Accessibility links

دیاری محەمەد: پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان زۆر لەوە زیاترن کە سەندیکا بڵاویان دەکاتەوە


ساڵی 2017 ساڵی پێشێلکارییەکان بوو بەرامبەر بە رۆژنامەوانان و میدیاکان، هەرچەند سەندیکای رۆژنامەوانانی هەرێمی کوردستان راپۆرتێک لەوبارەیەوە بڵاودەکاتەوە بەڵام چاودێرانی میترۆ دەڵێن پێشێلکارییەکان زۆر لەوە زیاترە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەى داکۆکیى لە ئازادیى ڕۆژنامەنوسى و مافى ڕۆژنامەنوسان لە سەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى کوردستان لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا لە شارى هەولێر ڕاپۆرتى ساڵى 2017 ى پێشێلکارییەکانى لەبەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەساڵى 2017 دا سێ حاڵەتى تیرۆر لەبەرامبەر چوار ڕۆژنامەنوسدا ئەنجام دراوە و یەک ڕۆژنامەنوسیش خۆى کوشتووە، دوو ڕۆژنامەنوسیش شەهید بووە.

لەبەشێکى ترى ئامارەکەدا هاتووە، 25 حاڵەتى لێدان هەبووە لەبەرامبەر 39 ڕۆژنامەنوسدا و 54 حاڵەتى ڕێگەنەدانلەبەرامبەر 111 ڕۆژنامەنوس ئەنجام دراوە و 15حاڵەتى هەڕەشە لەبەرامبەر 19 ڕۆژنامەنوسدا هەبووە و دوو حاڵەتى سوتاندن و پێنج حاڵەتىتاڵانکردن هەبووە.

هەر بەپێى ئامارەکەى لیژنەى داکۆکیى لە ئازادیى ڕۆژنامەنوسى و مافى ڕۆژنامەنوسان لە سەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى کوردستان له‌كۆی ١٣٧ حاڵه‌ت ٤٧ حاڵه‌تی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر ئێن ئارتی ئەنجام دراون.

سەبارەت بەو راپۆرتەی سەندیکای رۆژنامەوانان و پێشێلکارییەکان ئاسۆ جەبار وتووێژی لەگەڵ بەڕێوبەری رێکخراوی میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەوان دیاری محەمەد دا سازکردووە...

دیاری محەمەد دەڵێت "هەموو ساڵێک ئاماری پێشێلکارییەکان کە میترۆ بڵاویکردونەتەوە لە ئامارەکانی سەندیکا زۆر زیاترە."

دەشڵێت "سەندیکای هەولێر و دهۆک و نەقیبی رۆژنامەوانانی سەندیکا تەنها بەیاننامەیەک شەرمەزاری شەهیدکردنی سەردەشت عوسمانیان نەکرد."

هەروەها دەشڵێت "بەهۆی ئەوەوەی کە سەندیکا مۆرکی حیزبی پێوەیەو بەهۆی ئەوەوە هەیکەلە ئیدارییەکەی کەموکورتی هەیە، ئەندامەکانی سەر بە حیزبە سەرەکییەکانن بۆیە نەیانتوانیوە بە ئەرکی خۆیان هەستن."

XS
SM
MD
LG