Accessibility links

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ: سوکایەتی و فشاری دەروونی و ئەشکەنجەدانی دەستگیرکراوان لە کوردستان بەردەوامن


سه‌رۆکی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند بەپێی بەدواداچوونى ئەوان، ئەشکەنجەدانی دەستگیرکراوان بە مەبەستی دانپێدانان بە تاوانەکەیدا بەردەوامە، بەڵام هیچ حاڵەتێکی دەستگیرکردنی نایاسایی لە هەرێمی کوردستان نەماوە.

زیا پترۆس، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند "بەدواداچونمان کردووە لە نێو گرتووخانەکان هیچ حاڵەتێکی گرتن بە بێ فەرمانی دادوەر تۆمار نەکراوە وکو ساڵانی رابردوو."

هەروەها وتی "بەداخەوە تا ئێستا سووکایەتی پێکردن و ئەشکەنجەدان بەرامبەر گیراوەکان هەیە، کاتێک دەیانەوێت تۆمەتبار دان بە تاوانەکەیدا بنێت هەندێک حاڵەتیش هەیە کە فشاری دەروونی دەخرێتە سەر تۆمەتبار."

ئەم وتانەى زیا پترۆس لەکاتێکدایە کە دادوەر رزگار ئەمین لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند "لە هەندێک دامودەزگای هەرێمی کوردستان هێشتا لێدان و مامەڵەکردنی نایاسایی لەگەڵ دەستگیرکراوەکاندا ئەنجامدەدرێت."

دادوەر رزگار ئەمین کە یەکێک بوو لە دادوەرەکانی دادگاییکردنی سەدام حسێن، سەرۆکی پیشووتری عێراق، ماوەیەکیش ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستاندا بووە، ئاماژە بەوە دەکات کە "دەبێت دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش بابەتەکانی لێکۆڵینەوە بە شێوەیەکی زانستی لەگەڵ گیراوەکاندا ئەنجامبدەن و مافیان بپاریزن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:41 0:00

XS
SM
MD
LG