له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به‌ناوی(لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری مانگرتنی پزیشكانی پارێزگای سلێمانی،بڵاوكرایه‌وه،پزیشكان ڕایده‌گه‌یه‌نن"له‌مڕۆ سێ شه‌ممه مانگرتن و بایكۆتی گشتی له‌سه‌رجه‌م ناوه‌ند و كه‌رته ته‌ندروستیه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نین هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی پزیشكی ده‌وه‌ستێنین به‌شوێنه ئێمرجنسی و كتوپڕه‌كانیشه‌وه."
دوێنێ حكومه‌تی عیراقی ڕایگه‌یاند،بڕی(٣١٧)ملیار دیناریان ناردووه بۆ هه‌رێمی كوردستان تا وه‌ك موچه بدرێته فه‌رمانبه‌ران،پێشتریش چه‌ند جارێك حه‌یده‌ر عه‌بادی و حكومه‌تی عیراقی ڕایانگه‌یاند،موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده ده‌نێرن پاش ته‌واوكردنی پڕۆسه‌ی وردبینی له‌لیستی ناوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و فێركردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند"ئه‌و پاره‌یه‌ی حكومه‌تی عیراقی ناردویه‌تی بۆ موچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند"ئه‌و پاره‌یه ئه‌گه‌ر به پاشه‌كه‌وتیشه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێبدرێت هێشتا به‌ش ناكات و ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم خۆی پاره‌ی دیكه‌ی سه‌ربخات بۆ پێدانی موچه."
له‌به‌یاننامه‌كه‌ی پزیشكانی سلێمانیدا هاتووه"پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق موچه‌ی ته‌واوه‌تی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی ناردووه به‌ڵام وادیاره حكومه‌تی هه‌رێم نیازی چاككردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نیه و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌دابه‌شكردنی موچه به‌سیستمی پاشه‌كه‌وت."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه"له‌به‌رامبه‌ر سه‌ختبوونی ژیان و گوزه‌رانمان به‌هیچ جۆرێك ئاماده‌یمان تێدا نیه له‌ده‌وام كردن به‌رده‌وام بین."