Accessibility links

سمکۆ موحەمەد: لە کوردستان حیزبی فکریمان نییە


هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سیاسی خراپدا دەگوزەرێت، بە پێی بۆچوونی چاودێران. هەرێمەکە تووشی ژاوەژاوێکی سیاسی هاتووە کە دەگمەنە وێنەی هەبێت، سمکۆ موحەمەد وەک نوسەرو شیکەرەوەیەکی دیار لە شاری هەولێرەوە دەڵێت "لە کوردستان بە ناو حیزبمان هەیە، حیزبی فکریمان نییە، حیزبی خێڵ و بنەماڵەو گروپی جیامان هەن، لەبەر ئەوە هەر لایەنەو لە دژی ئەوی تر دەجوڵیتەوە لە دووای ساڵی 1991 ەوە بە روونی ئەوە دیار بووە، بەردەوام حیزبی کوردی بەکارهاتووە لە لایەن لایەنێکی هەرێمی ودەرەکی و بەرژەوەندی کۆی کردونەتەوە."

یەکێک لە شکستە یەک لە دوای یەکەکانی سیاسی کورد ودۆزی کورد بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان سمکۆ دەیگەڕێنێتەوە بۆ نەبوونی شوناسێک، لای وایە کورد لەشەمەندەفەرێکدایە بەردەوام بەڕێوەیەو"لە ویستگەیەکەوە دەچێت بۆ وێستگەیەکی دی، ئەمە ش دوا قۆناغ نییە، قۆناغی تریش ماوە کە بەکارمان بهێنن."

دەشڵێت "ئەو حیزبانە ناتوانن یەک وتاریان هەبێت، بەهۆی نەبوونی شوناسێکەوە، ئەوەش وەهای کردووە بەردەوام لە دژایەتیکردنی یەکتریدا بن، بۆ ئەوەش پاڵیان داوە بە لایەکەوە بۆ کۆتایی هێنان بە یەکتری".

سەبارەت بە هاتنە کایەی حیزبی نوێ، سمکۆ لای وایە حیزبی کوردی هەموو لەیەک دەچن "چونکە بەهیچ قۆناخێکی فکریدا تێنەپەڕیوە، لەبەرئەوە جیاوازییان نابێت، ئەو حیزبە تازانەش لەو باوەڕەدا نیم شتێکی نوێ تریان پێ بێتو گۆڕانکاری بهێننە کایەوە."

سەبارەت بەو لێدوانانەی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کە ئەگەر لە هەڵبژاردن دوو کورسیش بهێنن، حیزبەکەی دەسەڵاتی هەر بەدەستەوە دەبێت، ئەو دەڵێت "پەرلەمان چییە، پەرلەمان سەنگێکی هەبوایە، هێرۆخان ومەسعود بەرزانی ونەوشیروانی رەحمەتی ومالکی وعەمار حەکیم وسەدر نەچوونە پەرلەمان."

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:52 0:00

XS
SM
MD
LG