لهڕاگهیهنراوێكدا كه وێنهیهكی بۆ بهشی كوردی دهنگی ئهمریكا نێردراوه قایمقامیهتی سلێمانی ڕایدهگهیهنێت"بەهۆی بڵاوبوونەوە و فرۆشتنی بە مناڵی خوار هەژدە ساڵ، لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیهتی سلێمانی ئاگاداری دوكان و فرۆشگای بازار و گەرەكەكان دەكاتەوە، نێرگەلەی كارەبایی بە مێرد منداڵ نەفرۆشن، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیش رایدەگەیەنێت هەرشوێنێك سەرپێچی بكات رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە."
گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دهڵێت"لەبازاردا جۆرە نێرگەلەیەك بڵاو بۆتەوە كە بەپیل و باتری كاردەكات، دوكاندارانی بازار و گەرەكەكان بە مناڵی خوار هەژدە ساڵیان فرۆشتووە، دایكان و باوكان سكاڵایان لای لیژنەكان تۆماركردوە."
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان وتیشی" نێرگەلە زیانی زۆری بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەتایبەت منداڵ كە پێویستە رێگریان لێبكرێت لە بەكارهێنان، خاوەنی هەر دوكانێك نێرگەلە بە مێرد منداڵ بفرۆشێت، رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە. "
ههروهها ئهوهشی ڕاگهیاندووه"هەروەها كافتریاكانی نێرگەلە ئاگاداركراونەتەوە رێگری بكەن لە هاتوچۆكردنی منداڵی خوار هەژدە ساڵ و نابێت نێرگەلەی پێشكەش بكرێت، هەر شوێنێك سەرپێچی لە رێنماییەكانی كاركردن بكات، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.
گۆران قادر، داوا لە دایكان و باوكان دەكات چاودێری منداڵەكانیان بكەن، رێگریان لێبكەن لە بەكارهێنانی ئەو جۆرە نێرگەلە و لە گومانی هەبوونی لە دوكانی گەرەكەكاندا لیژنە هاوبەشەكانی لێ ئاگاداربكەنەوە."