فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانه‌ی وتوێژێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی له‌سه‌ر ته‌وه‌ره جیاوازه‌كان دایه‌وه،له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه وتی"ئێمه گله‌یمان له‌ده‌ستی ده‌ره‌كی نیه كه له‌و خۆپیشاندانانه هه‌بێت چونكه وه‌ك ده‌زانرێت وڵاتی ئێمه دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر چه‌ند وڵاتێكدا،به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه بۆ ئێمه‌ی هێزی ناوخۆ به‌قسه‌ی هێزه ده‌ره‌كیه‌كان بكه‌ین،ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه‌ساڵه‌ها ساڵه خه‌باتمان بۆ كردووه و به‌هه‌ڵبژاردن ئه‌م كیانه‌مان دروست كردووه بۆچی داوای ڕوخانی بكه‌ین،به بۆچونی ئێمه ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت"
فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ره‌تای گفتوگۆكه‌دا باسی له‌ڕای پارتی دیموكراتی كوردستان كرد له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وتی"خۆپیشاندان بۆ داواكردنی ماف ئه‌مه مافێكی سروشتی هه‌ركه‌سێكه،به‌ڵام خۆپیشاندانێك كه هه‌ندێك حیزبی سیاسی بیقۆزنه‌وه بۆ دروشمی سیاسی خۆیان ئه‌وه بێگومان بۆ هه‌ر پێشهاتێك قسه‌ی خۆی هه‌یه" لكل حادث حدث"."
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بێت ئاماژه به بۆچونه‌كه‌یان بدات وتی"ئه‌وانه‌ی بۆ داوای مافه بۆچونێكمان هه‌یه،ئه‌وانه‌شی بۆ داوای ڕووخانه بۆ چونێكی تایبه‌تمان هه‌یه."
فازڵ میرانی وتیشی"ئێمه گله‌یمان له‌ده‌ستی ده‌ره‌كی نیه كه له‌و خۆپیشاندانانه هه‌بێت چونكه وه‌ك ده‌زانرێت وڵاتی ئێمه دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر چه‌ند وڵاتێكدا،به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه بۆ ئێمه‌ی هێزی ناوخۆ به‌قسه‌ی هێزه ده‌ره‌كیه‌كان بكه‌ین؟!"ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه‌ساڵه‌ها ساڵه خه‌باتمان بۆ كردووه و به‌هه‌ڵبژاردن ئه‌م كیانه‌مان دروست كردووه بۆچی داوای ڕوخانی بكه‌ین؟!"
به بۆچونی فازڵ میرانی ئه‌و هێزه ناوخۆییانه‌ی له‌پشت ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئێستای كوردستانه‌وه‌ن نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و وتی"به بۆچونی ئێمه ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت چونكه خۆ پارتی و یه‌كێتی نه ئه‌وانی تر به كوده‌تا نه‌هاتوون به‌هه‌ڵبژاردن هاتوون حه‌قه چاوه‌ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ریه‌ك به‌مافی خۆی ده‌گات به‌ڵام ئێمه ناتوانین یه‌كتر ده‌ربكه‌ین ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یه‌وێت خۆی بێ به‌ش بكات كه‌س ناتوانێت بێ به‌شی بكات،ئه‌وانه‌ی دوێنێ شه‌ریكمان بوون حه‌قی خۆیانه ئه‌مڕۆ دژمان بوون به‌ڵام حه‌ق وایه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین چونكه هه‌ركه‌س مافی خۆی وه‌رده‌گرێت."
