Accessibility links

سلێمانی..ڕێنمایی چۆنیەتی مامەڵەكردنی دروست لەكاتی روودانی بومەلەرزە بڵاوده‌كرێته‌وه‌


وێنه‌ی پۆسته‌ری چۆنێتی خۆپاراستن له‌بومه‌له‌رزه‌
وێنه‌ی پۆسته‌ری چۆنێتی خۆپاراستن له‌بومه‌له‌رزه‌

سلێمانی ... پۆستەرێكی تایبەت بە خۆپارستن لە بومەلەرزە بڵاودەكرێتەوە

قایمقامیه‌تی سلێمانی پۆسته‌رێك به‌ناوی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌لردنی دروست له‌كتی بومه‌له‌رزه‌)له‌شاری سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

له‌ڕگه‌یه‌نراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا نێردراوه‌ قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت"بەمەبەستی خۆپاراستن لەكاتی روودانی بوومەلەرزە، قائیمقامیەتی سلێمانی بەهاوكاری كەسانی پسۆرو شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی، پۆستەری ڕێنمایی تایبەت بە بوومەلەرزە چاپ و بڵاودەكاتەوە.

پۆستەری "چۆنیەتی مامەڵەكردنی دروست لەكاتی روودانی بومەلەرزە " كەبەهاوكاری كەسانی پسپۆر و شارەزای بواری كەشناسی و بومەلەرزە و لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانیەوە چاپ و بڵاو دەكرێتەوە، ڕێنمایی هاوڵاتیان دەكات بەخۆپاراستنیان لەكاتی ئەو رووداوە سروشتییەدا.

رێنماییە چاپكراوەكە بەوێنەی گوزارشتی دەوڵەمەند كراوە تا تێگەشتن لێی ئاسانتر بێت و هاوكار بێت بۆ ئەوكەسانە توانای خوێندنەوەیان نیە، هاوكات بەپێی شوێنەكان رێنماییەكان پۆلێنكراوە چونكە (ماڵەوە، ناو ئۆتۆمبیل و قوتابخانە و فەرمانگەكان) هەریەكەو رێنمایی تایبەت بەخۆی هەیە، كەپێویستە لەوكاتەدا هاوڵاتیان ئەو رێنماییانە جێبەجێی بكەن بۆئەوەی بەكەمترین زیان لە بوومەلەرزەكە دەربازبن.

قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بەهاوكاری بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەی سلێمانی، پۆستەری رێنمایی تایبەت بە بوومەلەرزەی چاپ كردووە، و لە شوێنە گشتی و دامودەزگا حكومیەكان و خوێندنگەكان بڵاو دەكرێتەوە تا هاوڵاتیان سوودر لێوەرگن و لەكاتی روودانی بومەلەرزەدا بەئارامی هەڵسوكەوت بكەن و هیچ كەسێك توشی شلەژان نەبێت.

XS
SM
MD
LG