Accessibility links

پرۆژەی هێڵی گەرم بۆ بەهاناوەچوون و هاوکاریکردنی ژنان و خێزان دانرا


لە ڕێگای پرۆژەیەکەوە بەناوی پرۆژەی هێڵی گەرمەوە ، ژنان و ئافرەتانی هەرێمی کوردستان دەتوانن بۆ هەر کێشە و گرفت و پێشێلکاریەک پەیوەندی بە ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بکەن ، پرۆژەی هێلی گەرم بە هاوکاری رێکخراوی UNFPA دانراوە ، لە هەموو شار و شارۆچکە و ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانەوە ژنان و ئافرەتان دەتوانن پەیوەندی بێ بەرامبەر بە ژمارە ( 119 ) ەوە بکەن بۆ بەهاناوەچوون و هاوکاریکردنیان ، کاربەدەستانی پڕۆژەکە دەڵێن لە لایەن تیمێکی شارەزا و خاوەن ئەزمونەوە ڕاهێنان بە ئەفسەر و کارمەندانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان کراوە تا ڕۆژانە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر وڵامی پەیوەندی هەموو ئەو ژن و ئافرەتانە بدەنەوە کە ڕووبەرووی کێشە و گرفت هاتوون و هاوکاریان پێویستە.

کوردۆ عومەر بەڕیوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەم هێلە گەرمە خزمەتێکی گەورە بە ژنان و خێزان دەکات ، لە رێگای سەرجەم کۆمپانیاکانی مۆبایلەوە دەتوانرێت پەیوەندی بەو هێلە گەرمەوە بکرێت ، خزمەتگوزاری دەرونی و یاساییان پێشکەش دەکرێت و ئەوانەی کە هەڕەشەیان لێ دەکرێت لە رێگای یاساییەوە کێشەکانیان بۆ چارەسەر دەکرێت.

یەکێک لەو ژنانەی ڕاهێنراوە بە ناوی دیدار وڵامی پەیوەندیەکانی ئەو ژن و خێزانانە دەداتەوە کە ڕووبەرووی کێشەو گرفت دەبن بەم شێوەیە بۆ دەنگی ئەمەریکا باسی چوونیەتی هاوکاریکردن و بەهاناوەچوونی ژنان دەکات و دەڵێت ئەو ئافرەتانەی تووشی هەڕەشەو کێشە هاتوون بۆ نموونە ژنی وا هەیە وەکو سکاڵا پەیوەندی دەکات و ژنی واش هەیە ڕێنوێنی پێویستە بۆ ئەوەی تووشی جیابوونەوە نەبێت یان ئەگەر بیەوێ سکاڵا بکات و مادە یاساییەکان نەزانێت ئەوکات ئەوان ڕێنوێنی سەرەتایی دەکەن و ڕەوانەی ئەو نوسینگەیە دەکەن کە لێی نزیکە ، ئەوان تەنها ڕێ و شوێنیان پێشان دەدەن نەک پێی دەڵێن دەبێت وا بکەیت.

ئامارەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە ماوەی شەش مانگی ساڵی 2018 لە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە ، شەست و شەش ئافرەت کوژراون و خویان کوشتووە و سەد و چل و دووی تریش سوتاون و خویان سوتاندووە و و پەنجا و هەشت ژنی تریش دەستدرێژیان کراوەتە سەری ، چوار هەزار و دووسەد و سێزدە ژنیش سکاڵایان تۆمارکردووە بەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەی کە ڕووبەروویان هاتووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:30 0:00

XS
SM
MD
LG