Accessibility links

د. سەروەر عەبدولڕەحمان: نزیکەی 218 هەزار ناوی مردوو لەتۆماری دەنگدەراندا هەبوون


ئینستیتیۆتی په‌ی بۆ پەروەردەو گەشەپێدا لە راپۆرتێکی دوورودرێژدا باسورده‌كاری هه‌بوونی ناوی دوباره‌و ساخته و ناوی مردوان دەکەن له ‌تۆماری ده‌نگده‌راندا، هاوکات ئەمە بێجگە لە کۆمەڵێک گرفتی گەورەی تۆماری دەنگدەران و نا ئامادەکاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و نا ئامادەگی حکومەت بۆ پاکسازیکردن و پاکژکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە مردوان و دووبارەبوەوان و ناوی ساختە و وەهمی.

هاوکات 51 رێکخراوی مەدەنی لەهەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە یاداشتنامەیەکی ناڕەزایی و داواکارییان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە...

ئاسۆ جەبار سەبارەت بەو گرفتە گەورانەی نێو تۆماری دەنگدەران وتووێژی لەگەڵ بەڕێوبەری ئینستوێتی پەی بۆ پەروەدەو گەشەپێدان دکتۆر سەروەر عەبدولرەحماندا سازکردووە....

سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان ورده‌كاری ناوه‌ دوباره‌ و ساخته‌كانی به‌مشێوه‌یه‌ خسته‌ڕوو “هه‌بوونی ١٨٤ ھەزار ناوی دووبارەی نێو لیستی دەنگدەرانی تایبەت، كه‌ دوجار ناویان هه‌یه‌. هاوکات دووبارە ناویان لەتۆماری دەنگدەراندا هەیە دەنگ دەدەنەوە."

هەروەها دەشڵێت "هیچ مانایەکی تیادا نیە تۆمارێکی دەنگدەران لەهەرێمێکی بچوکدا نزیکەی 900 هەزار دەنگی ساختەو دووبارەو مردوو و و گوماناویی تیادا بێت."

هاوکات دەشڵێت "نزیکەی 218 هەزار ناوی مردوو کە کۆمسیۆن دەڵێت 240 هەزار ناوی مردووە لەتۆماری دەنگدەراندا ماون."

سەروەر عەبدوولرەحمان دەڵێت "هاوکات لە لیستی تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستاندا ناوی پارچەکانی دیکەی کوردستانی تیادایە، بە هەر مەبەستێک بێت داخڵ کراون کە مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام لەڕاستیدا مافی دەنگدانیان نیە...."

XS
SM
MD
LG