شۆڕش حاجی ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت"سه‌ردانی سێ لایه‌نه‌كه بۆ به‌غداد به‌ته‌واوی حیزبی و سیاسی بوو،به‌نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت نه‌چوین به‌ناوی حكومه‌ته‌وه هیچ شتێك واژۆ بكه‌ین و به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان‌مان كردووه،ده‌شڵێت" ئێمه‌ش پێمان باشه هه‌موو حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه بچین بۆ به‌غداد به‌ڵام پارتی و یه‌كێتی ئه‌و لێكترازانه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمیان دروست كردووه."
له‌پێشتردا نوێنه‌رانی هه‌ریه‌كه له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی دیموكراسی به‌وه‌فدێك سه‌ردانی به‌غدادیان كرد و جگه له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان چاویان به سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش كه‌وت.
د.شۆڕش حاجی ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕئندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له وه‌فدی سێ لایه‌نه‌كه بۆ به‌غداد له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌نجامی گفتوگۆكانیانه‌وه وتی"ئه‌نجامی سه‌ردانی سێ لایه‌نه‌كه بۆ به‌غداد كه‌له‌م دوو سێ ڕۆژه ببینرێت نابینرێت،چونكه ئێمه نه‌چوین هیچ شتێك واژۆ بكه‌ین،به‌ڵام به‌رهه‌می كرداری سه‌ردانه‌كه‌ی ئێمه بۆ به‌غداد ئه‌وه‌یه كه له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا وردبینی بۆ ناوی موچه خۆران به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و وردبینیه بۆ زۆرترین ناوی موچه خۆرانی وه‌زاره‌ته‌كان بكرێت،وه دڵنیام له ئێستاوه تاسه‌ری مانگ پاره ته‌رخان ده‌كرێت بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بده‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد"به‌ڵێنیان پێداین حه‌شدی شه‌عبی له‌دوز خورماتو و ده‌وروبه‌ری بكشێنه‌وه هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی شوێنیان بگرێته‌وه كه‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه نه‌بن تا كورده ئاواره‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان و كه‌س نه‌توانێت ده‌سترێژی بكرێته سه‌ركه‌س."
شۆڕش حاجی وتیشی"ئێمه بۆ موزایه‌ده نه‌ڕۆیشتوین ئه‌وه پارتی و یه‌كێتی به‌وه فێرن كه‌بچن به‌دزی ده‌سكه‌وتی شه‌خسی و حیزبی بۆ خۆیان ده‌ستبخه‌ن ئێمه چوین به‌حكومه‌تی عیراقی بڵێین كه خه‌ڵكی كوردستان به‌هۆی كێشه سیاسیه‌كانه‌وه سزانه‌درێن،نه‌مانكردوه به‌ده‌سكه‌وتی شه‌خسی و حیزبی."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت"ئێمه داوامان كرد كه‌ئه‌م حكومه‌ته شكستخواردووه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و حكومه‌تێكی كاتی پێكبهێنرێت تابچێت له‌گه‌ڵ به‌غداد گفتوگۆ بكات به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌شیان نه‌كرد،ئێ ئه‌وان ئه‌وه‌یان نه‌كرد ئێمه كردمان و چوینه به‌غداد خۆ هه‌تا دنیا دنیایه چاوه‌ڕێییان ناكه‌ین به‌ڵام ئێمه وه‌ك ئه‌وان نین بچین ده‌ستور پێشێل بكه‌ین به‌ناوی حكومه‌ته‌وه قسه بكه‌ین و واژۆ بكه‌ین چوین داواكاری خه‌لكی كوردستان ببه‌ین وه له‌هه‌موو دانیشتنه‌كانیشماندا جه‌ختمان له‌وه كردۆته‌وه كه‌هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌یه‌كی ده‌ستوریه به‌ده‌ستور دانی پێدانراوه،ئێمه به‌رگری له‌م یه‌كه ده‌ستوریه و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وتومانه بڕوامان به یه‌كێتی خاكی عیراق و ئه‌م ده‌ستوره هه‌یه،بڕیاری ئه‌و سێ لایه‌نه‌مان بوه كه‌بچینه به‌غداد."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن بڕیاری سه‌ردانی به‌غدادیان دا؟ شۆڕش حاجی وتی"شه‌رت نیه حكومه‌ت بیت ئنجا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ببینیت،وابزانم كاك نێچیرڤان بازرزانیش له‌هه‌ولێر ڕۆژانه خه‌ڵك و ڕێكراوو و لایه‌نه‌كان ده‌بینێت،بۆیه ئێمه‌ش چوین و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقمان بینی ڕاسته وه‌ك نوێنه‌ری سێ حیزب چوین به‌ڵام داواكاری موچه و قوتی خه‌ڵك ده‌توانم بڵێم داواكاری هه‌موو خه‌ڵك كوردستانه."
ڕاشیگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ی ئێمه حیزبی و سیاسی بووه هیچ یاسا و ده‌ستورێك نیه ڕێگری له‌سه‌ردانێكی حیزبی بكات ئێمه وه‌ك حیزبی سیاسی چوین بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌غداد بۆ له‌نێویشیاندا چاومان كه‌وت به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ."
د.شۆڕش حاجی ئه‌وه‌شی وت"من پێم وایه باشترین شت بۆ كورد ئه‌وه‌یه كه‌هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسیه كوردییه‌كان به‌یه‌كه‌وه بچن بۆ گفتوگۆ ئێمه نه‌چوین بۆ گفتوگۆ،وه ئه‌م لێكترازانه‌ی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نستمانی كوردستان لێی به‌رپرسن ئێمه به‌رپرس نین،ئێمه پێمان وتون وه‌رن با حكومه‌تێكی كاتی پێكبهێنین ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێوه شكستی خواردوه له‌وڵاتان ڕاهێنه‌ری تیپێكی تۆپی پێ كه‌دووجار تیپه‌كه‌ی شكست ده‌هێنێت ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه،به‌ڵام ئه‌مانه كاره‌ساتیان به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هێناوه خۆشیان به‌سه‌ركه‌وتوو ده‌زانن."
جه‌ختیشیكرده‌وه"پێیان باشه هه‌مووان پێكه‌وه بچینه به‌غداد ، پێمان وتون وه‌رن با حكومه‌تی كاتی پێكبهێنین ڕه‌تیان كردوه،وتمان با له‌په‌رله‌مان لیژنه‌ی دانوستان بۆ به‌غذاد پێكبهێنین ڕه‌تیان كرده‌وه،ئه‌وان ئاماده‌ن ژێر به‌ژێر سازش له‌سه‌ر خاك و قوت و خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن ،به‌ناوی حكومه‌ت نه‌چوین، چوین به‌ناوی خه‌ڵكی كوردستان بۆ لای ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه‌پارتی و یه‌كێتی دایانناوه ئێمه داماننه‌وه به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره‌ی كه‌پارتی و یه‌كێتی نوسیویانه‌ته‌وه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقیه‌كان ئێمه نه‌مانوسیوه‌ته‌وه خۆ ئه‌و كات گۆڕان هه‌ر نه‌بووه چوین به‌پێی ئه‌و چوارچێوه ده‌ستوریه داوای مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین."
سه‌باره‌ت به ئاگاداری كردنه‌وه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان تا نوێنه‌رییان له‌وه‌فده‌كه هه‌بێت بۆ به‌غداد،شۆڕش حاجی ده‌ڵێت به‌ڵێ ئێمه له‌دانیشتنی به‌رده‌وام بوین له‌گه‌ڵ هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان و داوامان لێكردوون كه به‌ره‌یه‌ك پێكبهێنین به‌ره‌ی خه‌ڵك بێت و داواكاری خه‌ڵك ببه‌ین بۆ به‌غداد نه‌ك له‌بری حكومه‌ت هیچ ئیمزا بكه‌ین ته‌نها داواكاری خه‌ڵك ببه‌ینه به‌غداد به‌ڵام ئه‌وان نه‌هاتن چونكه ئه‌وان له‌حكومه‌تن و ئێمه له‌حكومه‌ت كشاوینه‌ته‌وه."
"دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ته‌مسیلی حكومه‌تمان له‌به‌غداد نه‌كردووه به‌ڵكو ته‌مسیلی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌مان كرد"(د.شۆڕش حاجی ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕئندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له وه‌فدی سێ لایه‌نه‌كه بۆ به‌غداد وای وت ) .