Accessibility links

گێلاس عەبدوڵا : پێگەی ژنان لە پۆستەکانیاندا ڕووکەشییە


لەم وتوێژە لەگەڵ مامۆستای زانکۆی چەرموو لە بەشی دەروونناسی لە پارێزگای سلێمانی باس لەوە دەکات کە هێشتا کۆمەلگای کوردی ئامادە نەکراوە کە ژنانیش وەک پیاوان ببن و ماف و داواکارییەکانیان بە یەکسانی بەرخورد بکرێت، ئەو نەک لەسەر ئاستی کۆمەڵگا ئەوە دەبینێت، بەڵکو لەسەر ئاستی هەرێمەکەش چاکترنییە، "ئەو پۆستانەی بۆ ژن تەرخان کراون و ژنان تیایدا بوون، نەیان توانیوە رۆڵ بگێڕێن بۆ خزمەتی ژنان، ئەو پۆستانەش ڕووکەشی بوون."

لە دوای ساڵی 1991 چەندین رێکخراوی ژنانی داکۆکیکار لەسەر مافی ژنان پەیدا بوون، بەڵام ئایا کارگەرییان چی بووە؟لەو بارەیەوە گێلاس دەڵێت "ناکرێت ئەوەی کردویانە نادیدە بکرێت، بەڵام بەهۆی تێکەڵاوبوونی ئەو رێکخراوانە بە ئەجیندای حیزبەکان، وایکردووە رۆڵیان دیاریکراو و کورت خایەن بێت، تا دێت رێژەی کوشتنی ژن و خۆ سوتاندنی ژنان بەرەو سەر چووە، ئەوەش دەریدەخات کە ئەوان نەیان توانییوە کە چۆن ژنان روبەڕووی گرفتەکانیان ببنەوە، کارکردن بۆ ژنان ئەوە نییە کە بیکەیتە دوژمنی پیاو بەڵكو پێگەیاندنی ژنانە لە رێگەی هوشیاری کۆمەڵایەتی و رۆشنبیرکردنیانە بە ئەرک و مافەکانیان، بەڵام ئەو رێکخراوانە ئەوەندەی بۆ حیزب کارییان کردووە، نیو ئەوەندە بۆ مافی ژنان کارییان نەکردووە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:50 0:00

XS
SM
MD
LG