حاجی كاروان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان كه هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه ده‌ڵێت" هۆكاری پشتگوێخستنی پڕۆژه چاكسازیه‌كه ته‌نها سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانه ئه‌وانیش به‌بێ ته‌وجیهی سه‌ركردایه‌تی و حیزبه‌كانیان پشتگوێ‌یان خستووه،بۆ ئەوەی دەنگەکانیان کەم نەکات چونکە زیاتر لە سەد هەزار کەس سوودمەندە بە قاچاغ، دزێتی ، پارە خواردنی حەرامی ئەم میللەتە هه‌رله‌وان هه‌یه(٣-٦)موچه‌ی هه‌یه، کە ئەوانە نامێنن کاریگەری لەسەر دەنگی ئەوان هەیە چونکە ئەمانە دەنگدەری ئەوانن، بۆیە ئێستا کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە پێشە نایهێنن هەر ڕەنگە بکەوێتە خولی داهاتووی پەرلەمان هاوكات ده‌شڵێت" په‌رله‌مانتار هه‌یه(٣٠) پاسه‌وانی هه‌یه،(١٥) به‌حساب ده‌وام ده‌كه‌ن(١٥)كه‌ی تریشیان خانه‌نشینه و پاره‌ی ئه‌وانیش وه‌رده‌گرێت و ده‌یخوات، سه‌رۆكی هه‌رێمیش(١٥٠٠) پاسه‌وان، وه خه‌ڵكی وا هه‌یه له‌سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی به‌ناوی هێز و میحوه‌ره‌وه هێزی تایبه‌تی خۆی هه‌یه."، ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه چاكسازیه جێ به‌جێ بكرێت ئه‌مانه هه‌مووی نامێنن، بۆیه ڕه‌نگه بكه‌وێته خولی داهاتووی په‌رله‌مان."
حاجی کاروان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له‌فڕاكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌میانه‌ی وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت" ئەوەی کە پرۆژە چاکسازیەکه دواده‌خات كه په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كات و په‌سه‌ندی نه‌كات و به‌رده‌وام دوایده‌خات سەرۆکایەتی پەرلەمانە نەک فراکسیۆنەکان چونکە لیژنەکان گفتوگۆیان لەسەرکردووە، تەنها ئەوەندە ماوە سەرۆکایەتی پەرلەمان بیخاتە بەرنامەی کارەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەری، پاساوی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کودستان ئەوەیە کە نایخاتە کارنامەی دانیشتنەکان، دەڵێت دەبێت ئەم پرۆژەیە لایەنە سیاسیەکان لەسەری ڕێکبکەون، دووەمیش دەڵێن ئەم پرۆژەیە سروشتی دارایی هەیە دەبێت حکومەت حازربێت، ئێ ئەگەر پەرلەمانێک پەرلەمان بێت چۆن بە سێ مانگ حکومەتی پێ حازر ناکرێت ؟! حکومەت کێیە وەزیری داراییە وە ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئەنجامی وەزیرانە."
حاجی كاروان وتیشی" دەمەوێت بەبێ پەردە ئەو قسەیە بکەم سەرۆکایەتی پەرلەمان بە بێ "تەوجیهی" حیزبی خۆیان ئەو کارە ناکەن، لە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەم پرۆژانەیان نەهێنا وتیان با نەبێتە موزایەدەی سیاسی بەڵام خۆی لەڕاستیدا بەو شێوەیەیە بۆ ئەوەی دەنگەکانیان کەم نەکات چونکە زیاتر لە سەد هەزار کەس سوودمەندە بە قاچاغ، دزێتی ، پارە خواردنی حەرامی ئەم میللەتە کە ئەوانە نامێنن کاریگەری لەسەر دەنگی ئەوان هەیە چونکە ئەمانە دەنگدەری ئەوانن، بۆیە ئێستا کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە پێشە نایهێنن هەر ڕەنگە بکەوێتە خولی داهاتووی پەرلەمان ، خەڵکی وا هەیە شەش موچە وەردەگرێت، وە بابەتی پلە باڵاکانە کە بەپێی ئە پرۆژەیە ئەوانە هیچیان نامێنێ و یەک موچەی شایستەی پلەی خۆیان وەردەگرن."
له ساڵانی(٢٠١٠-٢٠١٢) بپێی ڕێكه‌وتنێكی سیاسی پێش وه‌خته‌ی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر حیزبه و به‌پێی ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی ئه‌وكاتی هه‌رێمی كوردستان سه‌دان و هه‌زاران كادیری به‌ناوی پاسه‌وانی باره‌گا حیزبییه‌كان له‌سه‌ر میلاكی حكومه‌تی هه‌رێم دامه‌زران.
حاجی كاروان له‌سه‌ر ئه‌م سه‌رنجه قسه‌ی خۆی هه‌یه و ده‌ڵێت" نامەوێت پاساوی ئەوە بهێنمەوە، ئه‌وه ڕاسته، به‌ڵام تەنها یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە خانەنشینی پلە باڵا و موچەی بندیواری نیە هەتا دەسپێشخەریمان بۆ کرا ئەندامی مەکتەبی سیاسی بە وەزیر ئەندامی سەرکردایەتی بە بەڕێوەبەری گشتی، بەڵام ئێمە ڕازی نەبوین ، بەڵام پێیان وتین بارەگەکانی ئێوە پێویستی بە پاسەوانە وتیان پاسەوانەکانتان ناونووس بکەن ئێمەش لەبەر نەبوونی یاسای حیزب کە بودجەی حیزب هەبێت قبوڵمان کرد بەپێی ئەم پرۆژەیە دەچنەوە سەر وەزارەتی ناوخۆ."
