سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت،به‌شێكی زۆر له‌خۆپیشانده‌ران داوای ڕه‌وا و سروشتیان هه‌یه به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی(بێ ئه‌وه‌ی ناوی لایه‌نه‌كان ببات)،یاخود هه‌ندێك كاندید ئیستغلالی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌یان كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ و خۆنیشاندان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق."
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێستای هه‌رێمی كوردستانی عیراقه‌وه وتی"ڕا ده‌ربڕین بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك به‌شێوازێكی ئارام مافێكی ڕه‌وایه و حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌كان بڕوایان به‌و پڕۆسه‌یه هه‌یه مافێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌ركه‌سه و به‌یاسا ڕێكخراوه،ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆڵه‌ت پێدراو نه‌بوو،ڕاسته گروپێك له‌خه‌ڵكی داوای مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌كرد وه كارمه‌ندانی ئاسایش به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردن به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌خه‌ڵك و لایه‌نی سیاسی وه كاندیدی لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان قۆسته‌وه كه خۆیان پیشان بده‌ن، بۆ مه‌رامی سیاسی."
سه‌باره‌ت به‌توند و تیژییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان،وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی"به‌داخه‌وه هه‌ندێك گرژی دروست بوو هه‌رچه‌نده هیچ پاساوێك نیه بۆ توند‌و تیژی به‌ڵام له ئه‌نجامدا هێزه‌كانی( ئاسایش)یش مرۆڤن و كوڕی ئه‌م وڵاته‌ن واجبیان ئه‌وه‌یه ئاسایشیان بپارێزن،ئه‌وانه‌ی داوای مافی ڕه‌وای خۆیان كرد ڕێزیان لێ‌گیرا به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كاریان هێنا و ئه‌و ئاژاوه‌یه‌یان دروست كرد به‌ڕاستی قابیلی قبوڵ نیه،هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌یه كه ئێستا به‌دواداچونی بۆ ده‌كرێث كه توند و تیژی ئه‌نجام درابێت چ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه یاخود له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه دژ به هێزه ئه‌منیه‌كان."
دزه‌یی وتیشی"ڕاسته له‌هه‌ندێك جێ ڕه‌نگه ڕوبه‌ڕوو بونه‌وه دروست بووه كه پاساو نیه بۆ به‌كارهێنانی توند و تیژی،به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا چه‌ند كه‌سێكیش توند‌و تیژیان به‌رامبه‌ر به‌هێزه‌كانی ئاسایش به‌كارهێنابوو له‌هه‌ولێر بۆ نمونه كه‌سێك به‌چه‌قۆ هێرشی كردبووه سه‌ر ئاسایش و ده‌ستی بریندار كردبوو كه ئه‌و كه‌سه خۆی ئه‌ندامه له‌هێزه‌كانی پۆلیس و له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ندامی حیزبێكی سیاسیه كه خۆی خۆپیشاندانه‌كانی ڕێكخستبوو،له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڕاستی توند و تیژی به‌هیچ جۆرێك نابێت چ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه چ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دژ به‌وان(هێزه ئه‌منیه‌كان) به‌كاربهێنرێت."
سه‌فین دزه‌یی سه‌باره‌ت به‌به‌شداری سه‌ركرده و په‌رله‌مانتاری لایه‌نه سیاسیه كشاوه‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌سفكرد و وتی"خۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا هه‌یه یا پاشه‌كه‌وت هی ئه‌مڕۆ و دوێنێ نیه،هی سێ چوار ساڵ له‌مه‌وپێشه باشه خێره ئه‌مڕۆ هۆشیاربونه‌ته‌وه؟!ئه‌و هێزه سیاسیانه كه تادوێنێ پێیه‌كیان له‌ناو حكومه‌ت بوو ئه‌مڕۆ خۆیان به ئۆپۆزسیۆن پیشان ده‌ده‌ن و خۆیان بێ به‌ری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو ئه‌وانیش ده‌بێت به‌ڕێژه‌ی خۆیان ته‌حه‌مولی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه بكه‌ن،له‌به‌ر ئه‌وه جێی داخه كه ئیستغلالی داوای ڕه‌وای خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ ده‌سكه‌وتی سیاسی و به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ كه ئێستا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌چنه ناو ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه،ئه‌وه‌ش له‌ڕوانگه‌ی هه‌ست نه‌كردن به‌به‌رپرسیارێتی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌بری ئه‌وه‌ی كه ڕه‌چاوی دۆخی سیاسی بكه‌ن و خۆپیشانده‌ران ئارام بكه‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌وان دێن ئیستغلالی ئه‌و داوا ره‌وایه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ خۆیان ده‌كه‌ن."
سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری ئه‌و خۆپیشاندانانه و به‌شداری لایه‌نه سیاسیه‌كان ئایا ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شئندنه‌وه‌ی حكومه‌ت؟وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی"ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و حكومه‌ته لاوازه نیه كه ئه‌وان بۆی ده‌چن، له‌ڕووی دیبلۆماسیه‌وه پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له‌چاو مانگی(نۆ و ده)،وه له‌ڕوی ئابوریه‌وه نه‌فه‌سێكی به‌به‌ردا هاتووه و حكومه‌ت ده‌توانێت به‌داهاتی ناوخۆ هه‌ندێك له‌كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات،وه پارتی و یه‌كێتی دوو هێزی كاریگه‌رن و به‌دڵنیایی حكومه‌ت به‌وانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت ئێمه هیواداربوین ئه‌و لایه‌نانه‌ی تریش تا كۆتایی له‌حكومه‌تدا بمانایه‌وه نه‌ك ئێستا هه‌وڵی ڕه‌شكردنی حكومه‌ت بده‌ن له‌پێش چاوی خه‌ڵك كه تا دوێنێ خۆیان له‌ناویدا بوون."
سه‌فین دزه‌یی ئه‌وه‌شی وت"خۆ بینرا له(٢٠١١)ئه‌و كاته‌وی دۆخی ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌وپه‌ڕی گه‌شه‌دا بوو به‌ڵام خۆپیشاندان كرا و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ئیستغلالیان كرد و مناڵی خه‌ڵكیان به‌كوشتدا ڕاسته ئێستا قه‌یرانی دارایی هه‌یه،به‌غداد بودجه‌ی بڕیووه،شه‌ڕی داعش و ئاواره هه‌بووه نرخی نه‌وت دابه‌زیبوو ئه‌وانه هۆكارن،به‌ڵام پاساو نیه كه‌حكومه‌ت وه‌ڵامی داوای ڕه‌وای خه‌ڵك نه‌داته‌وه بێگومان دوو ڕۆژه به‌رده‌وام كۆبونه‌وه ده‌كرێت وه ئه‌مرۆش به‌رده‌وامه و پێداچونه‌وه‌ی جدی به‌پاشه‌كه‌وتی موچه‌دا ده‌كرێت ناڵێم نامێنێ به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت،ئتر ڕێژه‌كه چۆنه و چه‌نده؟ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌گفتۆگۆكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕیاری له‌سه‌رده‌دات له‌كۆبونه‌وه‌ی داهاتوودا."
سه‌فین دزه‌یی ڕه‌تی كردوه به‌رنامه‌ی پێداچونه‌وه به پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌ندی به خۆپیشاندانه‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردوه‌وه هه‌بێت و وتی"نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان هه‌یه.حكومه‌ت بیه‌وێ داواكارییه‌كان جێ به‌جێ بكات،به‌ڵكو پێشتر حكومه‌ت توانای نه‌بووه ئێستا كه بودجه له‌به‌غداوه هاتووه حكومه‌ت خۆی هه‌وڵ ده‌دات هه‌میشه بۆ باشتر كردنی ژیانی خه‌ڵك."
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وتیشی"دڵنیام پاش جێ به‌جێ كردنی ئه‌و داخوازییه سروشتیه‌یه‌یان،زۆرینه‌ی خۆپیشانده‌ران هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان ئه‌و ژماره كه‌مه‌ی كه ئیستغلالی ئه‌و دۆخه‌یان كردبوو به‌ته‌نیا ده‌مێننه‌وه مه‌رامیان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا ده‌بێت."
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا گرته‌ی ڤیدیۆیی شه‌ق هه‌ڵدان له مامۆستایه‌ك تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراقی ته‌نیبوو،به‌جۆرێك كاردانه‌وه و ناڕه‌زایی توندی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا،سه‌باره‌ت به بۆچونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌فین دزه‌یی وتی"من خۆم وه‌ك وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم،وه وه‌ك وه‌زیری پێشوی په‌روه‌رده كه‌په‌یوه‌ندییه‌كی باشم له‌گه‌ڵ داوده‌زگاكانی په‌روه‌رده هه‌یه،داوام لێكردوون وه داوام له‌یه‌كێتی مامۆستایان كردووه كه ئه‌و مامۆستایه‌م بۆ بدۆزنه‌وه و ده‌یبینم و داوای لێبوردنیشی لێده‌كه‌م ،هه‌رچه‌ند ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشی كردۆته سه‌ر ئه‌و مامۆستایه دیار نیه سه‌ر به‌ده‌زگای ئه‌منیه،یاخود هاوڵاتیه،یان هه‌ركه‌سه؟به‌ڵام هه‌ركه‌سێك بێت،داوا كراوه كه‌به‌دواداچون بكرێت و رێ و شوێنی یاسایی دژ بگیرێته به‌ر چونكه قبوڵی ناكه‌ین بێحورمه‌تی به‌رامبه‌ر هیچ كه‌س وه به‌تایبه‌ت مامۆستایانی به‌ڕێز بكرێت."
وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی"هێرش كردنه سه‌ر هه‌ر كه‌سێك قابیلی قبوڵ نیه،هیچ پاساوێك نیه بۆ هێرش كردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش،وه هیچ پاساوێكیش نیه،هێزه‌كانی ئاسایش هێرش بكه‌نه سه‌ر خۆپیشانده‌ری مۆڵه‌ت پێدراو،ئه‌گه‌ر چی ئه‌و خۆپیشاندانانه مۆڵه‌ت پێدراو نه‌بون به‌ڵام داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه به‌دواداچون بۆ ئه‌و توند‌و تیژیانه بكه‌ن."