Accessibility links

عەزیز ڕەئوف لە بارەی خۆپـیشاندانەکان و دۆخی هەرێمی کوردستان دەدوێت


پـێدەچێت دۆخی هەرێمی کوردستان هێوربووبێتەوە، ئەمەش پاش چەند ڕۆژێک لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی کە لە هەندێک شوێن توندوتیژییان لێکەوەتەوە و بەهۆیانەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەک برینداربوون و هەروەها ژمارەیەکیش لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەسـتگیرکران.

عەزیز ڕەئوف نوسەر و لێکۆڵەر لە وتووێژێکدا لەگەڵ هێرۆ زەنگەنە لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە دەڵێت کۆمەڵێک هۆکار بۆ هێوربوونەوەی دۆخەکە هەیە، لەوانە لایەنەکانی ئۆپـۆزسیۆن بەشداری خۆپـیشاندان و ناڕەزایەتیـیەکانیان نەکرد، ئەمەش تاوەکو دۆخەکە نائارامتر نەبێت، وە هەروەها چانسێک بە دۆخێک بدرێت کە بە لایەنی کەم ئاشتی کۆمەڵایەتی تیایدا بەرقەرابێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:35 0:00

XS
SM
MD
LG