Accessibility links

له‌سلێمانی پارتی و یه‌كێتی كۆبونه‌وه‌


فۆتۆ- ڕێباز مه‌جید \وێنه‌ی كۆنفرانسه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی نێوان مه‌لا به‌ختیا و ێجیرڤان بارزانی

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دوای ڕووداوه‌كانی(١٦)ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار له‌ئاستێكی باڵادا كۆبونه‌وه‌ و جه‌ختیان کردەوە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ عێراق.

دوای کۆبوونەوەکەیان کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و مەلا بەختیار لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی گفتوگۆکانیان خستەڕوو.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا نێچیرڤان بارزانی جەختیکردەوە لە پتەوکردنی پەیوەندی نیوان هەردولایا لە لایەک و یەکڕیزی نێوان لایەنە کوردیەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە لایەکی تر.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا مەلا بەختیار باسی هەوڵەکانی یەکێتی و پارتی بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردولا کرد.

لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ئەمە یەکەم کۆبونەوەی هاوبەشی یەکێتی و پارتیە کە لەو ئاستەدا ئەنجامدەدرێت، کە بەهۆی روداوەکانی ئەو کاتەوە ساردی
کەوتە نیوان هەردولایەنەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:16 0:00

XS
SM
MD
LG