وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕاگرتنی په‌خشی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی درێژكردوه و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریش ڕایده‌گه‌یه‌نێت،له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئامێرێكی په‌خشكردن بووه له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێنماییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌ناڵه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره دووباره‌ی بكاته‌وهNRT ئه‌وا مۆڵه‌تی كاركردن به‌ته‌واوی له‌و كه‌ناڵه ده‌سێنینه‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ڕاگرتنی په‌خشی كه‌ناڵی NRT ی‌دا،به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریش هۆكاری ڕاگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌بوو له‌سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای سلێمانیدا NRT له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم كاری كردووه،به‌پێی فرمانه‌كه‌ش سزای ڕاگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ده‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌پێی فرمانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌بوو ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ئه‌و كه‌ناڵه ده‌ستیبكردایه‌وه به‌په‌خشی ئاسایی خۆی به‌ڵام فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكیدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند"له‌سه‌ر سكاڵای داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سلێمانی كه‌ناڵی NRT ئامێرێكی به‌كارهێناوه به‌بێ مۆڵه‌ت كه‌په‌خشی چه‌ند كه‌ناڵێكی تری له‌سه‌ركردووه له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بڕیاریدا ڕاگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه بۆ یه‌ك هه‌فته‌ی تر درێژبكاته‌وه."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وت"له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كه مۆڵه‌تی ڕاگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه درێژكراوه‌ته‌وه،وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و به‌رپرسانیNRTداده‌نیشین و گفتوگۆده‌كه‌ین."
فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینی وتیشی"ئه‌مه سێیه‌م جاره كه‌ناڵیNRT له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریه ئاگاداربكرێته‌وه،ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هه‌مان سه‌رپێچی بكه‌نه‌وه ئه‌وا سزاكه‌یان توندتر ده‌بێت تا ئه‌وه‌ی بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن له‌و كه‌ناڵه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه‌وه ده‌ربكرێت."
لای خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كه‌ناڵی NRT كه‌نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند،هه‌وڵێك دراوه ئه‌نجومه‌نی وه زيران سبه‌ی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات ئه‌گه‌ر نه كرا ئه‌وكاتهNRT ڕاگه‌یه‌نراوی ده‌بێت."