سیروان كوێخا نه‌جم ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، وه‌ڵامى شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فاى ئه‌ندامى مه‌كته‌ب سیاسى حیزبه‌كه‌ى ده‌داته‌وه، كه گروپێكى نێو یه‌كێتى به "خیانه‌ت" كردن و فرۆشتنى كه‌ركوك و ده‌ست هه‌بوونیان له‌پشتى خۆپیشاندانه‌كانى كوردستانه‌وه تۆمه‌تباركردبوو.
سیروان كوێخا نه‌جم له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات ئه‌وانه‌ى تێكۆشه‌ره‌كانى نێو یه‌كێتى به‌خیانه‌ت كردن و فرۆشتنى كه‌ركوك تۆمه‌تبارده‌كه‌ن، ئه‌وانه هه‌موو ته‌مه‌نیان خیانه‌ته‌و ده‌یانه‌وێت عه‌یبه‌كانى خۆیان داپۆشن، ده‌ڵێت"تێكۆشه‌ره‌كانى ناو یه‌كێتى له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن، كه ئه‌و خه‌ڵكانه ئیعاز له خه‌ڵكى تر وه‌رده‌گرن ، ئه‌گینا له‌مه‌سه‌له‌ى كه‌ركوكدا خیانه‌ت نه‌كراوه، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه نابه‌رانبه‌رى هێز بووه."
ئه‌و ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تیه‌ى یه‌كێتى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ئه‌وان وه‌كو 38 ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌ب سیاسى له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى دۆكاندا ئیمزایان كۆكردۆته‌وه، تا له‌گه‌ڵ عێراق دا رێككه‌وتن بكرێن و به‌هاوبه‌شى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به‌رێوه‌ببرێت، تا مه‌سه‌له‌كان نه‌گه‌نه به‌كارهێنانى هێز له‌لایه‌ن به‌غداوه، كه‌چى گوێیان لێنه‌گیراوه، ده‌پرسێت"ئه‌ى ئه‌وه بۆچى به‌خیانه‌ت نازانن؟."
پێشتر شێخ جه‌عفه‌رشێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتا و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌میانی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ(ژیار محه‌مه‌د)له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا به‌شێك له حیزبه‌كه‌ی تۆمه‌تباركردبوو به‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ڕێكه‌وتنیان هه‌یه،تا سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی بهێننه ناو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی كه‌ركوك به‌وته‌ی ئه‌و خیانه‌ت بكه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌هۆكارى تۆمه‌تباركردنى گروپێكى نێو یه‌كێتى به‌فرۆشتنى كه‌ركوك له‌لایه‌ن شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فاوه له‌كاتێكدا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌مان حیزبه، سیروان كوێخا نه‌جم وتى"شێخ جه‌عفه‌ر مه‌كته‌بى سیاسى نیه، یه‌كێتى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، ئێستا هه‌موومان ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تین."
وتیشى" كاك جه‌عفه‌ر هه‌ندێك قسه‌ده‌كات، من نازانم سه‌رچاوه‌ى قسه‌كانى كوێیه و بۆچى ده‌یكات، چونكه خۆیم نه‌بینیوه، به‌ڵام ده‌بوایه كاك جه‌عفه‌ر ئه‌و قسانه‌ى له‌كۆبونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى بكردایه، چونكه تۆمه‌ته‌كانى ئاسان نین ."
شێخ جه‌عفه‌ر له‌گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌و به‌شه‌ی یه‌كێتیشی تۆمه‌تباركردبوو به‌وه‌ی ده‌ستیان له‌پشێوی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كانی سلێمانیدا هه‌بووه.
سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ى ده‌وترێن كه گوایه ده‌ستى گروپێكى نێو یه‌كێتى له‌پشت ئاڵۆزى نێو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌یه و ئامانج لێیان په‌لكێشكردنى حه‌شدى شه‌عبى و عێراقه بۆ راده‌ستكردنى هه‌رێمى كوردستان، سیروان كوێخا نه‌جم ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه ئه‌و قسانه دوورن له‌راستیه‌وه، چونكه هۆكارى خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیه‌كان گیرفان به‌تاڵى فه‌رمانبه‌ران و خراپى دۆخى ئابورى و كه‌م توانایى حكومه‌تى هه‌رێمه، وتى"ئه‌وانه‌شى باره‌گایان سوتاند، فیعله‌ن ده‌ستێكى نێوخۆیى به‌هێز له‌پشتیانه‌وه هه‌بوو، هه‌روه‌ها ده‌ستى ده‌وڵه‌تانى دراوسێش له‌گرژیه‌كاندا هه‌بووه."
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى یه‌كێتى هۆكارى هێرشكردنه سه‌ر یه‌كترى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى حیزبه‌كه‌یه‌وه بۆ بێ باوكى ده‌گێرێته‌وه، ده‌ڵێت"ماڵ بێ باوك بوو، ده‌بێته فره‌كابان، ئێمه وه‌كو یه‌كێتى باوكمان نه‌ماو فره كابانین."
ده‌شڵێت" ئێمه له‌سه‌ركردایه‌تى بریارى باشمان دا و ویستمان مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه كه له‌دواى نه‌خۆش كه‌وتنى مام جه‌لال پێ به‌پێ یه‌كێتیان به‌ره‌و بچوك بوونه‌وه برد، كه‌چى كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر یه‌كێتیدایه و ناهێڵن چاكسازى بكه‌ین."