Accessibility links

بارەگاى ئەکاديمياى سياسەت و هزرى ديموکراسى لە هەولێر داخرا


سکرتێرى ئەکاديمياى سياسەت و هزرى ديموکراسى دەڵێت هۆکارى داخستنى ئەکاديمياکە نازانين و بۆ جارى دووەمە ئەم ئەکاديميايە دادەخرێت ئەوانەى کە هاتن بۆ داخستنى پـێيان ڕاگەياندين نابێت ئەم جارە ئەکاديمياکە بکەنەوە پێويستە موافقەى وەزيرى ناوخۆيان هەبێت بۆ کردنەوەى.

کنێر جەميل سکرتێرى ئەکاديمياى سياسەت و هزرى ديموکراسى بە دەنگى ئەمەريکاى ڕاگەياند بە بۆنەى شەوى يەڵدا سێ شاعيريان بانگهێشت کردبوو دەستيان پێکرد هەتا کاتژمێر 9ى شەو دواتر ئاسايش بە ژوورەوە کەوت و گوتيان ئەمرە پێيان کراوە دەبێت بە يەکجارى قەپاتی بکەن نابێت جارێکى تر بیکەنەوە چونکە ئاژاوەچين و ئاژاوەچى هاتوونەتە هەولێرێ دەبێت دابخرێت و قوفڵێکيان لێدا و داخرا و بڵاوەيان بەو کەسانەش‌ کرد کە ئامادەبوونيان هەبوو .

دەنگى ئەمەريکا پەيوەندى بە ئاسايشى هەولێرەوە کرد سەبارەت بە هۆکارى داخستنى ئەکاديمياى سياسەت و هزرى ديموکراسى چونکە کاربەدەستانى ئەکاديمياکە دەڵێن ئاسايش دايخستووە، بەڵام وڵاميان نەداينەوە.

پێشتر کاتێک کۆڕ و کۆبوونەوە لەناو ئەو ئەکاديميايەدا بەڕێوەدەچوون چەندين کەسايەتى سياسى لە حيزبە جياجياکانى هەرێمى کوردستان بانگهێشت دەکران بۆ ئەنجامدانى کۆڕ و کۆبوونەوە و چەندين چاڵاکى تر ، کنێر جەميل سکرتێرى ئەکاديمياى سياسەت و هزرى ديموکراسى بە دەنگى ئەمەريکا دەڵێت شاعير و نووسەريان بۆ چاڵاکى ئەم جارە بانگهێشت کردبوو پەيوەندى بە سياسەتەوە نەبوو تەنها کۆڕێکى ئەدەبى بوو.

شايەنى باسە ماوەى چەند ڕۆژێکە ژمارەيەک لە هاووڵاتيان و چين و توێژى جياجيا لە چەند شار و شارۆچکەيەکى هەرێمى کوردستانى خوپێشاندان دەکەن لە سنوورى پارێزگاى هەولێر خوپێشاندان لە هەريەکە لە کۆيە و تەقتەق و رواندۆز بەڕێوەچوو لەو خوپێشاندانانەدا چەندين بارەگاى حیزبى و حکومى سوتێنران و چەندين کەس بەو هۆيەوە برينداربوون.

XS
SM
MD
LG