هه‌روه‌ها حاجی كاروان ئاماژه‌ی به پاسه‌وانی به‌رپرسه‌كان كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه چاكسازییه جێ به‌جێ بكرێت ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه ، وتی" لە پاسەوانەکانی سەرۆکی هەرێمەوە هەتا پاسەوانی ئەندام مەڵبەند و ئەندام لقێک نەفەری وا هەیە (١٥٠٠) پاسەوانی هەیە ئێستا قورساییەکە زۆرە ئەگەر ئەو پرۆژەیە جێبەجێ بکرێت ئەو قورساییە نامێنێت ، ئەندامی پەرلەمان هەیە تا ئێستا (٣٠) پاسەوانی هەیە(١٥) ی خانەنشینە ،(١٥)کەی تری بەحساب دەوام دەکەن بەڵام پارەی ئەوانیش وەرده‌گرێت و دەیخوات ، بە ڕاستی فەزاحەت هەیە لەناو ئەم ئیدارەیە، هەر لەناو سەرکردایەتی یەکێتیدا ، هێزی فڵان و فڵانمان هەیە لەناو پارتیشدا به‌هه‌مان شێوه، ناوێکیان بۆ دۆزیونەتەوە بەناوی ئەوەوە دەیکەن کە بەرپرسی فڵانە میحوەرە و خستویانەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە یا وەزارەتی ناوخۆ یا سەرۆکی هەرێم یا سەرۆکی حکومەت ئەم هەموو پاسەوانەیان بۆچیە ؟! زیاتر لە(١٥٠٠) پاسەوانن ، ئێ باشە ئەم هەموو پاسەوانەیان بۆچیە؟ ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی هاتووە وتویەتی (٣٠) پاسەوانم هەیە ئێ وتومە کاکە تۆ ٣٠ پاسەوانت بۆچیە؟ وتویەتی لە مەخمور شەڕ دەکەم ئەی باشه بۆ ناچیتە ناو پێشمەرگە شەڕ بکەی واتە بەڕاستی شتەکان زیاد لە سنوری خۆیانن واتە ڕۆلی دامەزراوەیەک نەماوە بەناوی پێشمەرگە ، ئینجا بۆ نمونە کەس نازانێت بودجەی هێزی ٧٠ و ٨٠ کێ سەرفی دەکات وە چۆن وە بۆچی ؟ ئێستا بەم یاسایە هەموو ئەوانە چارەسەر دەکرێت ، خۆ وەزیر هەر دیار نیە چەند پاسەوانی هەیە ؟ وە لە دەرەوەی حکومەت خەڵکی تر هەیە ؟"
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچی ئێوه وه‌ك یه‌كێك له‌لایه‌نه ناڕازییه‌كان باس له ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له ئامێره‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا خۆت له‌وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌م وتت سه‌د هه‌زار كه‌س زیاتر سێ موچه تا شه‌ش موچه‌یان هه‌یه ده‌نگده‌ری ئه‌و حیزبانه‌ن به‌ڵام ئێوه باس له‌هاككردنی ئامێره‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن؟
حاجی كاروان وتی" هەندێک لەو ساختەکاریانە بە پلانی جوان و ڕێک و پێک و پلانێکی ئەلکترۆنی کراون ، بەڵام هەندێکی دیکەیان بەنەزانی کراون، بۆیە وا حەیای خۆیان و کوردیشیان لە دەرەوە برد، ئێمە نزیکەی لە ٧٠%ی دەنگەکانمان دزراوە من بۆخۆم لەناو هەولێر نزیکەی پەنجا هەزار دەنگم هێناوه، بەڕاستی پێشتر چاوەرێی هەموو ساختکاریەکم دەکرد بەڵام بەو شێوازە دەنگ دزین نا کە لەپشتەوە خەنجەرت لێبدەن ئەوە زۆر ناخۆشە، ئەوە بووە پەڵەیەکی ڕەش بە ناوچەوانیانەوە وەک پەڵەکانی(٣١ی ئاب و ١٦ی ئۆکتۆبەر) چونکە ئەوە خیانەتێکی ناوخۆیی بوو."
حاجی كاروان ڕاشیگه‌یاند" ئەگەر هەموو دەنگەکانمان بۆ بگەڕێتەوە ئەوا منیش و یەکێکی تریش ڕەنگە بە کۆتا لە هەولێر دەربچین ، به‌ڵام ئەوا نزیکەی مانگێک زیاترە ئەو سندوقانە لای ئەوانە ئەگەر دەسکاری نەکرابێت وەک یەکگرتوو نزیکەی (٣ )کورسی دەهێنین بەڵام ئەمڕۆ فێڵێکی تریان دۆزیەوەتەوە لە ڕێی دادوەرەکانەوە ئەوانە هەموو فرت و فێڵێک دەدۆزنەوە کەبەشێکی دەنگەکان جیابکرێتەوە به‌ده‌ست نه‌ك هه‌مووی، بۆیە وەک چوار لایەنەکە سکاڵامان تۆمارکرد."