Accessibility links

مه‌لا به‌ختیار:هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحن،له‌ناو یه‌كێتی ده‌ركران


مه‌لا به‌ختیار كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
مه‌لا به‌ختیار كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەمیانەی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا کەبەم زووانە بەشی یەکەمی بڵاودەکرێتەوە باسی لە چارەنووسی دکتۆر بەرهەم ساڵح کرد لە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان و وتی"بەرهەم لەناو یەکێتیدا تەواو بووە، لە دواین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەنجومەنی سەرکردایەتیش بڕیارماندا، وە دوێنێ سێشەممە کاتژمێر(١١)ی نیوەڕۆ لە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن،به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان،بڕیارماندا بەرهەم یەکێتی نیشتمانی کوردستان نیە، وە هەموو ئەو کەسانەی لەناو یەکێتین لە هەر پلە و پایەیکدا بن، بەڵام لە لیستەکەی بەرهەمن دەردەکرێن، هەموو ماڵ و موڵکی یەکێتیان لێدەسەنرێتەوە و موچەیان لە یەکێتی دەبڕێت."

مەلا بەختیار وتیشی"قسە هەیە كه‌ كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی یه‌كێتی له‌ناو یه‌كێتیدا كار و بانگه‌شه‌ بۆ لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ده‌كه‌ن،وه‌ جموجۆڵی گوماناویش هەیە کە لە ناو یەکێتیدا خەڵکانێک هەن کە کار بۆ بەرهەم دەکەن، بۆیە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهاتووە لەسەر ئەو کەسانە دوای دڵنیابوونەوە ئەگەر ئەندامی مەکتەبی سیاسی بن ئەوا ئەندامێتیان تا کۆنگرە هەڵدەپەسێردرێت بۆ ئەوەی کۆنگرە بڕیاریان لەسەر بدات، بەڵام ئەگەر خوار مەکتەبی سیاسی بن ئەوا دەردەکرێن لە ناو یەکێتی."

مەلا بەختیار لە درێژەی وتووێژەکەی لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئۆباڵی شکستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی خستە ئەستۆی دکتۆر بەرهەم و وتی"بناغەی شکستی حکومەت دەگەڕێتەوە بۆ بەرهەم، ئەو کاتەی ئەو سەرۆکی حکومەت بوو قەرزێکی زۆری هێنایە سەر ئەم حکومەتە، لە سەردەمی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی بەرهەم سەرمایەدار هەبووە نەک 100% بەڵکو 800% قازانجی کردووە، مەگەر ئەوە تەنها بازرگانانی مادەی هۆشبەر و قاچاغچی فرۆشتنی هێرۆین قازانج بەو ڕێژەیە بکات."

دەربارەی چارەنوسی نەجمەدین کەریمیش، مەلا بەختیار وتی"کۆنگرەی یەکێتی بڕیار لەسەر چارەنووسی نەجمەدین کەریم دەدات، بەڵام پێویستە لەسەر خۆی کە چارەنووسی خۆی ڕۆشنتر بکاتەوە."

چاوەڕوان بن بەم زووانە دەقی چاوپێکەوتنەکەی مەلا بەختیار بڵاودەبێتەوە

XS
SM
MD
LG