یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بەیانـنامەیەکدا لە 16 ی مانگی یەکی ئەمساڵی 2018 بڕیاری کشانەوەی خۆی دا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، ئەمەش وەک دەڵێن لە پاش ئەوەی حکومەتی هەرێم وەڵامێکی ئەرێنی نەبووە لە ئاست پـێشنیارەکانیان بۆ چاکسازی لە حکومەتدا.
پاش ئەم بڕیارەی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو، هەموو وەزیرەکانی یەکگرتوو کە ژمارەیان 3 وەزیرە داوای دەسـلەکارکێشانەوەیان لە پـۆستەکانیان کرد، لەوانە محەمەد هاودیانی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی.
لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا،د.محەمەد هاودیانی دەڵێت ڕۆژێک دوای بڕیاری حزبەکەیان، داوای دەسلەکارکێشانەوەکانیان پـێشکەشی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کردووە، بەڵام هەتا ئێستا داواکەیان پەسەند نەکراوە. دەشڵێت ئەوان وەک وەزیرەکانی یەکگرتووی ئیسلامی پابەندن بە بڕیاری حزب و خۆیان وەها دادەنێن کە دەستیان لە پـۆستەکانیان کێشابێتەوە.
پاشان هاودیانی وتی بەپێی یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەر وەزیرێک دەستی لەکارکێشایەوە، دەبێت وەک کاربەڕێکار کارەکانی ئەنجام بدات هەتا سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەسلەکارکێشانەوەکەی پەسەند دەکات.
وتیشی " بەڵام ئێمە نەچوین بۆ دەوام و پابەندی ئەوە نەبووین، وە بەپێی یاسای ئیداریش هەر فەرمانبەرێک(٣٠) ڕۆژ دەوام نەکات بە فەسڵکراو ئەژمار دەکرێت، بەڵام ئێمە نەچووینەتە وەزارەتەکانمان و دەواممان نەکردووە تەنها مامەڵەی هاوڵاتیانمان لەماڵەوە ڕاپەڕاندووە چونکە بەپێی یاسا هاوڵاتیان ئەگەر مامەڵەکانیان ڕاگیرا دەتوانن لە دادگای ئیداری سکاڵامان لەسەر تۆماربکەن بە(امتیناع عن التوقیع) لەبەر ئەوە ئەوەی پەیوەندی بە مامەڵەی هاوڵاتیانەوە هەبێت هێناومانە بۆ ماڵەو و لەوێ واژۆمان کردووە، هیوادارین بەزوترین کات واژۆ لەسەر دەسلەکارکێشانەوەکانمان بکرێت، چونکە ئێمە بەهیچ جۆرێک پابەند نابین بە ئەندامێتیمان وەک وەزیر لەم حکومەتە."
پاشان وتی "ئێمە تەنها واژۆ لەسەر ئەو مامەڵانە دەکەین کە پەیوەندی بەکاروباری ڕۆژانەی هاوڵاتیانەوە هەیە، چونکە بەپێی یاسا وەزیری کاربەڕێکار ناتوانێت واژۆ لەسەر پڕۆژەی ستراتیژی یان نوێ یاخود گرێبەستەکان بکات، وە ئێمە ئێستا نە لێدوان بە ناوی وەزیر دەدەین نە دەردەکەوین وەک وەزیر وە نە کۆبوونەوەی وەزارەتیش دەکەین."
دواتر وتی "ئێمە لە ئێستادا خۆمان بە وەزیر نازانین ئەو واژۆیانەش کە لە ماڵەوە دەیکەین لەبەر خاتری هاوڵاتیان و فەرمانبەرانە تا کاروبارەکانیان نەوەستێت. هیوادارین لە زووترین کاتدا دەسلەکارکێشانەوەکانمان پەسەند بکرێت ئەگەرنا لەداهاتوودا هەڵوێستمان دەبێت و ڕەنگە ئەو واژۆیانەش نەکەین ئەو کات کاروباری وەزارەت بە تەواوی دەوەستێت."
لای خۆشیه‌وه سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی به‌رده‌وام بوونی وه‌زیره‌كان له‌كاره‌كانیان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای وت "ئه‌و وه‌زیره به‌ڕێزانه‌ی ئێستا ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه چ وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانی یه‌كگرتوو یاخود وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه هه‌تا وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانییش،له‌و كاته‌ی كه له‌وه‌زاره‌ته‌كانیان بوون درێغیان نه‌كردووه له‌ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان و زۆر به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌یان كردووه،به‌ڵام به‌پێی یاسا هه‌ر وه‌زیرێكی ده‌سله‌كاركێشاوه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ند ده‌كرێت به‌رپرسه ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی،له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتوو كاره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن."
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌به‌وته‌ی خۆی له‌به‌ر تێكنه‌چوونی برایه‌تی نێوان یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی نایانه‌وێت قسه بكه‌ن،وه‌زیره‌كانی ئه‌و حیزبه له‌دوای ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌یان هیچ واژ و كارێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان نه‌كردووه."
هه‌روه‌ها له‌دوای ده‌ركردنی وه‌زیره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌ت به‌زویی پۆسته‌كان به‌وه‌كاله‌ت شوێنیان پڕكرایه‌وه."
سه‌فین دزه‌یی وتیشی"ئه‌وان (وه‌زیره‌كان)مولزه‌من به‌ڕاییی كردنی كاروباره‌كان جا له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بێت یاخود له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان."