Accessibility links

دکتۆر سەردار عەزیز: حزب لە کوردستان گواستنەوەی موڵکایەتیە لە باوکەوە بۆ نەوەکان


دکتۆر سەردار عەزیز
دکتۆر سەردار عەزیز

لە سەروبەندی ئەو بارودۆخەی هەرێمی کوردستانی پیادا تێدەپەڕێت، ئەو قەیرانە یەک لە دوا یەکانەی روبەڕووی هەرێمەکە بووەتەوە، ئایا هیچ دەریچەیەک لە ئارادایە بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە.

لەم بارەیەوە دکتۆر سەردار لای وایە "گۆڕانکاری بەشیوەیەکی خێرا هەرگیز دروست نابێت، بەڵکو ئەوە پرۆسەیەکی دوورو درێژە ، ئێمە نیشانەی گۆرانکاری لە کوردستان هێواش یان هەر نابینین، ئەم جۆرە لە دەسەڵات هاتووە کۆمەلگا وێران دەکات تاوەکو هیچ بنەمایەک نەمێنێت بچووکترین گۆڕانکاری بێنیتە ئاراوە، چونکە ئەم جۆرە لە دەسەڵات نە دەسەڵاتێکی سەکتەرایسە نە مەبدەئییە نە دەسەڵاتێکی سیستیماتیکە، ئەو زیاتر لە بازنەیەکی بچووکدایە."

زۆر جار لە کوردستان لە کەوتنەوەی هەر ئاریشەیەکدا یان گرفتەکانی کۆمەڵگا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەرای گەورەدروست دەبێت، ئایا ئەوە گۆڕانکاری نییە، لەو بارەیەوە دکتۆر سەردار پێی وایە "قسەکردن توندبووە، ناوەرۆکی لەدەست داوە، دیاردەیەک روو دەدات، شەپۆلێکی ناڕەزایی توند دروست دەبێت چەند سەعاتێک یان چەند رۆژێک دەخایەنێت، دووایی وەک نەبوبێت، 25 ساڵی رابردوو بە پۆزەتیف گەشەمان نەکردووە دنیای مەعریفی ئێمە نەیتوانیوە ئەو سیستیمە هەڵبوەشێنێت، یان میدیای ئێمە گرفتارە نەیتوانیوە تاکی نەخوێندەواری ئێمە بە باشی تێبگەیەنێت."

لە وتوێژەکە باس لەو حیزبە تازانەی هەڵبژاردن و ئاکامەکانی لە ئەگەری کردنی هەڵبژاردن یان نەکردنی کراوە و سەرنجی وردی لەسەر حیزب بە گشتی لە کوردستان. کە وەک دەڵیت "زیاتر شێوەیەکە لە موڵکایەتی لە باوکەوە بۆ نەوەکانی."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:16 0:00

XS
SM
MD
LG