Accessibility links

محەمەد رەئوف: ئایا هەڵبژاردن دەتوانێت گۆڕانکاری راستەقینە لە هەرێمی کوردستاندا دروستبکات


وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نزیکبۆتەوەو هەندێک لەلایەنە سیاسییەکان پێیانوایە کاتی نیەو بە نیازن دوای بخەن، هەندێکی دیکە زۆر سورن لەسەرئەوەی بکرێت. بەڵام هۆکارەکانی کردن و نەکردنی زۆرن. هاوکات ساڵێک زیاترە ئەم هەڵبژاردنە دواخراوە؛ بە پێی یاسا دەبوایە لەکاتی خۆیدا بکرابایە، بەڵام قەیرانە سیاسی و ئابورییەکانی هەریمەکەو گرفتەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەندیداو یەکلایینەبونەوەی دەرئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ترس لەساختەکاری و نائومێدی لە دروستبوونی گۆڕانکاری سیاسی و ئابوری تێکڕا باڵیکێشاوە بەسەر شەقامی سیاسی و جەماوەری هەرێمەکەدا...

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژی لەگەڵ رۆژنامەوان و چاودێری سیاسی محەمەد رەئوفدا سازکردووە...

محەمەد رەئوف دەڵێت "کێشە سەرەکییەکە ئەوەیە ترسە لەئەنجامی هەڵبژاردنەکان، لەبەرئەوەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقیش نائاسایی و هەستیارە..."

دەشڵێت "بەشێک لەحیزبەکان ترسیان هەیە لەهەڵبژاردنی داهاتوو ئەنجامی دەنگەکانیان." و هەروەها "ترس لەساختەکاریی و ترس لەنەچوونی خەڵک بۆ دەنگدان."

هاوکات "تەپوتۆزی هەڵبژاردنەکەی عێراق تائێستا بەسەر ئەو حیزبانەوە ماوە."

دەشڵێت بەو ماوەکەمە "دەرەفەتەکە زۆر کەمە بۆئەوەی ئومێدی خەڵک راستبکەنەوە."

محەمەد رەئوف باس لەو هۆکارە بنەڕەتیانە دەکات کە وادەکەن خەڵک ساردببنەوە لەهەڵبژاردن بریتین لە "ئایا هەڵبژاردن گرنگە؟ ئایا خەباتی پەرلەمانی باوی ماوە؟ ئایا هەڵبژاردن دەتوانێت گۆڕانکاری راستەقینە لەهەرێمی کوردستاندا دروستبکات یان نا؟"

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:14 0:00

XS
SM
MD
LG