میرانی وتیشی"كه‌موكوڕی هه‌یه له‌هه‌موو شوێنێك له‌باشترین وڵاتی دنیادا كه‌مو كوڕی هه‌یه،چونكه ئه‌وه‌ی هاوڵاتی داوای ده‌كات ده‌سه‌ڵات ناتوانێت بۆی دابین بكات،له ساڵی(١٩٩٢)تا(٢٠١٤)كه داعش نه‌هاتبوو عیراق بودجه‌ی هه‌رێمی نه‌بڕیبوو ئه‌م حكومه‌ته زۆر یا كه‌م بووه توانیوێتی موچه بدات ،ماف هه‌یه و ئه‌ركیش هه‌یه هیچیان بێ یه‌كتر نابێت ،ده‌ستكاری كردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه واتای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌ركات توانای هه‌بوو خۆی پاشه‌كه‌وت ناهێڵێت،پرسیارێك له‌خۆمان ده‌كه‌ین وه‌ك كورد،حكومه‌تێك هه‌یه خۆی بیه‌وێت فه‌رمانڕه‌وا بێت و موچه‌ی خۆی نه‌دات؟!مه‌نتق هه‌یه،بۆ نمونه من سبه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بم سبه‌ی پاره هه‌بێت واده‌كه‌م پاره‌ی كارمه‌ند نه‌ده‌م؟!ئه‌مه مه‌نتقی ده‌وێت،به‌ڵام كه توانا نه‌بوو ده‌بێت لایه‌نی به‌رامبه‌ریش تێبگات بۆ نیه؟چونكه عیراق هه‌ڵوێستی هه‌یه له‌به‌رامبه‌رمان وه دۆخی ناوچه‌كه و شه‌ڕی داعش ،به‌ڵام ده‌بێت هه‌مومان وابكه‌ین ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنین نه‌ك هه‌ربڵێین وه‌ره حكومه‌ت وابكه."
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌شی وت"ئێستاش واده‌ڵێین ئه‌گه‌ر نه‌وت و سه‌رچاوه‌كان له‌ده‌ست خۆمان بێت وله‌ده‌ست وڵاتانی تر نه‌بێت بێگومان به‌شی موچه‌ی هه‌رێم ده‌كات به‌ڵام حه‌قه ئه‌م حه‌ق و حساباته له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاره‌زا لێك بده‌ینه‌وه،نه‌ك وه‌ك دوكاندار دابنیشین ئاخر هه‌ندێك خه‌ڵك واده‌كات و ده‌ڵێت؛به‌رمیلێك نه‌وت به‌وه‌نده‌یه و ئه‌گه‌ر ڕۆژانه ئه‌وه‌نده بفرۆشرێت حكومه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت حساب ناكات ئه‌م پاره‌یه چه‌ندی بۆ كۆمپانیا و بۆ توركیا و به‌نده‌ری مینا و قه‌رزه‌كانی پێشوو ده‌چێت؟هه‌روا ناكرێت به‌بازاڕی بێیت نیه‌تی پێش وه‌خته‌ی تێدا بێت بۆ تاوانباركردن بێ ئه‌وه‌ی مه‌جال بده‌ی كابرای تۆمه‌تبار كرا‌و به‌رگری له‌خۆی بكات."
فازڵ میرانی ڕاشیگه‌یاند"ئێمه شه‌ری داعشمان كرد(٢٠٠٠)شه‌هیدمان دا،به‌ڵێ ئێمه وه‌ك پارتی له (١٩٩٢)وه تا(٢٠١٤) ئه‌م وڵاته‌مان به‌ڕێوه بردووه ئه‌م هه‌موو پڕۆژه و زانكۆ و ڕێگاو بان و فڕۆكه‌خانه‌یه‌مان كرد واته ئه‌و حكومه‌ته‌ی پارتی به‌ڕێوه‌ی ده‌برد ئه‌وانه‌ی كرد به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌وانه نادیده ده‌گرن و به‌ڵام دێن ئه‌م ماوه‌یه‌ی شه‌ڕی داعش باس ده‌كه‌ن كه به‌خوێنی شه‌هیدانی پارتی و یه‌كێتی مه‌ترسی داعش دورخرایه‌وه."
