به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیاوه له دۆڵی باڵه‌نیانی سه‌ر به‌قه‌زای چۆمان چوار هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و قایمقامی قه‌زاكه‌ش"بوونی باره‌گاكانی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌هۆكاری به‌ركه‌وتنی هاوڵاتیانی سڤیل له‌هێرشی فڕۆكه جه‌نگیه‌كان ده‌زانێت و ده‌شڵێت"داواكارین ئه‌و چه‌كدارانه بچنه‌وه وڵاتی خۆیان و چیتر ژانه‌سه‌ر بۆ هاوڵاتیانی كوردستان دروست نه‌كه‌ن."
ئه‌حمه‌د قادر قایمقامی قه‌زای چۆمان له‌وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"كاتژمێر(٣٠؛١)خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا له گوندی سه‌ركانی دۆڵی باڵه‌یانیانی قه‌زای چۆمانی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارنی كوردستانیان كرد،به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌و بۆردومانه‌دا چوار گه‌نجی سڤیل"شه‌هید"بوون كه به‌مه‌به‌ستی گه‌شت كردن له‌خانوویه‌كدابوون."
قایمقامی قه‌زای چۆمان وتیشی"به‌داخه‌وه چه‌ندین جار له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه داوامان له په‌كه‌كه كردووه كه بنكه و باره‌گاكانیان دووربخنه‌وه له نزیك شوێنی نیشته‌جێ بونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌ڵام گوێ ناگرن."
وتیشی"له‌ڕێگای فه‌رمیه‌وه ئه‌و داوایه‌مان لێنه‌كردوون واته بۆیه له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه داوامان لێكردوون چونكه ئه‌وان لای ئێمه لایه‌نێكی فه‌رمی نین،به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه داوایان لێده‌كه‌ین دوربكه‌ونه‌وه له‌و ناوچانه و بنكه و باره‌گاكانیان به‌رنه‌وه وڵاتی خۆیان كه توركیایه،با له‌وێ خه‌باتی خۆیان بكه‌ن نه‌ك لێره(٢٠)گوندیان داگیركردووه و سه‌ر ئێشه و مه‌ترسیان بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌و گوندانه دروست كردووه."
ئه‌حمه‌د قادر چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی تۆمه‌تباركرد و به‌هۆكاری كوشتنی ئه‌و چوار هاوڵاتیه‌ی ناوبردن و وتی"بوونی باره‌گاكانی په‌كه‌كه پاساوی توركیایه بۆ بۆردومان و هێرشه‌كانیان بۆیه ئه‌مجاره‌ش داوایان لێده‌كه‌ین چیتر ژیانی خه‌ڵكی سڤیل نه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه و ئه‌و گوندانه چۆڵ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان و سه‌رئێشه و مه‌ترسیمان لێدوربخه‌نه‌وه."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا داوایان له‌حكومه‌تی توركیا كردووه بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كانیان له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانی عیراق؟ئه‌حمه‌د قادر قایمقامی قه‌زای چۆمان وتی"بێگومان ئه‌و ده‌بێت له‌ڕێگای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت و دڵنیام ئه‌وان ئه‌و كاره‌یان كردووه."