كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت"پارتی دیموكراتی كوردستان پێی باش بووه هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌ك لیست به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ش هیچ مه‌رجێكی له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان نه‌بووه به‌ڵام لایه‌نه‌كان به‌ده‌م ئه‌و بانگهێشته‌ی پارتیه‌وه نه‌هاتوون،ئێستاش دوای كشانه‌وه‌ی سێ لایه‌نه‌كه له‌حكومه‌ت پارتی پێشوازی له‌هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ش تۆپه‌كه له‌گۆڕه‌پانی په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمدایه بۆ دیاریكردنی ڕۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان."
كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"به‌داخه‌وه له‌ناو ماڵی كوردی نه‌مانتوانی یه‌ك بین،ئێمه پێمان باش بوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق یا هه‌موومان به‌یه‌ك لیست به‌شداربین یا هه‌موومان پێكه‌وه بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بكه‌ین به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌كرا بۆیه ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیارماندا له‌كه‌ركوك به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كه‌ین."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌شی وت"بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌كی گه‌وره تا كورد به‌یه‌ك لیست دابه‌زێت پارتی هیچ مه‌رجێكی نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه پێمان باشبوو هه‌موو كورد به‌یه‌ك لیست دابه‌زێت به‌ڵام نه‌كرا خه‌ڵكی تر چوو به‌جیا لیستی پێشكه‌ش كرد هاوپه‌یمانیان پێكهێنا و ئێمه‌یان به‌جێهێشت ئیتر ئێمه‌ش به‌وجۆره بڕیارماندا كه‌له‌كه‌ركوك به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كه‌ین."
هه‌روه‌ها وتی"به‌ڵام ئێمه بێده‌نگ نین ئێمه چ وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان،چ وه‌ك په‌رله‌مان یاخود حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام له‌هه‌وڵ و له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی و وڵاتانی دراوسێ ته‌نانه‌ت هاتوچۆی ڕۆژانه‌ش هه‌یه."
كاكه‌مین نه‌جاڕ له‌گفتوگۆكه‌دا ڕاشیگه‌یاند"خۆی په‌له‌كرا له‌هاوپه‌یمانێتی ئه‌گه‌رنا ئێمه به‌ڕێگه‌ی فه‌رمی په‌یوه‌ندیمان پێوه كردن وه بڵاومانكرده‌وه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان كه ئێمه پێمان باشه كورد به‌یه‌ك لیست به‌شداری بكات له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌ڵام ئیتر ئه‌وان هاوپه‌یمانێتیان پێكهێنا، ئیتر خۆ ماڵی كورد هه‌ر له‌هه‌ڵبژاردن درزی تێنه‌كه‌وت به‌ڵكو له‌بابه‌تی به‌رگریكردنیش ئه‌و درزه‌ی تێكه‌وت خه‌ڵكێك هه‌بوو له‌كه‌ركوك به‌رگریكرد خه‌ڵكێكیش هه‌بوو ده‌ستی دوژمنی ڕ‌اكێشا ئیتر ئێمه چی بكه‌ین ناو ماڵی كورد وای لێهاتووه پێشمان ناخۆشه."
دوای بڕیاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌شداری نه‌كردنی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق له‌كه‌ركوك و دیاله ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان گیرا كه‌هۆكاری بایكۆتكردنه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ كه‌ركوك دروست بێت ئه‌ی بۆچی له موسڵ به‌شداری ده‌كات چونكه له‌دوای ڕووداوه‌كانی(١٦ی ئۆكتۆبه‌ر)ئه‌و ناوچانه‌ش له‌لایه‌ن سوپای عیراقی و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه هاوشێوه‌ی كه‌ركوك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرایه‌وه؟
به‌ڵام كاكه مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی دایه‌وه و وتی"كه‌ركوك جیاوازه له موسڵ،كه‌ركوك مادده‌ی(١٤٠)ه،كێشه‌ی له‌سه‌ره له ئه‌یلوله‌وه تا ئێستا،ڕیفراندۆمی تێدا ئه‌نجامدرا،وه ئێمه نه‌مان وتووه موسڵ زۆرینه‌ی كورده،له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ(١٠)ئه‌ندامی كورد هه‌یه و كاری ڕۆژانه ده‌كه‌ن،سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ له ئێمه‌یه ده‌توانین بڕیار بده‌ین،ده‌توانین له‌ده‌وروبه‌ری موسڵ به‌كه‌یفی خۆمان هاتوچۆ بكه‌ین،به‌ڵام له كه‌ركوك نه‌ده‌توانین هاتوچۆ بكه‌ین نه‌ده‌توانین بچینه‌وه باره‌گای خۆمان نه‌ده‌توانین ئاڵای پارتی هه‌ڵبكه‌ین بۆیه دۆخه‌كه زۆر جیاوازه له‌نێوان كه‌ركوك و موسڵ."
