Accessibility links

ناسک واحید: ئەوەی ژنان دەچەوسێنێتەوه پیاوەکان نین بەڵکو بیرکردنەوه چەوتەکانن


ناسک واحید توێژەر و ڕۆژنامەنووس له لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا باسی له کێشەکانی ژنان کرد به گرنگی زانی که ژنان و پیاوان وەکوو دوو ڕەگەزی دژبەیەک نەناسێنرێن و وتی که ئەوەی ژنان دەچەوسێنێتەوه پیاوەکان نین، بەڵکو بیرکردنەوه چەوتەکانن.

ئاماژەشی بەوه کرد که ژنانی کورد له باکووری سووریای ناسراو به ڕۆژئاوای کوردستان توانیویانه ببنه نموونەیەکی جوان بۆ هەموو جیهان و پیشانی بدەن که توانای ژن چەنده زۆره.

هەروەها وتیشی که هەبوونی ئابووری سەربەخۆ و بەشداریکردن له کایه سیاسییەکان دوو خاڵی گرنگن بۆ ئازادکردنی ژن لەو بەربەستانەی که کۆمەڵگا بۆی درووستکردوون.

ئەم وتانەی ناسک واحید له کاتێکدایه که له هەرێمی کوردستاندا و له شوێنه جیاجیاکاندا هێشتا حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنان تۆمار دەکرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:19 0:00

XS
SM
MD
LG