Accessibility links

سەنتەری جێندەر لە بارەی بەئامانجکردنی ژنان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە


CGDS
CGDS

سەنتەری جێندەر بۆ گەشەپێدان و لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو بەرەنگارییانەی کە ڕووبەڕووی ژنانی خۆکاندیدکردوو دەبێتەوە، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا پشتگیری بۆ ئەو ژنانەی کۆمەڵگا دووپاتدەکاتەوە کە هەوڵی مافەکانی خۆیان ئەدەن.

لە بەیاننەمەکەدا دەڵێت: لە سەروبەندی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا، جارێکی تر بیری ئەو بەرەنگارییانەمان دێتەوە کە ژنانی خۆ کاندید کردوو رووبەڕووی دەبنەوە، لە چاو پیاوانی ھاوپیشەیاندا. بەداخەوە ئەمە یەکەم جار نییە کە جەستە و شێوەی ژن دەبێتە بابەتی مشتومڕ و لە رێگەی جەستەوە حوکمیان بەسەردا دەدرێت و بەتوندی ئیدانە دەکرێن.

هەروەها دەڵێت: بە پێچەوانەی پیاوانی سیاسییەوە، کە بۆچوون و ڕا و مێژووی سیاسیان دەکرێتە بابەتی گفتووگۆ و ناکۆکی، جەستە و ڕوواڵەتی ژنانی سیاسیی جێگای بیر و بۆچوونە سیاسیەکانیانی گرتووەتەوە. دەرەنجامی ئەم کارەش ناشرین کردنی ژنانی سیاسییە. لە کەلتورێکدا کە ”شەرەف” و ”شەرم” بە توندی بە جەستەی ژنەوە دەلکێنرێن، جەستەی ژن وەک سەرچاوەی ”پیس بوون” و بێ ڕەوشتی وێنا دەکرێت هەروەک لە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەدا بۆمان دەرکەوت.

لە درێژەی بەیاننامەکەی سەنتەری جێندەر بۆ گەشەپێدان و لێکۆڵینەوە دەشڵێت: سەنتەری جێندەر پشتگیری ئەو ژنانەی کۆمەڵگاکەمان دەکات کە سوورن لەسەر مافەکانیان، هەنگاو بەرەو سەرەوە دەنێن و وەک مرۆڤ و هاوڵاتی کامڵ و پێگەیشتوو دێنە دنیای سیاسەت و بڕیاردانەوە. ئێمە پێمانوایە کاتی ئەوە ھاتووە کە گفتوگۆیەکی پڕ واتاو و جەماوەریی سەبارەت بەو پێوەر و دەبڵ ستانداردانەی کە ژنان و پیاوانیان پێ هەڵدەسەنگێندرێن، دەستپێبکەین. هیوادارین ئەم گفتووگۆیە ببێتە یارمەتیدەر لە دروستبوونی جیهانێکی دادپەروەر کە ژنانیش ئیدی وەکوو پیاون لەسەر بناغەی بیروو بۆچوون هەڵبسەنگێندرێن.

لە سەروبەندی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، چەندین کاندیدی ژن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە لە ڕێگا بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتییان و شێواندنی وێنەی جەستەیان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:54 0:00

XS
SM
MD
LG