Accessibility links

كۆمسیارێكی گۆڕان لەكۆمسیۆن: به‌ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ده‌یڵێم هیچ پێشنیارێكی ئێمە لەسەر خاوێنكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەلایەن نوێنەرانی پارتی‌و یەكێتی ڕەتنەكراوەتەوە


د.ڕێزان حه‌مه‌ڕه‌شید

له‌میانه‌ی وتووێژێكی ژیار محمه‌د له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ د.ڕێزان حەمەڕەشید سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان- عیراق دەڵێت" ئەو تۆماره‌ی دەنگدەرانەی ڕەخنەی بەوشێوازە لێدەگیرێت بەو جۆرە نیە کەباسی دەکەن تەنانەت ئەو تۆماری دەنگدەرانەی بەکاردەهێنرێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەوە نیە کە لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق بەکارهێنرا، دەشڵێت" ئێمە کە لەپشکی ئۆپۆزسیۆن دانراوین "به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ده‌یڵێم یه‌كجار نه‌بووه‌ پێشنیارمان بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران یا هه‌ر پێشنیارێكی باشمان كردبێت ئەوانەی لەپشکی پارتی و یەکێتی دژمان وەستابێتنەوە، شتی وا ڕوینه‌داوه‌ تا ئێستا، بەپێچەوانەوە زۆر هەماهەنگین و هەمووان پێکەوە شەڕ لەسەر مافی خەڵک دەکەین لەکۆبونەوەکان، هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی بەهەموو پێکهاتە حیزبیەکانەوە سورین لەسەر ئەوەی دەنگی دەنگدەر بپارێزین،هەروەها دەشڵێت"ئەو ژمارە مردووەی باس دەکرێت بەو جۆرە نیە، وە ئەگەر ناوی دوبارە و مردوش ئەوەندە بێت کە ئەو لایەنانە باسی دەکەن ئەوە هەر خودی ژمارەی دانیشتوانی کورد دەخاتە ژێر پرسیارەوە، ده‌شڵێت:کاتێک حیزبە سیاسیەکان ئازایانە نایەنە ژێر باری ئەوەی داوای دواخستنی هەڵبژاردن بکەن ئیتر ناچار دەبێت خەتاکە بدەی بەسەر کەسێکی تردا، ، ڕێزان حەمە ڕەشید جەخت لەوەشدەکاتەوە" بەتەنها لەڕێگای تۆماری دەنگدەرانەوە ساختەکاری ناکرێت، بەڵکو هۆکاری یەکەمی ساختەکاری هاوڵاتیان خۆیانن با هاوڵاتیان نەچن ساختە بۆ حیزبەکان بکەن کە پێێان وتن ڕەتی بکەنەوە ئیتر خۆ جنۆکە ناچێت ساختەکاری بکات."

ڕێزان حەمە ڕەشید سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان- عیراق دەڵێت" لەبەر ئەوەی ئێمە نەمانتوانی وەک پێویست ئەو تۆماری دەنگدەرانەی کوردستان پاک بکەینەوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆ و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان بەبڕیارێک هەستا بە ئامادەکردنی تۆمارێکی نوێ کەبەپێی یاسا ڕێگا دراوە، بۆ ئەوەی ئەو داتایە دروست بکەین فۆرمی خۆراکمان کردە بنەما هاتین هەتا (31-12-2017) ئامارمان وەرگرتووە."

