Accessibility links

سەردەشت عەبدولڕحمان :چەندین ژن بەهۆی هەڵەی میدیاوە کوژراون


Sardasht Abdulrahman

خاتوو سەردەشت عەبدولڕەحمان، چالاکوانی بوارەکانی مافی ژنان و یەکسانی جێندەری دەڵێت چەندان میدیا لە کوردستان بە شێوەیەکی نا بەرپرسیارانە رەفتارییان لەگەڵ كێشە کۆمەڵایەتییەکانی ژناندا کردووە. پێی وایە میدیاکان بۆ سەرنج راکێشان و فرۆشی رۆژنامە یان زۆرترین بینینی بابەتەکانیان لە ماڵپەڕ و شاشەی تیڤییەکانیانەوە کێشە کۆمەڵایەتییەکان بەزەقترین شێوە بڵا دەکەنەوە، بەبێ ئەوەی گوێ بە بچووکترین مافەکانی مرۆڤ بدرێت یان ئاستی لێکۆلینەوەکان "بەخۆم کەیسم دوواندووە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی بابەتی خوشکەکەی لە میدیادا خوشکەکەی خۆی کوشتووە."

ئەم خانمە کە خۆشی میدیا کارە و لەو بوارە کاری کردووە، هاوکات چەندین ژنی دیکە لە بواری جیاوازی میدیاییدا کاردەکەن، بؤچی کاریگەرییان نەبووە، ئەو لای وایە فرسەتی یەکسان نییە بۆ هەردوو رەگەزەکە "ژنێک دەبێت سێ ئەوەندەی پیاوێک کاربکات ئەوسا دەبرێتە پێش." سەردەشت لە درێژەی گفتوگۆکە باسی لەوەش کردووە، کە ژنی جیاواز لە شوێن میدییای جیاوازدا کار دەکەن، بەڵام رۆڵ بینینیان دیاری کراوە، بووار نەرەخساوە کە قووڵتر لەسەر ئەو چەمکە کار بکەن، یان بەرنامەی باش بۆ هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگا بکەن، هەروەها لە سیستمیکی باوک سالاری وەکو کوردستان ئاسان ژنان ناتوانن بچنە هەموو شوێن وجێگایەک بۆ روماڵی بابەتێک."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:07 0:00

XS
SM
MD
LG