Accessibility links

کەمال جۆمانی: هەڵبژارنی ئەمجارە کاردەکاتە سەر پارتی و یەکێتی


هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان کە لە مانگی ئایاردا بەڕێوە دەچیت، شێوەیەکی جیاوازە لە جاو هەڵبژاردنەکانی رابردوو،چەندین حیزب و هاوپەیمانی جیاواز بە نیازن بەشداری بکەن. لە کوردستانیش هاوشێوەی عێڕاق لیستی جیاواز پەیدابووە، ڕای شیکەرەوە سیاسییەکان لە کوردستان بە گشتی هاوڕای ئەو بۆچوونەن، گرفتی لیستی هەڵبژاردنی نوێ لە سنووری جوگرافیای یەک پاریزگادا تێنەپەڕیوە، ئایا کاریگەری بۆ سەر پارتی و یەکیتی دەبێت؟ بە تایبەتی پارتی دیموکرات کە شارەکانی دهۆک وهەولیری بەدەستەوەیە، لەو بارەیەوە کەمال چۆمانی دەڵێت "هەرچەندە ئەوە دژی بیروباوەڕی دیموکراسیانەی خودی خۆمە کە باوەڕم بە فرە حیزبییە، بەڵام کوردستان ئەوەندەی پێویستی بە هاوپەیمانی تۆکمەیە کە لە دژی دەسەلاتی پارتی و یەکێتی بوەستنەوە، ئەوەندە،پیویستمان بە حیزبی تازە نەبوو کە لە زۆنی سلێمانیدا کۆببێتەوە."

سەبارەت بە ئەگەری دروستبوونی کاریگەری لەسەر ئاکامەکانی هەڵبژاردن ئەو وتی "پارتی لە ڕابردوودا زۆر شتی بەدەستەوە بوو تا لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتنی بەدەست دەهێنا، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە کار دەکاتە سەر پیگەی ئەوانیش."

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:06 0:00

XS
SM
MD
LG