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وتیشی"داوای ماف شتێكه؟ئاگر به‌ردانه فه‌رمانگه و شوێنه‌كان شتێكی تر ئه‌وه ماف داواكردن نیه ئه‌وا ماف سوتانه،هه‌ر زۆر له‌و خۆپیشاندانانه مۆڵه‌تی فه‌رمیان نیه، كه‌دێن به بێ مۆڵه‌ت هوتافی بڕوخێت بروخێ ده‌گرنه‌وه له‌هه‌موو دنیا وایه حكومه‌ت به‌رگری له‌خۆی ده‌كات،وه‌ك ئه‌وه وایه كه‌سێك له‌ماڵی خۆی بێت و كه‌سێكی تر بچێته سه‌ری بۆ دزی یا بۆ كوژی ئایا نابێت مه‌ترسیه‌كه له‌خۆت دورخه‌یته‌وه یا دێیت ده‌ستی ده‌گری ده‌ڵێی وه‌ره ماڵم بسوتێنه‌و و بمكوژه ،،ئه‌وه ته‌نها له ئینجیلی مه‌سیح هه‌یه كه‌ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر زله‌ت دا له‌م ڕومه‌ته‌م بیده له‌ڕومه‌ته‌كه‌ی ترم."
فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كۆتایی به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م وتوێژه تایبه‌تیه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ن ته‌نها مه‌به‌ستیانه خۆپیشاندان نه‌كه‌ن.له‌و باره‌یه‌وه وتی"ئاماژه‌كان وان كه ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت و به‌بۆچونی من ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌ڵبژاردنیان ده‌وێت ئه‌وا كه‌شێكی ئارام بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن،به‌ڵام ئه‌م خۆپیشاندانانه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت ،بۆ نمونه یه‌كێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی به‌غداد سه‌ر به‌حیزبێك ئه‌وه چوار ساڵه له‌به‌غداده تا ئێستا چوار قسه‌ی نه‌كردوه و داوای مافی خه‌ڵكی نه‌كردووه به‌ڵام دێته‌وه كوردستان ده‌مانچه‌ی له‌پشتدایه و ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر ده‌لێت و بانگه‌شه‌ی جیهاد ده‌كات!باشه كۆمه‌ڵگای ئێمه ئه‌وه چۆن قبوڵ ده‌كات مافی مامۆستا له‌كوێ و دروشمی بڕوخێت بروخێت له‌كوێ؟! ئه‌خیره‌ن مامۆستایان به‌و په‌رله‌مانتاره‌یان وت؛كاكه گیان بۆ به‌ناوی ئێمه قسه ده‌كه‌ی ؟ ئه‌وه دروشمی ئێمه نیه ئێمه داوای موچه و مافی خۆمان ده‌كه‌ین نه‌ك ڕوخان ده‌كه‌ن،ئه‌خیره‌ن به‌شێكی زۆری مامۆستایان چونه‌وه ماڵه‌وه."
پێشتر نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو"گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌پشت خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ولێره‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێبكه‌ن و ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه."هه‌روه‌ها سه‌فین دزه‌یش وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ ناوهێنانی هیچ لایه‌نێكی سیاسی به‌ڵام لایه‌نه سیاسیه‌كانی تۆمه‌تباركردبوو به قۆستنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خۆیان."
به‌ڵام فازڵ نیرانی ده‌ڵێت"له گشتیه‌كه‌یدا ئه‌م جه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت و زه‌مینه ساز نه‌كردنه بۆ هه‌ڵبژاردن، له تایبه‌تیه‌كه‌شیدا بۆ ئه‌وه‌یه به‌شێك له‌كاندیده‌كان بچن خۆیان پیشان بده‌ن و بڵێن ئێمه كاندیدین و دروشم ده‌كێشن تا به‌خه‌ڵك بڵێین ئه‌ها ئێمه كاندیدین و دروشمی ڕوخانی حكومه‌تی خۆمانمان هه‌ڵگرتووه،واته هه‌ردوو مه‌به‌سته‌كه هه‌یه."
چاوه‌ڕوانی به‌شی دووه‌می ئه‌م گفتوگۆیه بكه‌ن