وتیشی"موسڵ زۆر نه‌گۆڕاوه ئێمه له‌پێشتریشدا له‌ناو موسڵ حاكم نه‌بوین به‌ڵكو خه‌ڵكی تر حاكم بووه به‌ڵام توانیومانه ئیش و كاری خۆمان بكه‌ین ،ته‌نانه‌ت یه‌كێتیش ناتوانێت له‌كه‌ركوك ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكات ناتوانێت یه‌ك پێشمه‌رگه و ئاسایش له‌ده‌وری باره‌گای خۆی بێت ئه‌وانیش وه‌ك ئێمه ده‌چوسێننه‌وه له‌ناو كه‌ركوك به‌ڵام ئێمه قبوڵمان نه‌كرد،ئیتر ئه‌وه‌ش ڕای ئازاده كه ئه‌وان قبوڵیانه."
ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری دروستبوونی لیست و هاوپه‌یمانێتیه نوێیه‌كانی كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق دروست بوون له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان؟كاكه‌مین نه‌جار وتی"خۆی پێكهێنانی حیزبی نوێ و لیست مافی مه‌شروعی هه‌ركه‌سێكه هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و مافه بۆ خۆمان به‌ڕه‌وا ده‌بینم بۆ خه‌ڵكی تریش به‌ڕه‌وای ده‌بینین،به‌ڵام بڕوا ناكه‌م ئه‌و لیست و لایه‌نانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌بێت به‌ڵام ڕه‌نگه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌نگی لایه‌نی دیكه هه‌بێت."
له‌دوو مانگی ڕابردوودا هه‌ریه‌كه له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و دواتر یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌زیره‌كانیان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی\ عیراق كشانه‌وه،سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه؟كاكه‌مین نه‌جار وتی"به‌ڕاستی ئێمه پێمان باش نه‌بوو ئه‌و لایه‌نانه كشانه‌وه چونكه هه‌ربۆخۆی حكومه‌ت ماوه‌یه‌كی كه‌می ماوه و هه‌شت مانگ درێژكراوه‌ته‌وه دوو ده‌وره،جا پێمان باش بوو یا ئه‌و دوو ده‌وره ته‌واو بكه‌ن یا هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته بكه‌ین و له‌حكومه‌ت نه‌كشێنه‌وه،ئه‌گه‌رنا ناكرێت چوار ساڵ له‌حكومه‌ت بیت و له‌ماوه‌ی درێژكراوه‌دا بێیت بكشێیته‌وه."
كاكه‌مین نه‌جار جه‌ختیكرده‌وه"ئێستاش ئێمه پێمان باشه هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت(پێش ته‌واو بوونی ئه‌و هه‌شت مانگ)ه بكرێت و له‌و قه‌یرانه ڕزگارمان بێت چونكه بۆشایی له‌شوێنی وه‌زیره‌كان و پۆسته‌كان دروست بووه ئێمه داوامان له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان كردووه چونكه وه‌ك ده‌ڵێن ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانه بۆ دیاریكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستاندا،ئه‌گه‌ر واده‌یان دیاریكرد پێش ئه‌و هه‌شت مانگه ئه‌وا ئێمه پێشوازی لێده‌كه‌ین وه ئه‌گه‌ر واده‌شیان دیارینه‌كرد و ویستیان ئه‌و هه‌شت مانگه ته‌واو بكه‌ین ئه‌وا ئێمه بۆ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه پێشوازی ده‌كه‌ین و ئاماده‌ین."