سەبارەت بەسڕینەوەی ناوی مردووش لەلیستەکە، سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنەکانی کۆمسیۆن وتی" بۆ سڕینەوەی ناوی مردوو سودمان لەو داتایەی وەزارەتی تەندروستی وەرگرتووە بۆیە کەدەوترێت ناوی مردوو لەتۆماری دەنگدەراندا هەیە تاڕادەیەک ڕاستە بەڵام بەو ڕێژەیە نیە کەباس دەکرێت بۆیە لە (125،000) ناوی مردوو من توانیومە 26 هەزار ناوی مردوو بسڕمەوە ناکرێت ئەو (125،000) لەسەر تۆماری دەنگدەران بکرێت بەماڵ لەو 26000 ناوەش توانیومە( 1900) ناو بسڕمەوە چونکە ئەوانە دڵنیابومەتەوە کەمردوون ، بۆ نمونە، نمونەیەکی زیندوو بۆ نمونە ئەحمەد محەمەد ئەحمەدمان هەی( 570) ناوی وای بۆ هێناوم لەکاتێکدا تەنها یەک کەس بەو ناوە مردووە کەواتە دەتوانم بڵێم هەوڵی تەواو دراوە بۆ سڕینەوەی ناوی مردووان بەڵام سروشتی ئەو داتایەی هەمانە سەد لەسەد تەواو نیە."

لەبارەی خاوێن کردنەوەی تۆماری دەنگدەران کەهەندێک لایەن داوای دەکەن، سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان- عیراق دەڵێت وتی" من لەڕادیۆ خۆشەویستەکەی ئێوەوە ڕایدەگەیەنم بەدوو ڕێگا دەتوانرێت تۆماری دەنگدەاران پاکدەکرێتەوە ، یەکەم ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی کە ئەوەش بەپێی دەستور دەسەڵاتی حکومەتی عیراقە، دووەم ئامادەکردنی تۆماری بایۆمەتریە کە ئەوەش هی ئەوەنیە بڵێی بەمانگ و دوو مانگ تەواو ئەبێت."

ڕێزان حەمە ڕەشید باسی لەترسی هەندێک لایەنی سیاسی لەتۆماری دەنگدەران و ساختەکاری کردن بەو تۆمارە وەک خۆیان باسی دەکەن، وتی" بەشێکی زۆر کەمی ئەو ترسە ڕاستە کەلایەنەکان دەڵێن بەهۆی تۆماری دەنگدەارانەوە پڕۆسەی هەڵبژاردن خاوێن نابێت، من پیشەییانە باسی دەکەم چونکە ساختەکاری بەتەنها بەتۆماری دەنگدەران ناکرێت بەڵكو بەشداری نەکردنی هاوڵاتیان و نەچونیان بۆ دەنگدان هۆکاری سەرەکیە دوو شێوازی چارەسەری لایە هاوڵاتی یەکەمیان بەشداریکردنێتی لەپڕۆسەی دەنگدان یەکێکی تریشیان ئەوەیە کە ساختەکاری دەکات کێیە ؟ خۆ جنۆکە ناچێت ساختەکاری بکات هەر هاوڵاتی دەچێت !، باهاوڵاتی ڕاستگۆ بێت ئەوەندە موجامەلەی حیزبەکان نەکات کە پێێان وتن بچن ساختەکاری بکەن ڕەدی بکەنەوە، ئەوە کۆمسیۆن نیە کە ساختەکاری دەکات ."

سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنەکان وتیشی" کۆمسیۆن لەدوو حاڵەتدا دەتوانێت ساختەکاری بکات ئەو کۆمسیۆنەی کوردستان کەسەربەخۆ نیە نوێنەری هەموو حیزبەکانی تێدایە قازانجی ئەوەیە هاوڵاتی ئاگای لێ نیە ئێـمە ڕۆژانە چەندە ڕوبەڕوبونەوە و بەگژداچونەوەمان هەیە لەسەر مافی خەڵک هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی بەهەموو پێکهاتە حیزبیەکانەوە سورین لەسەر ئەوەی دەنگی دەنگدەر بپارێزین بە ئەمانەتەوە بڵێم تا ئێستا ئەندامە ئۆپۆزسیۆنەکان پێشنیارێکیان نەکردووە کە باش بوىێت و ئەوانەی دەسەڵات ڕەفزیتان کردبێت بەپێچەوانەوە زۆر پیشيییانە هەموویان کاردەکەن."

هەفتەی ڕابردووتر محەمەد ڕەئوف ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری حیزبی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ڕایگەیاند" چوار لایەنە ناڕازییەکە یاداشتێکیان لەسەر تۆماری دەنگدەران داوە بە کۆمسیۆنی کوردستان بەڵام وەڵامیان نەداوینەتەوە ئەوەش یەکێک لەهۆکارەکانە بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردن لەلایەن هاوپەیمانیەوە ."

بەڵام د.ڕێزان دەڵێت" نەخێر وانیە، بەداخەوە وەڵامی ئەو چوار حیزەبەمان داوەتەوە بەژمارە وەڵاممان داونەتەوە لە سێ ڕۆژنامەش وەڵاممان داونەتەوە ، ئه‌و تۆمارە لە100% پاک نیە، بەڵام لەو تۆمارە پاکتره‌ کە هەڵبژاردنی (2013)ی پێکراوە و کەس قسەی نەکردووە، لەو تۆمارە پاکترە لە تۆماری ئەو هەڵبژاردنانە خاوێن ترە کە هەڵبژاردنی پێکراوە و کەس قسەی نەکردووە."

هەر لەو دیدارەدا محمەد ڕەئوف" به‌هه‌زاره‌ها ڕێگای ساختەکاری هه‌یه‌ (١٠-٢٠) كورسی ده‌رفه‌تی ساخته‌كاری هه‌یه‌."

بەڵام سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان " رەنگە ئەو ژمارەیە ڕاست بێت لەسەر ئەو تۆمارەی ڕەفزمان کردووە نەک ئەم تۆمارەی بەکاریدەهێنین، تەحەدا دەکەم لەم ماوەیەدا ئەوانە هەر ژمارەیەکیان وتبێت ڕاست دەرچوبێت، لەلایەکی تریش ئەو قسەیە ژمارەی ڕاستەقینەی کورد دەخاتە ژێر پرسیارەوە کە (10-20)کورسی ساختەبێت واتە ژمارەی هاوڵاتیانی کورد ئەوەندە نیە کە ئەو هەموو کورسیە ساختەبێت."

د.ڕێزان حەمەڕەشید وتیشی" کاتێک حیزبە سیاسیەکان ئازایانە نایەنە ژێر باری ئەوەی داوای دواخستنی هەڵبژاردن بکەن ئیت ناچار دەبێت خەتاکە بدەی بەسەر کەسێکی تردا."

دەربارەی ناوی هاوڵاتیانی سوری و کوردی ئێرانی و تورکیا لەتۆماری دەنگدەران؟ د.ڕێزان وتی" بەپێێ تۆمارەکەی ئێـمە لەوەزارەتی بازرگانی وەرمانگرتووە تۆماری هاوڵاتیانی عیراقی بەژمارەی ناسنامەکانیان بەتەواوی دیارە و دیاریکراوە، واتە ئەوە هاوڵاتی ئەسڵی عیراقی بێ هیچ گرفتێک لەهاوڵاتی دەرەوەی عیراق جیادەکاتەوە."

سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان لەکۆتایی قسەکانیدا جەختی کردەوە"ئەم هەڵبژاردنە بەم تۆمارە نوێیەی دەنگدەران دەکرێت نەک تۆماری دەنگدەرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، ئەم تۆمارە خاوێن نیە زیاتر لە(8000)ناوی دوبارەمان لێ دەرهيناوە واتە"مصحف الشریف" نیە، بەڵام ئەو تۆمارە پیسەش نیە کەپێشتر هەبووە و قسە لەسەر ئەوە دەکرا نۆسەد هەزار یا پێنج سەد هەزار ناوی دوبارەی تێدایە، وە ئێمە هەرچیمان لەدەستهاتووە ئەنجاممان داوە بۆ خاوێنکردنەوەی تۆماری دەنگدەران ، بەڵام دەتوانم بڵێم زیاتر لە 280) هەزار ناو جیاوازی هەیە لەنێوان ئەم تۆماری دەنگدەرانە لەگەڵ تۆماری دەنگدەرانەی کەهەڵبژاردنی عیراقی پێکرا لە مانگی پێنجدا."

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:22 0:00

XS
SM
MD
LG