Accessibility links

د.محه‌مه‌د هاودیانی:بەرپرسێکی ناسراوی کوردستان داوای لێکردم هاوسەرەکەی بە کەم ئەندام بنووسم هەتا موچە وەربگرێت


د.محه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

د.محه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"له‌ ئه‌نجامی چاكسازی كردن له‌وه‌زاره‌تی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌و كاته‌ی له‌وه‌زاره‌ت بووه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ زیاتر له‌ چل هه‌زار كه‌س به‌شێوه‌ی نایاسایی و له‌ژێر ناوی جۆراو جۆر موچه‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن،له‌وانه‌ پیاو هه‌بووه‌ به‌ناوی بێوه‌ژن موچه‌ی وه‌رگرتووه‌،یاخود مامۆستای زانكۆ به‌ناوی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت یا به‌رپرس ته‌كلیفی لێكردووم كه‌ خێزانه‌كه‌ی به‌ كه‌م ئه‌ندام بنوسین تا موچه‌ی مانگانه‌ی بۆ ببڕینه‌وه‌."

پێشثر سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی عیراقی له‌وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو"له‌ئه‌نجامی پێداچوونه‌وه‌ به‌ لیستی موچه‌خۆرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وتووه‌ به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌،له‌وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی موچه‌ی دیكه‌یان هه‌یه‌."

د.محه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری ده‌سله‌كاركێشاوه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و وتانه‌ی پشت ڕاستكرده‌وه‌ و وتی"ئه‌و قسانه‌ ڕاسته‌ ته‌نانه‌ت له‌م وه‌زاره‌ته‌ی ئێمه‌ خه‌ڵك هه‌بووه‌ دوو موچه‌ و سێ موچه‌ و تا چوار موچه‌ی هه‌بووه‌ له‌ژێر ناوی جۆرا و جۆر،به‌ڵام له‌ ئه‌نجامی ئه‌و چاكسازیه‌ی ئه‌وكات ئێمه‌ له‌وه‌زاره‌ت ئه‌نجامماندا زۆرێك له‌و كێشانه‌مان چاره‌سه‌ر كرد."

هاودیانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"له‌ئه‌نجامی ئه‌و چاكسازییه‌ی له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌نجامیداوه‌ له‌وكاته‌ی له‌پۆسته‌كه‌یدا بووه‌ توانیوێتی موچه‌ی زیاتر له‌ چل هه‌زار كه‌س ببڕێت كه‌ به‌نایاسایی موچه‌یان له‌ژێر ناوی جۆراو جۆر له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رگرتووه‌."

وتیشی"هه‌ر بۆ نمونه‌ به‌ته‌نها له‌یه‌ك بانك كه‌ چوار هه‌زار كه‌س موچه‌ی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی لێ وه‌رده‌گرت،موچه‌ی سێ هه‌زار كه‌سمان بڕی چونكه‌ ئه‌و سێ هه‌زاره‌ به‌نایاسایی موچه‌یان وه‌رده‌گرت،ته‌نانه‌ت حه‌زمان ده‌كرد و هه‌وڵیشمان دا هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی چونكه‌ خه‌ڵك هه‌بوو له‌ به‌غداش موچه‌ی وه‌رده‌گرت له‌كوردستانیش له‌سه‌ر هه‌مان وه‌زاره‌ت(وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی)موچه‌ی وه‌رده‌گرت."

د.محه‌مه‌د هاودیانی ئه‌وه‌شی وت"زۆر كه‌س هه‌بووه‌ كه‌خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت نه‌بووه‌ به‌ڵام به‌و ناوه‌وه‌ موچه‌ی وه‌رگرتووه‌ ته‌نانه‌ت له‌ناویاندا هه‌بووه‌ مامۆستای زانكۆ یاخود بازرگان بووه‌."

یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كرد،یه‌كێك له‌و پۆستانه‌ی وه‌ریگرت،پۆستی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بوو،دوای مانه‌وه‌ی نزیكه‌ی چوار ساڵ له‌ناو حكومه‌ت،له‌ هه‌فته‌ی ڕابردووتر به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌ وه‌زیره‌كانی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كشانه‌وه‌."

د.محه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری ده‌سله‌كاركێشاوه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌درێژه‌ی گفتوگۆكه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌ماوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا چه‌ندین شتی بینیووه‌ له‌وانه‌ به‌رپرسێك له‌ڕێگای كه‌سێكی ناسیاویه‌وه‌ ته‌كلیفی لێكردووه‌ كه‌خێزانه‌كه‌ی له‌لیژنه‌ی پشكنیندا چاوپۆشی بۆ بكات و به‌ كه‌م ئه‌ندام(خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت)بۆ بنوسێت تا مانگانه‌ ئه‌و موچه‌یه‌ وه‌ربگرێت."

د.محه‌مه‌د هاودیانی بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بێت ناو و پۆستی ئه‌و به‌رپرسه‌ بڵێت،به‌ڵام ئه‌وه‌شی وت"به‌رپرسه‌كه‌ ناسراوه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا ته‌نانه‌ت هه‌رگیز به‌بیرمدا نه‌هاتووه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ ته‌كلیفی وام لێبكات."

وه‌زیری ده‌سله‌كاركێشاوه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی"هه‌ر له‌ناو لیستی موچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تدا به‌چاوی خۆم بینیم به‌به‌ڵگه‌وه‌ كه‌ پیاو بوو،له‌پاڵ ناوه‌كه‌یدا نوسرابوو"ارمله‌"واته‌ بێوه‌ژن و به‌ناوی بێوه‌ژنه‌وه‌ مانگانه‌ موچه‌ی وه‌رده‌گرت."

د.محه‌مه‌د هاودیانی باسی له‌وه‌شكرد"هه‌ر له‌و شته‌ سه‌یرانه‌ی بییم،خه‌ڵكی واهه‌بوو به‌ناوی خه‌مخۆری خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن خۆی وا پیشان ده‌دا خه‌مخۆری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌ ڕه‌خنه‌ی له‌وه‌زاره‌ت و حكومه‌ت ده‌گرت كه‌چی خۆی پاره‌ و موچه‌ی به‌و ناوه‌ له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت و خه‌ڵكی تر وه‌رده‌گرت و سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی پێ كرد دواتر ده‌هاته‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ده‌یوت خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت خه‌ریكه‌ ده‌مرن له‌برسدا."

هه‌روه‌ها وتی"ئه‌وه‌ی منی زۆر ئازار ده‌دا ئه‌وه‌بوو كه‌ خه‌ڵكی زۆر هه‌بوو خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بوو ڕێژه‌كه‌شیان به‌رزبوو شایسته‌ی موچه‌ بوون به‌ڵام موچه‌یان پێ نه‌ده‌درا."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:28 0:00

XS
SM
MD
LG