوانەبوم کە خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیش داوامان دەکرد، هەڵبژاردن دوابخرێت، ئەگەر دواش نەخرێت ئەوا بایکۆت بکرێت، بەڵام ڕای زۆرینەی جڤاتی نیشتمانی وابوو کەبەشداری هەڵبژاردن بکەین ئەگەر چی ئەم بۆچون و بڕیارە پێچەوانەی ڕای من بوو، بەڵام لە بیست ڕۆژی هەڵمەتی هەڵبژاردندا بەقەد هەموو ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن من بەشداری هەڵمەتی هەڵبژاردنم کرد و هانی خەڵکم دا بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان."

د.شۆڕش حاجی وتیشی" بەڵێ من پێم وابوو کەشوهەوای هەڵبژاردن لەبارنەبوو پێشبینی ئەم ئەنجامانەمان دەکرد، بەڵام من کەسێکی حیزبیم بڕیار لەشوێنی باڵاتر و بەزۆرنیە دەدرێت من پابەند دەبم بەو بڕیارانەی حیزبەکەم."

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی بزوتنەوەی گۆڕان ڕەخنە دەگڕیت لەکاتێکدا سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنەکانی کۆمسیۆنی و کارمەندی تری لەکۆمسیۆن هەیە، وە سەرۆکی لیژنەی ئەمنی و سەرۆکی حکومەتی خۆجێێ سلێمانی (پارێزگاری سلێمانی)یە، سەر بە بزوتنەوەی گۆڕانە؟ د.شۆڕش حاجی وتی" مەسەلە ئەو برادەرانەی ئێمە نین، ئەو برادەرانەی ئێـمە لەکۆمسیۆن کاری باشییان کرد وە کۆمسیۆن بڕیاری باشیدا، بەڵام کارمەندی کۆمسیۆن لەبنکەکانی دەنگدان بەشەق دەرکرا، وە خۆم لەهەڵمەتی هەڵبژاردن زۆرترین کارم کرد.ئەندام و چاودێری بزوتنەوەی گؤڕان بەشەق لێی دراوە، گیراوە، ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان شەو و ڕۆژی هەڵبژاردن ئاسایشی پارتی فشاری بۆ هێناوە ببێتە چاودێری پارتی، پەیامنێری ئێـمە(بڕیار نامیق) لەکاتی ڕوماڵی ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن لەسلێمانی لێیدەدرێت و دەستی دەشکێنرێت، ئەمە هەڵبژاردنە لەم وڵاتەدا کەهێزەکان نیشتمانی نین سەر بەم حیزب و ئەو حیزبەن فرمان لەم کەس و لەوکەسی حیزبیانە وەردەگرن."

هەروەها وتی" ئەم کەشووهەوایەی لەکوردستان هەیە، ئەم بارودۆخەی لەکوردستان هەیە، ئێمە پێمان وایە بەردەوام بین لەم شێوازە خەباتی"مەدەنی"ەی هەیە وەک لەوەی خوێنی کوڕی کورد بەڕشتن بدەین ئێمە خۆمان بەخاوەنی ئەم ئەزمونە دەزانیژن، ئەم ئەزمونە بەخوێن هاتۆتە ئاراەوە و ئێمە دەبینە پارێزەری ئێمە ئەمانەمان قبوڵ کردووە تا ئەم ئەزمونە بپارێزین ئەم شێوازی خەباتی"مەدەنی"ەش بۆ ئەوەیە خەڵک فێری شێوازی خەباتی مەدەنی بێت، پارێزگاریش هەوڵی خۆی داوە بەڵام لەم وڵاتەی ئێـمەدا یاسا سەروەر نیە تا تاوانباران دەستگیربکرين."

دەربارەی ڕۆیشتنی هەڵسوڕاوانی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ناو یەکێتی؟ د.شۆڕش حاجی وتی" ئەم کاروانەی گۆڕان کاروانێکی سەختە،هەموو کەس بەرگەی ناگرێت، چونکە نەیار و بەرامبەرەکانمان خاوەن دەسەڵات و ئیمتیاز و هێزن، بۆیە هەندێک کەس بەرگەی ناگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین ڕۆژێک لەڕۆژان لەگەڵمان بون، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان بەڕۆیشتنی کەس و بەمردنی نەوشیروان مستەفاش کۆتایی نایەت، بەڵکو تا سته‌ و زۆرداری هه‌بێت گەندەڵی و نادادپەروەری هەبێت خەباتی گۆڕانخوازی کۆتایی نایەت."

لەبارەی ئەوەی چەندە دەنگیان براوە کەلەهەڵبژاردنی پێشوو دەیانوت دەنگمان براوە؟ شۆڕش حاجی وتی" نازانم ئەوە ژووری هەڵبژاردن دەزانن بەڵام دڵنیاین بەهەزاران دەنگی ئێـمە براوە، وە بەهەزارانیش زیادکراوە هەر لە زاخۆ تا کفری، بەڵگەی حاشا هەڵنەگرمان بۆ ئەوە هەیە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:18 0:00

XS
SM
MD
LG