Accessibility links

مەسرور بارزانی: سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان سەرکەوتنی هەموو لایەنەکانە


مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان_عیراق لە بنکەیەکی دەنگدانی (پیرمام)

مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان_عیراق لەدوای دەنگدان لە بنکەیەکی دەنگدانی (پیرمام) ئەمڕۆ یەکشەممە لەبەردەم دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حیزبەکەی (پارتی دیموکراتی کوردستان) ڕایگەیاند" هیوادارم خەڵک هەمووان بەشداری لەپڕۆسەی هەڵبژاردندا بکەن و ئەو کەسانەی بەشیاوی نوێنەرایەتی خۆیانیان دەزانن بیانێرنە پەرلەمان."

بارزانی وتیشی" دەگونجێت لایەنێک لە لایەنێکی تر زیاتر دەنگ بهێنێت بەڵام ئەوە ناببێتە کێشە، سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتنی هەموو لایەنەکانە و پێویستە لایەنەکان سەرکەوتنی پڕۆسەکە بەسەرکەوتنی خۆیان بزانن."

مەسرور بارزانی هیوای خواست پارتی بتوانێت لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پەرلەمانی عیراق پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و وتیشی" پارتی درێغی ناکات لەوەی لەگەڵ هاودیدەکانی حکومەتی داهاتووی هەرێم پێکبهێنێت ئەمەش دەکەوێتە سەر ڕێکەوتنی نێوان لایەنە سیاسیەکان لەسەر بنەماکان."

ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر (8:00) بەکاتی هەولێری پایتەختی هەرێمەکە، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی (111) ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی هەرێمی کوردستان_ عیراق دەستیپێکرد.

XS
SM
MD
LG